Day33

2.1K 354 114
                                    

"باشە من مافیام یاخود سکرتێر و پاسەوان
بەڕاستی ژیانم لێ سەروبن بووە ئاخ جەنگکووک"
جێسی بەبۆڵە بۆڵەوە لەبەردەم ئاوێنەکە خۆی چاک دەکرد
"با وابێت بیرۆکەی شەیتانیم بۆ هات...بێگومان ئەو مێشکە خراپەی من تەنها بیرۆکەی وای بۆدێت "
جێسی لەبەر خۆیەوە بزەی کرد کاتێک تەنورە کورتەکەی لەپێ کرد لەگەڵ قەمیسەکەی و قژی بەست

لەدوای ئەوەی گەیشتن بەکۆمپانیا جەنگکووک چووە ژورەکەی
چەند کاتژمێرێک تێپەڕی جێسی هێشتا لەشوێنی خۆی بوو چاوەڕێی دەکرد ئەو کەسەی ژورەوەی لای جەنگکووک بێتە دەرەوە
بەمۆبایلەکەی خەریک بوو
هەر کە گوێی لەدەنگی دەرگاکەبوو خێرا مۆبایلەکەی لابرد و وەک ڕێزێک هەستا لەبەر ئەو پیاوە
پاشان جەنگکووک دەرگاکەی داخست

"ئاخ جەنگکووکی نەفرەتی دەبێ وات لێبکەم شێتبیت بۆم هەقی هەموو شتێکت لێدەکەمەوە یەکەم کەهێشتا نامخەیتە ناو کاری مافیا وە دووەم کەمنت عاشق کردوە سێمەیش ...ئاه سێیەم چیی ؟ هیچ دەی جێسی نۆرەتە"
جێسی بزەی کرد تا کاتی نزیکی ئێوارە
پاشان هەستاو لێوە سورەکەی کرد و قژی بەردایەوە دواتر تەنورەکەی بەرزترکردەوە تەواو کورت بۆیەوە و یەخەی قەمیسەکەی کردەوە
قاوەیەکی گرت بەدەستیەوە و لەدەرگای داو چوویە ژورەوە
" بەڕێز جەنگکووک قاوە"
وای وت بەناسکی جەنگکووک سەری لەسەر مێزەکە هەڵبڕی چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە بۆ چەند ساتێک پێی وابوو لەیانەی شەوانەیە
"نەفرەت بەڕادەی دۆزەخ سەرنج ڕاکێشە"
لەمێشکی خۆیدا دەیوت و قورگی پاک دەکردەوە
جێسی هەستی پێکرد و بەهێمنی نزیک دەبۆیەوە لەکاتێکدا تەقەی پێڵاوەکانی تەواوی ژورەکەی گرتبۆوە
دانەویەوە لەتەنیشتیدا و بەتەواوی بۆنی خۆی لەناو لوتی جەنگکووکدا جێگیر کرد  و قاوەکەی بۆدانا  تەنها بەمەست ، بەڵام دەستەکانی گیرا لەلایەن جەنگکووکەوە

ــــــجەنگکووکــــــــــــ
ئێستا چی دەبێت باببێت چ پیاوێک لەم ساتەدا خۆی ڕاگیر کردوە
بۆنەکەی شێتم دەکا لەگەڵ جەستە ناوازەکەی ئەم کچە یاری بەمێشک و هەستم ئەکا
پێش ئەوەی دەست لابات توند دەستیم گرت و چاوەکانمان لەگەڵ یەک گرێدا .

ـــــــــجێسیـــــــــــــــ
هەستم دەکرد دڵم دەمرێت هێندە لێدانەکانی بەرزبوون پێم وابوو دواساتی ژیانمە بەهێندەی دۆزەخ عاشقیم بۆیە دڵم ناتوانێ بەرگەی ئەو چاوانە بگرێت
ئاهــــــ ئەوە چ قۆزیەکە چ پیاوانەو سەرنج ڕاکێشە ئەوم دەوێ بەڵێ لەهەموو شت زیاتر .

جێسی خۆی بینیەوە لەسەر قاچەکانی جەنگکووک هێندە بەتونی ئەو ڕایکێشا تا سەری بەر سنگی جەنگکووک کەوت
"بچکۆلانە هەست ناکەی ئێستا لاوازبووی وەک بچکۆلەیەک هم"
جەنگکووک لەبن گوێیدا چرپاندی لەهەمان کاتد دەستی بەڕانیدا ئەهێناو سەری لەناو ملیدابوو بۆنی دەکرد
جێسی ئێستا دەبێ دڵخۆشبێ کەئەوەی خۆشی دەوێت دەستی لێدەدا ،بەڵام ئەو لەبەر ئاهەنگ گێڕانەکەی دڵی کەتەزووی پێدادێت بەهەر دەست لێدانێک ناهێڵێت چێژ وەربگرێت و خۆی دەست لەجەنگکووک بدات .
جەنگکووک بەردەوام بوو بەجۆرێک وردە وردە ماچی ملی دەکرد و دەستی لێدەدا
تا ئەو ساتەی کەسێک هاتە ژورەوەو ئەوانی لەو ساتە دەرهێنا
بەخێرای جێسی خۆی ڕێک کردەوە و چوویە دەرەوە بەتەواوی شڵەژابوو
ڕاستە یەکەم جارە کوڕێک دەستی لێدەدا بەڵام بۆ ئەو کە ئەوا ئاواتی بوو لەگەڵ جەنگکووک دڵخۆشکەرانەبوو.

"بڵێ تای چی بووە"
جەنگکووک خۆی ڕێک کردەوە بەمۆنی وتی

"دەزانم جەوەکەم تێکدا بەس ئەم شتانەم هێنابوو"
تای بەشەیتانی پێدەکەنی

"هیچ شتێک لەنێوانمان نیە تەنها هەڵەیەک بوو لەئارەزوکانماندا ڕویدا "
جەنگکووک دوبارە بەمۆنی وتی
پاشان لەگەڵ تایدا چەند کارێک مابوو کردیان

جێسی تەواوی کاتەکە بیری لەڕوداوەکان دەکردەوەو خەندەی دەکرد دڵخشبوو ئەوە یەکەم هەنگاوە بۆئەوەی وابکا جەنگکووکیش ئەوی خۆشبوێ .

شەو داهات و پێکەوە ڕۆیشتنەوە بەڵام تەنانەت لەماڵەوەش هیچیان یەک قسەیان نەکرد
جێسی بەدڵتەنگی خەوت
ئەو پێی بوو کەئیتر جەنگکووک ئەوی ئەوێ بەڵام وانەبوو تەنها ئارەزووی بوو جێسی ویست .

*نامەوێ بەهۆی خۆشەویستی بگۆڕێم دەزانم ئەوە سەرناگرێ دەبێ بۆ دڵخۆشی خۆم بگۆڕێم *
.
.
.
.
بـــەردەوام دەبــــــێت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now