Day23

1.9K 379 28
                                    

جێسی بەخێرایەکی زۆر ڕۆیشتە خوارەوە بەپەرۆشیەوە چونکە چەند ڕۆژێکە نەچۆتە مەشق بەهۆی نەخۆشی جەنگکوک بەڵام، ئەمڕۆ جەنگکوک تەواو چاک بۆتەوە چاوەڕێیە لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکە تا جێسی بێت

جێسی بەخێرای ڕۆیشت و دەرگاکەی بۆ کردەوە جەنگکوک سەرکەوت  پاشان دەرگاکەی داخست و خۆی سەرکەوت بۆ لێخوڕین

بەڵام جێسی و تای نەچوونە کۆمپانیا و بەرەو شوێنی مەشقەکه ڕۆیشتن .

........

"خانم پێم وایە تۆ ئیتر مەشقت پێویست نییە"
تای وتی کاتێ چەکەکەی لە جێسی سەند

"بێگومان من خانمی مافیام "
جێسی بەفیزەوە وتی و لەسەر یەکێک لەکورسیەکان دانیشت

"ڕات چیە لەسەر چایەک"
تای وتی و دوچای دانا لەبەردەم خۆیان

"ناوازەیه"
جێسی وتی کاتێ کەمێکی لێخواردەوە
"بەڕاست ماوەی چەنێکە لەگەڵ سەرۆکی"
جێسی وتی و لەتای ڕوانی بۆ وەڵام

"پێنج ساڵ "
تای هەوڵی ساردکردنەوەی چاکەی دەدا بەلێوەکانی

"ئۆوو بەڕاست بۆ چەنێکە سەرۆک کاری مافیای دەکات"
جێسی وتی و کوپەکەی لەسەر مێزەکە دانا

"پێنج ساڵ ..ئێمە هاوڕێ بووین پێکەوە لەکۆلێژ "
تای وتی و کەمێکی لەچاکە خوارد

"دەتوانم پرسیاری تر بکەم "
جێسی وتی و بەتامەزرۆیەوە لەتای دەڕوانی

"نەخێر ...چونکە من هیچ شتێک لەسەر سەرۆک نازانم "
تای وتی و سەیری چاکەی دەکرد

جێسی بێدەنگ مایەوەو خەریکی خواردنەوەی چاکان بوون .

*من هێشتان لەدڵدا خراپەکاریم ناشتووە ؟ و گەورەدەبێـــت !*
.
.
.
.
بـــەردەوام دەبـــێت

Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora