Day95

1.3K 286 160
                                    

"بـــەس پێـــم بڵێـــن چۆن! ! چـــۆن کارێکی وا شێتانە دەکەن!  هــــــاااا!!!!!"
جۆنگکووک تەواوی توڕەی خۆی بەسەر ئەواندا ڕشت بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی جێسی هیچ لەحاڵێکی باشـــدا نییە!!
هەموویان لەبەردەمیـــدا وەستابـــوون .

بێدەنگ مابونەوەو تەنها خەریک بوو پەردەی گوێیەکانیان دەدڕا لەبەرزی هاواری توڕەیی جۆنگکووک.
تا جیـــمین قسەی کـــرد

"ئەوەی بـــوو بـــوو!...ئێستا ئێمە پارەی تەواومان هەیە لێرە بڕۆینە دەرەوەو دەست بکەیـــن بەژیانێکی نوێ"
جیمیـــن وتی بەلەسەرخۆی بێ ئەوەی لەناو چاوەکانی جۆنگکووک بڕوانێـــت

"ژیـــانی نوێ!  ها بەڵێهـــ ژیانی نوێ. .ئێوە تێکتان دا چی لەو چەپەڵەدەکەی هااا"
جەنگکووک یەخەی جیمینی گرتبـــوو ، لەکاتێکدا لەوێدا مەبەستی لەچەپەڵ لە کانگ بوو.

"ئەو دەڕوات لەوەیە ئەم شەو یاخود سبەینێ هەڵبێـــت"
جیمین بەسادەی و وتی دەستەکانی جۆنگکووکی بەتوندی فڕێدا بەڕقەوە

"چیـــتر ناتوانی وا ڕەفتاربکەی. .هەر وەک خۆت کەئێستاش نازانیـــن بەدوای چیەوەیـــت!!!"
جیمین پێش ڕۆشتنی لەوێ ئاوڕی دایەوەو ئەو قسانەی بەتوندی هاوی بەڕویـــدا.

تایهیـــۆنگ یەکسەر ڕۆیشت بەدوایـــدا .جۆنگکووک لەتوڕەیدا چاوەکانی سور هەڵگەڕابـــوون و بەقورسی هەناسەی دەدا.
جێسی بۆ ئەوەی بارودۆخەکە لەوە خراپتـــر نەکا هەوڵیدا بەیارمەتی جاک بڕوات و لەژورەکەی پشـــوبدات .
ئەوان بەگرانی لەدەست پۆلیس ڕزگاریان بوو. سەڕەڕای ئەوە دڵنیایە لەوەی بەلایەنی کەم  کانگ بۆ ماوەیەک بەدوایانەوە نابێـــت .

جۆنگکووک تەنها لەناو ژوڕەکەدا دەهات و دەچوو دەستەکانی لەسەر کەمەری بـــوو.
تا لەپڕ نامەیەکـــی بۆ هات.
چاوەکانی تا دوا ئاســـت کرانەوە و بەخێرای وەڵامی نامەکانی دەدایەوە بەپەشۆکاوی و پڕ لەترسەوە.
تا لەکۆتا نامەیـــدا کەناردی نووســـی
❛کـــانگ ئەم شەو یا سبەی شەو دەڕوا! ❜
پاش ئەوەی نامەکە بیندرا هیـــچ وەڵامێـــک نەبـــوو.

جۆنگکووک دانیشـــتبوو تەنها گازی لەدەستی دەگرت لەبیرکردنەوەدا بـــوو بۆ ڕزگاربوونی.
لەهەر ساتێکیش لەگیانی خێزانەکەی دەترســـا .
نەیدەتوانی ئارام بـــگرێت و بخەوێـــت .
بەردەوام بـــوو لەڕێـــگای دەرچوون لەم بارودۆخە. وەک ئەوەی بەتەنیا خۆی یاری شەترەنج ئەنجام بدات بێ ئەوەی بزانێ جوڵەی دوژمنەکەی چییە ؟؟

*چیـــتر پێویست ناکا قاچت لەناو قوڕەکەدا بهێڵیتەوە لەو چەقیویەدا ...کاتی هەنگاوە!*
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبێــــــت
༻Mino༺

ــــــــــــــــــــــــــــــ
کچیـــــــــنە توخوا ببـــورن بەڕاســـتی ئەزانم درەنگ کەوتم ، بەڵام خۆتان ئەزانن هەمووان کۆمەڵێ بارودۆخمان هەیە دەبێ تێی پەڕێنین.
انشاللە ئەم جارە زوو دادەنرێـــت

♡خــــــۆشـــمەوێـــن ♡

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now