Day48

1.8K 328 208
                                    

کــــــــــــــــــاتـــــــــــــــژمـــــــــێر 2 شـــــــــەو

"ئــــــێوە دڵنیان لەکارەکەتان "
جەنگکــــــووک وشەکانی دەربڕی لەکاتێکدا بەهەموو هێزی بازووی چەکەکەی گرتبوو شوێن گولەکانی پڕ دەکردەوە .

"متــــــمانەمان پێبکە . گەر تۆ و جێـــسی پێکەوە دوو گروپ لەناو بەرن ئەوا ئێمەش لەلاکەی تر دووانەکەی تر ئەنجام دەدەین بەم جۆرە کارەکە ئاسانترە لەوەی بەچەند ڕۆژێک بکرێت و گومان لەسەر خۆمان دروست بکەین"
تای وتی و چەکەکەی خستە پشتی پانتۆڵە ڕەش و کراسە ڕەشەکەی .
جەنگکووک و جیمینیش بەهەمان شێوە
کۆتا کەس جێسی بوو کەتەواو خۆی ئامادەکردبوو .

"شانسێکی بــــــاش"
جێسی و چاوی لەتای داگرت

پێکەوە هەر چواریان لەماڵەکە ڕۆیشتنە دەرەوە
جێسی و جەنگکووک لەیەک ئۆتۆمبێلدابوون جێسی لێی دەخوڕی و چوار ئۆتۆمبێلی تریش لەگەڵیاندا
هەروەها تای و جیمینیش پێکەوە بوون و جیمین لێی دەخوڕی و دوو ئۆتۆمبێلیان پێبوو
سەرجەم ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان ساختەبوون
تا دواتر نەناسرێنەوە .

جەنگکووک دەستی گرتبوو بەلاسەیکی سەروی ئۆتۆمبێلەکە جێسیش تەواوی بینای لەسەر ڕێگاکەو خێراییەکەی بوو.
جێســــــی جەنگکووک چــــــوونە شارۆچکەی هایون
بۆ شوێنی دوو لەگروپەکان . هەریەکە لە جێسی و جەنگکووک دابەزین هەر لەپێشەوە پاسەوانەکانیان
سەرجەمیان لەلایەن پیاوەکانی دواوەیان کوژران .
ڕێیان خۆشکرد بۆ جێسی و جەنگکووک .
بەخێرای تێ پەڕین بەبێ لەدەستدانی یەک چـــــــــرکە
چەکەکانیان بەڕویاندا وەستاند

"لــــــێره چ نەفرەتییەک ڕوودەدات ؟ "
یەکێکیان لەسەرۆکی گرووپەکە هەستا و بەخێرای وتی لەکاتێکدا جێسی و جەنگکووک ئاڕاستەی چەکیان ڕووبەڕوی هەردوکیان بــــــوو.

"هــــــەر ئەوەی ئەیبینی"
جێســــــی وتی و فیشەکەکەی تەقاند بەناوچاویدا بەشێوەیەک پرژی خوێن بەڕویدا پەڕی

جەنگکووکیش هەمان کاری کرد .
دەنگــــــی ئەوناوە جگە لەگولە و هاوار و خوڕەی خوێن هیــــــچ شتێکی لێ نابیسترا
شەم شەمەکوێرەکانیش لەبەر دەنگی گوولە شەوگاری خۆیان لەوناوە هەڵگرت بەرەو شوێنێکی تر .

لەکاتێکدا جەنگکووک و جێسی بەیەکەوە لەو شوێنە پڕ تەرمە هاتنە دەرەوە
جێسی بەتەواوی قۆڵی چەپی گولەی بەرکەوتبـــوو
دەستی ڕاستی چەکەکەی پێبوو لەگەڵ ئەوەشدا قۆڵی چەپی گرتبوو پێی .
بەڕێــــــکەوتنە ناو ئۆتۆمۆبێــــــل بەخێرای جەنگکووک شۆفێری دەکرد .
هەرچی زووە دەیانویست بگەنە تای و جیمین .
گەر لە تایەکانی ئۆتۆمبێلەکەت بڕوانیایە لەخێرای ویلەکانیدا لەوانەدەبوو واتبزانیبا ناسوڕێت بەڵام لەڕاستیدا هێندە خێرابوو چاوەکانت نەیان دەتوانی تۆماری بکەن .

"تای "
جــــــەنگکووک هاواری کرد لەدواوەی تای کەسێک بوو دەیویست بیکوژێ بەڵام جەنگکووک هەر لەگەڵ دابەزینی لە ئۆتۆمبێلەکە فیشەکەکەی تەقاند
بەخێرای جێسی بەهەمان ئاڕاستەی ئەوان ڕۆیشــــــت
کاتێک لەشەڕدابوون لەبەرامبەر
جێسی لەپشتی ئۆتۆمبێلێک وەستابوو تەقەی ئەکرد
هاواری بۆ تای کرد بەوهیوایەی لەو دەنگی تەقانە گوێی لێبێت
"جــــــیمین لەکوێییە ؟ !"
هێشتا لەتەقەکردن بەردەوام بوو

تای بێ ئەوەی ئاوڕی بۆبداتەوە هاواری کردەوە بەهەمان ئاستی ئەو
"بــــــریندارە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیە ."

بەخێرای جێسی بەشێوەیەکی خۆپاراستن لەتەقەکان
بەرەو ڕووی ئۆتۆمبێلەکەی تای ڕۆیشت و دەرگای دواوەی کردەوە بینی جیمین دەستی بەکەمەریەوەیەتی کەخوێن دایپۆشیوە چاوەکانی
لەبەر ئازار داخســــــتووە .

"تـــــــــۆ باشی  .؟ بۆستە "
جێسی ووتی کەمێک شڵەژابوو بەخێرای کراسەکەی خۆی داکەند و کراسەکەی جیمینیشی داکەند
هەردووکیانی بەخێرای لەکەمەری جیمین ئاڵاند
بەهیوای وەستانی خوێنەکە .
خۆی تەنها بە سترابێکی یەک تاڵەوە مایەوە بەو سەرمایە .
"بــــــەرگە بگرە"
سەری جیمینی خستە سەر ڕانی
چاوەکانی دەگێڕا بەجەنگکووک و تای تا خێرابێن و دەرکەون لەو ئاڕاستەیە .

تای و جەنگکووک بەخێرای دەهاتن بەرەو ڕووی ئۆتۆمبێلەکە هێشتا جەنگکووک بەپشتدا دەهات و تەقەی دەکرد .
بەخێرای تای سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و جەنگکووک بەدوایدا .

تای بەخێرایەکی یەکجار زۆر سێ خاڵی ئەنجامدا لەژێریدا تایەکان درفەتیــــــان دەکرد و دەنگیان لێوەدەهات .
هەتا توانی پێی لەبانزین دەنا .

"خـــــــــێراتر تایـــــــــیی خێـــــــــراا"
جێسی بەهاوارەوە وتی لەکاتێکدا هەردوو دەستی لەسەر کەمەری جیــــــمین بوو .

"نـــــــــەفرەت خێراتر  ناتوانم "
تای بەتوڕەی دەیوت کەدەیکێشا بەسوکانەکەیدا

بــــــەخێرای گەیشتنە نەخۆشخانە تایبەتەکەی  خۆیان و پزیشک و پەرستارەکان هاتن .
جیمین ڕەوانەی ژووری نەشتەرگەری کرا

هەرسێیکیان لەمەراقدابوون
جێسی بەدەستی دەیویست قۆڵەکانی و جەستەی گەرم ببێتەوە لەکاتێکدا دەهات و دەچوو لەمەراقی جیمین .
جەنگکووک و تای دانیشتبــــــوون و جەنگکووک لەژێر سەر داخستنەکەیەوە سەیری جێسی کرد
چاکەتەکەی داکەند و لەشوێنی خۆیەوە هەڵیدا بۆ جێسی .

جێسی گرتیەوە و بەسەیری سەیری جەنگکووکی کرد
ئەویش سەیری کردەوە جێسی چاوی لابردو خێرا چاکەتەکەی لەبەر کرد .

*گرنگیپێدانە ساردەکانیشتم خۆشەوێ *
.
.
.
.
.

ڕوونــــــــــــــــــــــــــــــکردنەوە

شارۆچکەی هایون : بوونی و نیەو دروستکراوی خۆمە

درفەت کردن بەئۆتۆمبێل یاخود تایە :بەواتایەک دێت کەلە لێخوڕیندا و لەپێچدا تەپوتۆز هەڵدەستێت لەچواردەوری تایەکەو لەگەڵیدا دەنگێک دروست دەکا .
بــــــــــــەردەوام دەبـــــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ