Day61

1.8K 317 228
                                    

بـــێهـــێزن ،بەڵام هەرچۆنێـــک بێت سێ ڕۆژە بەدوورن لە ئازار ..لەگەڵ ئەوەی هێشتان جەستەیان ئازاری هەیە ، بەڵام ئازاری برین باشترە لەتازەکردنەوەی ئازاری تر !
ئـــەوان هێـــندە بێهۆشبوونـــە دەیانەوێـــت بەباشی پشوویەک وەرگرن ئەمـــڕۆ .
بەڵام پشوەکەیان ووەک بێهۆشبوون و سڕبونێک وایە .

پێـــکەوە ئەو خواردنەی کەئەمڕۆ بۆیان هات هەریەک لەسوچـــی خۆی خواردی .
لەوانەیە لات سەیربێـــت ئەوان پێشتر تەنها یەک ژەم نانیان دەخوارد ،بەڵام سێ ڕۆژە دوو ژەم نان دەخۆن
بەڵام چ خواردنێک !؟ لیترێک ئاوو لەگەڵ دوو نانی مام ناوەند ..ئەمە تەنها دیاریە .
دیاریەکی سادەیە بەڵام تۆ ناتوانی لەوە تێبگەی کەئەوە دیارییەکە بۆ جوانی و دڵخۆشی نییە بەڵکو بۆ هێز و ژیان کردنە .
ئەوە بەنرخترین دیارییە .

"جــــــەنگکووک"
تایهیـــۆنگ بەهێمنی ناوی جەنگکووکی هێنا کەلەسوچی بەرامبەر ئەوبوو خواردنەکەی دەخوارد .
هەمووان بێدەنگ بوون و جێسی و جاکیش لەجەنگکووکیان ڕوانی .
ماوەیەکی زۆره گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتر نەکردووە .
ئازار و ئەشکەنجە هەموو شتێکی لێبردبوون .
لەبـــیریان کردووە کە چۆنن و چی دەکـــەن .

جـــەنگکووک بەردەوام بوو لەخواردنەکەو لەژێرلێویەوە بەئاستێـــک ووتی کەبتوانن گوێیان لێی بێـــت
"هــــــم "
وتی و ئەوان سەرنجیان خســـتە سەر جەنگکووک

"تـــا کەی لـــێرە بـــین ! بـــۆچی ڕێگایەک بەو مێشکە نەفرەتیەدا نایەت !"
تایهیـــۆنگ بەکەمێک دەنگی توڕەی وتی

"دەتەوێ چـــی بـــکەم ؟! هیـــچ هێزێـــک پشتیوانی ئێـــمە ناکات "
جەنگکووک وەستا و لەتایهیـــۆنگـــی ڕوانی هەردووکیـــان بەتیژی لەیەکیـــان ئەڕوانی

"کـــەسێـــک من تێبگەیەنێـــت بۆچی ئێوە ئاوان !؟ ئێوە چـــۆن مافیایەکن "
جێسی بەکەمێک هاوارەوە وتی
هەموویان سەرنجیان خســـتەسەر جێـــسی
بەڵام بێدەنگ مانەوە .بۆ چەند چرکەیەک

"بـــۆچی هـــیچ ناڵێـــن !؟"
جێسی دوباره بەپرسیارانەوە وتی و ڕوی لەهەمویان دەکرد و سەری دەجوڵاند بەئاڕاستەیان لەشوێنی خۆیەوە تا یەکێکیان وەڵام بداتەوە.

"پێـــویســـتە ڕێکبکەویـــن لەگەڵیـــان "
جەنگکووک بەدەنگێکی تێکشکاو وتی و سەری داخســـت .
تایهیـــۆنگ چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە لەسەرسوڕمانیـــدا .
جـــاک بزەیەکـــی کرد.وەک دڵخۆشبونێـــک و هیوایەک بۆ ڕزگاری .
ئەوەی کەلێرەدا سەری دەهەژاند لەتێنەگەیشتنـــی ئەم وشەیە .
لەجەنگکووکی دەڕوانی .

"تــــــۆ شـــێت بـــوویت !؟ دەتەوێ خۆت و ئێمە لەناو ببەیت"
تایهیـــۆنگ لەشوێنی خۆی هەستا ،هەرچەند هەستی بەکەمێک ئازاری سنگی گرت .
دەستی گرت بەسنگیەوەو بەتوڕەییەوە لەجەنگکووکی ڕوانی .

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now