Day55

1.9K 343 723
                                    

ئــــــەو جەســـتانەی لەئازاردا ئەتلێـــنەوەو ناڵـــە دەکـــەن ،ئەو ڕۆژانەت بەیـــاد دەهێنەوە کەبێ بەشبـــوویت لەهەموو ئازارێـــک .
نرخـــی ئەو ڕۆژانە دیـــاری نەکراوەو نرخیـــان بۆ دانانرێـــت .
ئەســـتەمە! بـــتوانیت لەدەریـــایەکی گەورەدا خۆت لەخنکان ڕزگاربـــکەیت !
ئێســـتاش ئەو ژورەی کەتێیدا هەناســـەدەدەیـــت .بـــۆنی خوێنـــی مەیـــو ،
بۆن ساردی جەســـتە. ژورەکـــەی کردۆتـــە
تەرم خانەیەک.
دەبــــــێ چی بەسەر تۆدابێــــــت گەربێت و بەیەکەم هەنگـــاو لەو ژورەدا خۆت ببینیـــەوە .
لەوانەیـــە لەهۆش خۆتبچـــیت ! چونکە ئەو ژوورە شایستـــەی ژیـــان نییە و بۆ مرۆڤـــەکان نییە .

ـــــــــــــــجێســـــــــــــــیـــــــــــــــــــــ
بەبەردەوامی ئەتلامەوە لەئازاردا سەرجەمی جەستەم سور سور و شیـــن باوە و کزە کزی هەوای ساردی ژورەکەش خۆی لەجەستەم  ئەخشێنێـــت و کسپەیەک بەتەواوی شوێـــن ئازارەکـــان دەدات ،کەخـــۆزگە بەمەرگ بخوازیـــت .
لەوانەیـــە ئێســـتا و زیـــاتر لەهەموو کـــات بـــمەوێ  بچمــــــە بازاڕی مەرگـــ و مەرگ بۆ خۆم بکڕم .

هەرچی تایهیـــۆنگ و جـــاکە لەلای یەکەوە چاوەکانیان داخستوەو دەیانەوێـــت بەرگـــەبگرن و بەجەستەیـــان بڵێین بێدەنگ بەو ،خۆت تیماربکـــە.

کـــاتێک چاوەکـــانم لەئازاردا ناتوانن بخەون و لەئازاریشدا ناتوانن چالاکبن وەک منداڵێـــکی ساوا کەنەدەزانێـــت بنوێـــت وە نەدەزانێـــت هەستێت و بجوڵێـــت .
چاوەکانم لەسەر جەنگکووک هێشـــتەوە .
ئازارێـــک لەدڵمدا دروست بوو ،بۆ ئەو جەستە بێنازەی جـــەنگکووک کەخوێنی خۆی ئەوی داپۆشـــیوە .
چی ئەبـــوو ئێستا قاچەکانم بەرهەڵستی ئەو ئازارەبکـــەن و بەرەو لای بڕۆم و توند باوەشی پیابکەم بەجۆرێک هەست بەگرتنی ماسولکەکانی بـــکەم .
و ئەو جەستەیە پڕ نازبـــکەم .
دڵم ژان ئەکـــات ، ئێوە لەئازاری دڵ تێئـــەگەن !
دڵم ئازاری تێدایـــە و توانای جوڵانی دەســـتم نییه بیخەمە ســـەر دڵم و کەمێـــک تیماری بـــکەم .
چاوەکـــانم دەیانەوێـــت بگرین .بەڵام کاتێک سوێراوی گریانەکەم خۆی دەڕژێنێـــت بەسەر ڕومەت و گەردن و ملمدا هێندەی تر خوێ دەکـــات بەئازار و برینەکانی ڕوخسارمدا .

دەمویســـت کەبەخشانیش بێـــت بەوبـــگەم .
هەوڵمدەداو جەستەو قاچ و دەستەکـــانم دەخشـــاند لەئەرزەکەو پەنجەکانم دەنوشتانەوە لەژێـــر خۆمدا و بەخشـــکەخشکی ماری دەڕۆیشـــتم .سەرەڕای ئەوەی بەباشی ئەو ئازەرم ئەچەشـــت کەچۆن
توێخی پێستە ئازاروبرینەکەم دەیدا لەئەرزەکەو دەیخشێنت و توێخەکەی هەڵدەدا وەک خوێکردنێک بوو بەسەر شوێنەری پێســـتێکی بەموس ڕوشاو.
گریـــانەکانم لەبەر ئازار زیادی دەکـــرد و ناڵەو دەنگی لەخۆی هێـــنا .
دەســـتەکانم گەیشـــت بەقاچی جەنگگووک و بەقاچی ئەودا خۆم گرت و ڕۆیشتمە بەشی سەرەوەی جەستەی و خۆمدا بەسەر سنگیدا  و ئەگریـــام
"جـــەنگکووک تکایە تۆ لاوازمەبە تا منیش لاوازنەبم "
بەگریـــانەوە دەموت و سەرم لەسەر دڵی بوو .
ئەو دڵەی کەلێدانەکانی هێندە خاوە لەجەستەی مرۆڤێک دەچێـــت کەلەسەرە مەرگدایـــە .و دەنگی دڵی کەلەسینەیـــدا دێت و دەچێـــت و لەناو گوێکانی مندا دەزرنگێـــتەوەو بەرزبوونەوەی سنگی لەهەناسە توندەکانی کەلەگ خۆیدا منیش دەجوڵێـــنێت .

"جـــەنگکووک هەستە ئێمە بێ تۆ ژمارە سفرین .ئێمە وەک ئەو یاساییەن کەدەبێ لەتۆوە قەرز وەربگرین .
ئەی نازانی لەیاسای بیرکاریدا بۆ دەرکردنی سفر لەچەندەها ژمارە  داوای قەرز لەگەورەکەی پاڵی دەکا ؟
ئەی گەر ئێمە بمانەوێت بەهێزبین دەبێ لەتۆوە وەریبگرین . ئێمە ژمارە دەین و تۆ یەکەکەیـــت "
ئازاری دڵم و جەستەم تێکەڵ بوو .هێندە لاوازبووم نەشمدەتوانی دەستم لەکەمەری بئاڵێنم .
ئەو بەو ئازارەوەبوو وەسەری منیش لەسەر سنگی ئەوبوو .
جەستەی پڕ خوێنە ،بەڵام من هێشتا هەست بەبۆنە تایبەتەکـــەی دەکەم لەناو هەزارەها بۆندا .

نازانــــــم چۆن چاوەکانم داخران و هەست وهۆشـــم نەماو و کەوتمە خەوەوە .

دەرگــــــاکە بەتوندی کرایـــەوە و چەند کەسێک هاتنە ژورەوە بەدەنگی پێیەکانیان ئەوانیـــان بەخەبەرهێـــنا  بەخێرای جێسی لەسەر سنگی جەنگکووک لاچوو و کەمێک هەوڵیدا بۆ خۆ ڕاستکردنەوەی و دانیشتن ،جەنگکووک بەسەرسوڕمانی سەیری جێسی کرد کاتێک پەشۆکاوە .بەڵام هەرزوو چاوی خستەوەو سەر کەسەکانی بەرامبەری.

"ئـــەمە بـــگرن و هەستن ،کارتان هەیـــە"
پیاوەکان چەندیـــن خاکەنازیـــان هەڵدا بەردەمیـــان و بەفرمان کردنەوە داوایـــان لەو جەستە نیوە مردوانەدەکرد بۆ ئەنجامدانـــی کار !.

لەناچاری هەر چواریـــان هەستان ،بەڵام چۆن هەستانێـــک هەستانێـــک وەک ئەوەی پیرەپیاۆ پیرەژنێـــک بن کاتێک نیوە نوشتاوبوون و بەشەلە شەل و خاو خاوی دەڕۆن بەڕێـــدا .
هەرچوارلایان گیرا لەلایەن پیاوەکانەوە ڕێنیشاندەریـــان دەکرد بۆ شوێنـــی کار .
بۆ یەکەم جار دوای چـــەندیـــن ڕۆژ تیشـــکی خۆریـــان بینی . کەلەبینینیدا بەرگەیان نەگرت و خێرا چاوەکـــانیان داخســـت .
جاک نەیدەتوانی هەنگاو بنێـــت و پیاوەکان پاڵییان پێوەدەنا تا بـــڕوات بەڵام ئەو کەوتە سەر زەوییە .
جەنگکووک لەناخدا دەیویســـت بمرێـــت ،یاخود هێزێکی سروشتی بۆبێت و هەموویـــان تەفروتونابکات .

خاکەنازەکـــان قورســـن و پڕن لەخۆڵ .کێشـــیان بۆ کەسانێکی بێ نان و ئاو خەو هێندە قورسە کەناتوانن هاوســـەنگی خۆیـــان بگرن و لەژێــــــر خۆرێکـــی بەتیندان .
بەڵام ئەمە سەرەتای سزاکانە بۆ ئەوان لەئەنجامی کردەوەی دژ بە هۆنگ جوودا .

*تا چەندێـــکی تر بەرگەدەگری لەناو کێشەکاندا ؟*
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبێــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now