Day24

1.9K 374 30
                                    

"کوا جێسی ،؟"
جەنگکوک وتی کاتێ بەناو فایلەکاندا دەگەڕا

"گەورەم خۆت دەزانی لەگەڵ تای لە شوێنی مەشقن "
جیمین وتی و سەری دانەواند

"ئەو چیتر پێویستی بەمەشق نیە زۆر باشە "
جەنگکوک وتی و فایلەکانی دانا و کوپە قاوەکەی هەڵگرت و پاڵی دا بەمێزەکەوە

"پێت وایە ئامادەبێ بۆ مافییای"
جیمین بەسەرسوڕمانەوە وتی

"زۆر نایابه بۆ ئەو کارە بەڵام هێشتا بیست و چوار ڕۆژە و ماوەکەی تەواو نەبوو دەبێ هەر چاوتان لەسەری بیت "
جەنگگوک وتی و بەرەو و ڕوی جیمین چوو

"فەرمانتە سەرۆک"
جیمین بەخێرای سەری دانەواند و ڕۆیشتە دەرەوە

شـــــــــــــــەو
   
"خێرا وەرە ژورەکەم "
جەنگکوک وتی کاتێ بەرەو ژورەکەی دەڕۆیشت و جێسیش بەسەر پلیکانەکاندا سەردەکەوت بەڵام گەڕایەوە

جەنگکوک لەسەر قەنەفەکەی ژورە نوستەنەکەی دانیشت بەشێوەیەکی بڵاو دەستی دا لەملی و چەند جارێک ملی سوڕدا  و چەند قۆپچەیەکی سەرەوەی کراسەکەی کردەوە 
جێسی تەنها بەبێزاریەوە سەیری دەکرد لەدورەوە

"تۆ ئێستا زۆر باشی و بەیانی کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕی شمەکمان دەبێت دەبێت بەتەواوی چاوت لەسەر بەرامبەرەکەمان بێت "
جەنگگوک وتی کاتێ خەرێکی شل کردنەوەی قۆڵەکانی بوو

جێسی شۆکی دڵخوشی بەدەموچاویدا دەرکەوت وتی
"چییی  بەڕاست واتا من قبوڵ کرام وەک مافیا "
جێسی بەشۆکەوە وتی و دواتر خۆی ڕێک خستەوەووتی بەفیزەوە
"ئحمممم "

"هێشتا چاوم لەسەرتە و بڕوام پێت نیە تەنها لایەنی شارەزایتم بەدڵە وە دەمەوێ بتوانی پیاوەکانی ئەوێم بۆ بێهۆش بکەی ...خۆ تێدەگەی"
جەنگکوک ئەم قسانەی دەکرد کاتێک لە جێسی نریک بۆوە

"ئەوە ئیشی خۆمە "
جێسی وتی بەنزمی و چاوێکی لێداگرت پاشان بەرەو ژورەکەی بەڕێکەوت کاتێ خەندە لێوەکانی جێناهێشت .

*چی ڕودەدات گەر خراپەکاریەکانم بکەمە کردار؟*
.
.

.
بــــــەردەوام دەبــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now