Day64

1.7K 316 227
                                    

"تـــا چەندێـــکی تر بەخواردنەوەی چاوە خۆت سەرقاڵدەکەی ؟!"
جـــاک وتی و بەرامبەر قەنەفەکەی جەنگکووک دانیشـــت . لەکاتێـــکدا جەنگکووک تەنها لەخواری خۆی دەڕوانی و بێ جلی سەرەوەبوو تەنها پانتۆڵەکەی لەپیـــابوو ..جلەتەڕەکانی دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەبەریا ووشک بوبۆیەوە.
ئەو تەنها چاوەکانی وەستاون و لەئەرزەکە دەڕوانن. و بەهەردوو دەستی کوپە چا گەرمەکەی گرتووە و لەناوەندی قاچەکراوەکانی.

"خـــۆت ماندوو مەکـــە ، ئەو لەئێســـتادا هیـــچ ناڵێـــت ."
تایهیـــۆنگ وتی و دەســـتی خستە سەر شانی جاک و لەپاڵیـــدا دانیشـــت . و لەجەنگکووکی ڕوانی

"ئـــەو لەمنداڵیەوە بەم جۆرەیە ؟!"
جاک پرسی و سەیری تایهیـــۆنگی کرد.

"جـــەنگکووک هەرگـــیز هیـــچ ناڵێـــت کاتێک مێشکی لەبیرکردنەوەدا بێـــت "
تایهیـــۆنگ وتی و مۆبایلەکەی لەگیرفانی دەرهێـــنا تا خۆی پێوە سەرقـــاڵ بکات.

"هەســـت ئەکەم ئەو کەمێک نهینیدارە ؟"
جاک بەزانخوازیەوە لەجەنگکووکی دەڕوانی. بێ ئەوەی جەنگکووک سەیری بکات

"زانخوازیەکەت بۆ مەرگت دەبا "
تایهیـــۆنگ وتی بێ ئەوەی سەیری جاک بکات.
ئەوان لەسەر جەنگکووک دەدوێـــن وەک ئەوەی خۆی لەویادا نەبێـــت . جەنگکووک وەک پەیکەرێک وایە و تەنها لەئێستادا جیهانی مێشکی کاردەکات.

........
شـــــــــــــــەو

ــــــــــــــــــجـــەنگکووکــــــــــــــــــ
جەنگکووک لەژورەکەی جێســـی دەمامەوە لەسەر قەنەفەکان .ئێـــرە خانویەکی چوار ژوریە و لەژێر ئەرزەکە هەڵکەندراوە وەک تونێـــل .
ئەمە لەلایەن مافیاکانی سیخوڕی ئەمریکاوە دروستکراوە کاتی خۆی. .ڕاستی ئەمریکا لەهەموو شوێن سیخوڕی هەیە، ئەوان لەهەموو وڵاتێ چاودێری دەکەن.
لێرە دوو ژووری نوستن و چێشخانەو شوێنێکی گەرماوێ لێیە ، سەرم سوڕماوە لەچۆنیەتی ئەندازەکردنی ئەم خانووە.
لەئێستادا حەشارگەیەکی بـــاشە ،بەڵام من زۆر دڵنیام کەبەم زوانە ئەمان دۆزنەوە.

ڕۆیشتمە سەر قەنەفەکـــان و دەستی چەپم خستە سەر چاوەکانم و کۆتای قاچەکانم لەسەر دەسکی قەنەفەکەبوو.  چاوم داخســـت بوو بۆ خەوتن تا دەنگێـــک چاوەکانی پێکردمەوە.

"ئێـــمە لەکوێیـــن ؟!"
جێسی بەنیوە چاو کراوەی سەیری کردم و هەوڵیدەدا زیاتر چاوەکانی ئاشنا بکا بەم شوێنـــە .

"هەر جێگەیەک بێـــت ، ئێستا بخەوا"
وتم بەهێمنی و هەوڵمدایەوە بخەوم دوبارە قسەی کرد ،بەڵام چاوەکانم نەکردەوەو دەستم لانەبرد تەنها گوێم لەقسەکانی گرت.

ـــــــــــــــجێســــــیـــــــــــــــ
لەژورەکەم دەڕوانی و نەمەتوانی وێنای ئێرەبکەم ،چونکە دڵنیابووم پێشتر بەئێرە ئاشنا نەبووم! ئەو هیـــچی پێنەووتم.
پاش کەمێک لەبێ خەویدا چاوەکانم کەوتنە سەر جەستە ڕوتەکەی ئـــەو .
هێشتا بەباشی نەمتوانی تاتۆکانی و جەستەی ببینم بەهۆی بێ ڕووناکی.
بیری ڕوداوەکانم کەوتەوە ، یارمەتیدانی منی. ئەو جلەکانی بەمندا داوە.
"هەرچیـــەک بێـــت من هەمیشە متمانەم پێتە و لاتم "
ووتم بەهێمنی بەڵام وادیاربوو خەوتبوو.
ئەو بەڕاستی هیلاکە و پێویستی بەپشووە من دوو ڕۆژە بێهۆشم.

هێواش هێواش هەستام و سەرچەفەکەی خۆمم پێیدادا و لەلایەوە دانیشـــتم و لێم دەڕوانی.
"دەبـــێ چەند ڕۆژی قورستر پێکەوە بەڕێبکەین "
لەژێر لێوەکانمەوە وتم و کەمێک بەپەنجەکانم قژەکانیم چاککرد.

*لەهەر کوێیەک بیـــت ، پێکەوەبوون سەرکەوتنە و تەنیای لەناوبردنی خـــۆتە .*
.
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبێـــــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔حيث تعيش القصص. اكتشف الآن