Day71

1.9K 288 260
                                    

"هێــــــواش ....شــــــش !"
جەنگکوک وتی کاتێ نوشتابۆوە لەژێر دارەکە خۆی شاردبۆوەو جێسی بەدوایەوە بوو نوشتابۆوە خەریک بوو قاچی هەڵخڵیسکێت و بکەوێـــت.

"بــــــۆچـــی ناڕۆیـــت !؟ ئەوانە کێـــن "
جێسی کەمێک لێوی لەگوێی جەنگکووک نزیک کردەوەو وتی .

"ئەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانییـــە سەرەتا دەبێ ئەو پیاوانەی ئەو لایه بڕۆن "
جەنگکووک وتی لەکاتێکدا بەردەوامە لەسەیرکردنی دەریاکەو بەدزیەوە سەرەتاتکێیەتی ،جێسی بەهێمنی لەدواوەی ئەوی دەڕوانی ....کەشەکە هێمنەو تەنها گوێیان لەهەناسەی یەکترە .

شـــەوێـــکی تاریـــکە ئەوان خۆیان حەشارداوە و لەو بەندەرە دەڕوانن کەجگە لەڕوناکی مەشخەڵی ئاگری دەستیان و مانگ کەلەناو دەریاکەدا دیارە .
هیچ ڕوناکی تر بوونی نییە .ئەوان لەمشتومڕدان لەسەر ڕێکەوتنەکەیـــان .

"با کەســـێک بچێـــتە لای جەنگکووک پێی بڵێـــت ناتوانین لەوە زیـــاتر چاوەڕێ بکەین .."
جێسی لەپێشەوەی تایهیـــۆنگ بوو خۆی حەشاردابوو بەهەمان شێوەی ئـــەوان لەو چەتە و بازرگانانەیان دەڕوانی.

"جـــەنگکووک خۆی دەزانـــێ چی دەکات"
تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە بێ ئەوەی چاوی لەسەر بەندەرەکە لاببات .

پاش نیـــو کاتژمێـــر ...کاتێـــک پیاوەکان ڕۆشتبـــوون .
جەنگکووک دەستەکانی بەئاماژەی جوڵان بۆ پێشەوە دەرخست بەهێواشی و یەک لەدوای یەک هەموویان بەخشکەی سەر پێیەکانیان بەنوشتاوەی ڕۆیشتن .تا گەیشتنە بەندەرەکە .

"واهـــــــــ کێ دەبینـــم پیــــــاو "
ئەوەی بەرامبەری بەزەردەخەنەکانی کەددانی دەرەخست بەرەو ڕووی جەنگکووک دەڕۆی و دەستی ڕاکێشابوو بۆ تەوقەکردن .
جەنگکووک دەستی گرت و پاشان شانیان دا لەیەک .

"چـــی دەکەی لـــێرە !"
پیاوەکە لێی پرسی و سەیری ئەوانەی دواوەی جەنگکووکی کـــرد .

"بابەتێـــکی درێـــژە ، ئێستا کاتی نییە ، هەرچـــی زووە دەبێـــت لەکۆریـــا بچینە دەرەوە"
جەنگکووک وتی و لەپیاوەکانی ئەوی دەڕوانی

"مـــن گەشـــتێکم هەیە بـــۆ تایلەنـــد ئەم شەو دەرەچـــم "
پیاوەکە وتی و لەجەنگکووکی ڕوانی بۆ وەڵام .

جەنگکووک سەری سوڕاند و سەیری دواوەی خۆی کرد و پاشان ڕووی کردەوە ئەو وتی بزەی کـــرد
"بێـــگومـــان "

"زۆر باشـــە پیـــاو ، ئێمـــە دەمامک و کڵاومان پێیە باشترە لەبەری بکەن ، هەروەها بگرە ئەم کراسە لەبەربـــکە شەرمـــە ئەوها بێکراس !"
پیاوەکە وتی و کراسێکی بۆ هەڵدا بەبزەوە .

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now