Day73

1.7K 322 319
                                    

"هەڵیبـــدە هەڵیبـــدە !"
جێســـی بەتوندی و خێرای و هەناسەبڕکێۆە دەیوت بەجەنگکووک لەکاتێکدا هەردوکیان ڕایان دەکرد لەدووری دوومەتر لەیەکترەوە .
بۆ ئەو جانتایەی کەدزیبـــوویـــان و خاوەنەکەی و دوو پیـــاو دوایـــان دەکەوتن .
بێگومـــان ناچارن دزی بکەن تا بژیـــن .

ڕاکردنەکەیـــان بەجۆرێک بوو وەک ئەوەی لەماراسۆن بەشداریـــان کردبێـــت .
جەنگکووک بەخێرایی لایەکی چاوی سەیری جێسی کرد و وتی "بیـــگـــــــــرە !"
توند جانتاکەی بۆ هەڵدا جێسی بەخێرای گرتیـــەوە هێشتا ڕادەکەن هەناسەکانیان هێندە توندە ،بەباشی ناتوانن کۆنڕۆڵی خۆیـــان بکەن .
جێسی بەخێرای خۆی هەڵدایە کۆڵانێکی لاتەنیشت بەمەش دوو پیاوەکە و ئافرەتەکە دوای ئەو کەوتن .
جەنگکووک ئاگاداری ئەمەبوو ، بەڵام پێشڕەوی کرد و خۆی لەوان ون کرد و لەجێسی جیابویەوە.

جێســـی بەهەموو هێزی خێراییەکەی خۆی ڕای دەکرد
دوو کۆڵانی تێپەڕاندوە بەڵام هێشتا بەدوایەوەن .
"نـــەفرەت جەنگکووک چیت لێهـــات !"
بەبۆڵەو ترسەوە قسەی کرد هەر کەلە کۆڵانێکدا گیری خوارد و هەرسێکیـــان چواردەوریـــان دا .
هێشتا کەسیـــان ئامادەنیـــن ڕوبەڕووی یەک ببنەوە ، هێندە هیلاک و هەناسە تونگی ڕاکردنەکەن .
لەتاوا دەکۆکن و ئەژنۆکانیان نوشتاندۆتەوە و بەردەوامیش لەیەک دەڕوانن .

جێسی بەخێرای جانتاکەی لەملی ئاڵاند و چەقۆکەی پشت پانتۆڵەکەی دەرهێـــناو ڕووی لەوان کردبوو .بەهەناسە بڕکێوەوە قسەی کرد
"نـــەکەن نزیـــک بکەونەوە ! ئاگادارتان دەکەمەوە"
بەچواردەوری خۆیدا دەسوڕاو دەیوت .

"هـــهـــ نەزان !"
یەکێک لەپیاوەکان وتی و هێدی هێدی لەجێسی نزیک دەبۆیەوە  تا خێرای کرد و کەوتە شەڕ لەگەڵی ، بەڵام هەر لەیەکەم لێدانی جێسی شانەکانی بریندارکرد و قۆڵی چەپی لولداو لەژێر خۆیدا داینەواند .

دوانەکەی تر بەترسەوە لەویان ڕوانی پێیان وانەبوو بتوانن بەرەنگاری ببنەوە .
"بەرمدە نەفـــرەتی !"
ئەوەی ژێر دەستی هاواری دەکـــرد
جێسی چەقۆکەی لەملی نزیک کردەوە و سەیری دووەکەی تری دەکرد .

پیاوەکەی تر لەترسا بەخێرای لەوێ هەڵهات .ئافرەتەکەش دەلەرزی و چەند جارێک بەترسەوە سەیری کرد و بەخێرایی و قیژەوە هەڵهـــات .
جێسی بزەیەکی کرد و بەقاچی پاڵێکی نا بەپیاوەکەوەۆ هاواری ئازاری کرد و بەخێرای لەکۆڵانەکەدا تێپەڕی تا لەپڕ دەستێک لەسوچێکەوە ئەوی ڕاکێشـــاو دای بەدیوارەکەدا و خۆی لەو نزیک کردەوە وەک ئەوەی لەشتێـــک خۆیـــان بشارنەوە .جەستەی نوساند بەوەوەو دەستەکانی لەملاو لای دیوارەکە دانابوو .هەناسەی خێڕاو تەنگی دەدا .
بۆ جێســـی وەک جەهەنەم گەرم بوو ،چونکە ئەو کەسە جەنگکووک بوو . بڕوا ناکات کەئەوەندە نزیکە لەوەوە بەجۆرێک هیچ ناپرسێت کەبۆچی وایـــکرد!؟
هێشـــتا لەو جەستەیە ئەڕوانێ کەئاڕاستەی سەری لەڕویەکی ترە بۆ چاودێری .
جێسیش لەو دڵۆپە ئارەقانە ئەڕوانێت کەلمی دێتەخوارەوە .وە ئەو لێوانەی هەناسەکانی لێ دێتە دەرەوە .وەقژە بروسک و درێژەکەی کەبەشێکی چاوەکانی داپۆشیـــوە . وەسنگی یەخەکراوەی کراسەکەی کەچۆن تیایدا بەرزو نزم دەکەن .
ئێســـتا جەستەو هۆشی لەژێر کاریگەری هۆڕمۆناتە ئەشقە پیس و گەورەکەی ناو دڵیـــەتی .نوقمی دنیای خۆی بـــوو
پاش کەمێـــک هۆشـــی هاتەوەو چاوەکانی سوڕاند
بەلایەکـــی تردا
"ئحـــم ،چـــی بــــــ......!"
ویستی قسەبـــکات بەڵام جەنگکووک یەکسەر سەیری کرد و پەنجەی خستە سەر لێوی جێسی و چاوەکانی داخست و کردەوە بەئاماژە بۆ بێدەنگ بوونی .

تــــــەواو ئەمە بۆ جێســـی زۆر زۆرە هەســـت بەپەنجە گەورەکەی و جەستەی جەنگکووک دەکا لەلای خۆیـــدا .

ــــــــــــــــــجێســـــــــیـــــــــــــــــــــ
بڕواناکـــەم کەئاگریش هێندەی من لەسوتاندابێت لەم ساتەدا . دەتوانم هەموو ئەو هەناسانەی هەڵمژن کە ئەو دەیداتەوە .چـــەندێک ویستم ئەو لەمێشکم دەرکەم بەڵام نەمتوانی . ئەمڕۆ دوبارە ئاگری دڵم بڵێسەکەی گەشتر کردەوە .
چۆن دەکرێـــت هێندە فریودەر و سەرنج ڕاکێش بێـــت؟ چۆن دەکرێـــت هێندە لاوازبـــم کەخەریـــکە دڵم بۆی ئەگری بۆ باوەشێـــکی !
ناتوانم خۆم بـــگرم .لەوە زیـــاتر ...دەیـــکەم !

لەکاتێـــکدا ئەو بەردەوام سەیری لاکەی تر دەکـــا بەوردی و من لەو دەڕوانم .بەلامەوە ئاساییه گەر ئێستا بمرم .گرنگی نادەم کەچی ڕودەدات لەچواردەورم .
ناتوانم چاوەکـــانم لەئاستیدا دابخەم .
بەسوکی و لەژێر لێومەوە وتم
"جـــەنگکــــــووک"کەبەس بوو بۆئەوەی جەنگکووک بیبستێت و ئاوڕم بۆ بداتەوە کەبەتەواوی خەریک بوو لوتمان بەریەک بکەوێـــت.
بەخێرای لێوەکانم لەسەر لێوی ئەوداناو بەشی خوارەویم گرت . ئەو هەســــــتە! چۆن وەسفی بکەم کە دوومانگ زیاترە چاوەڕێی ئەم ساتە دەکەم . لێوەکانی نەرم نیـــن بەهۆی لێدان و برینەکان ،بەڵام من ئاسودەی تیا تام ئەکەم دڵخۆشی لێ ئەبینم ، دڵمی تیا بەتاڵ ئەکەم وەک ئەوەی بەرەو ئاسمان بفڕم وایە ،لەکاتێکدا خۆم دەستپێشخەریم کرد کەچی تەزوو بەهەموو لەشمدا دێـــت .
دەمەوێ ئێســـتا بەجۆرێک ماچیان بکەم دڵم دابمرکێتەوە ،بەڵام ئەو بەخێرای ڕوی وەرگێڕا .
بێ ئەوەی چرکەیەک لەدەست بدەم وتم
"خــــــۆشـــمەوێیـــت ، لەوە زیـــاتر خۆم ناگـــرم "
بەڕونی پێم وت کاتێک هەردوکمان لەچاوی یەکترمان ئەڕوانی .
ئەو فیزەکی لاری کرد و بەزمانی پاڵی دەمی دەنا بۆ لەیەکی و دەستێکی لەدیوارەکە لاداو لەسەر کەمەرمی دانا و دەستەکەی تری لەلای ملمی دانا .

بوەســـتە من بەرگەناگرم ، ئایا ئەویش منی دەوێت ؟یاخود پێم ڕادەبوێرێت وەک هەموو جارێـــک .
چاوەکانم لەترسدا داخست هەستم بەهەناسە گەرمەکانی ئەکرد کەچۆن لەملم نزیک دەبنەوە.

"بــــــبورن ئەو جەوە خۆشـــە تێک دەدەیـــن  !"
کەسێک لەسەر سوچی کۆڵانەکەوە دەرکەوت و بەدەنگێکی ڕابواردن و پڕ لەخۆشی وتی .
وایکرد ئەو دوانە بەسەرسوڕمانەوە ئاوڕبدەنەوەو لێک دوربکەونەوە .

جەنگکووک چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە لەژێر لێوی وتی
"کــــــانگ ؟!"

جێسی لەدواوەی کانگی ڕوانی کەبەئاشکرا چاوەکانی خەریک بوون لەتوڕەی و سەرسوڕماندا بێنەدەرەوە .
کاتێک ئەو کەسەی پشتی کانگی بیـــنی .

"تـــــــــۆ  ؟"
پەنجەی ڕاکێشـــا بەئامژە بۆ ئەو کەسە .

*هەنێـــک شت دەبێت تاقیبکرێـــنەوە بۆ ئەوەی لێیان تێبگەیـــت  !*
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبێـــــــــت

༻Mino༺

ئەوە جێســـی خان ئیشی خۆی کرد کێ بەدڵی بوو ئەو بوێریـــە ، ئێوەش وان؟ツ
کچی خۆی ئەوێ نەگاڵتە ، نابێ شەرمن بی

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now