Day18

2K 399 31
                                    

وەک هەموو ڕۆژێک لە کۆمپانیا چاوەڕێیبووم و چاودێری خەڵکم دەکرد
کاتێک لێمدەڕوانین بیرمدەکردەوە کەژیان چەندە سەیرە هەمووان سەرقاڵن هەتاکاتێ لەماڵەوەی نازانی خەڵک چی ئەکەن
هەموان هەوڵدەدەن کەسانێک دەبینم لەسەرقاڵی ئیشدا پێیان ناکرێ سەریان بخورێنن
کۆمەڵێکیش دەبینیت جگە لەڕابواردن لە یانەکان هیچی تر ناکەن
کەسانێکیش گیرۆدەی ئیشقن
دایک و باوکەکان لەخەم منداڵەکانیانن گەنجەکان دەخوێنن سەیرە بەڕاستی ئەمە ئەو هەموو کەسانەن کەلەژیاندا دەژین .
ئەی من چیم ؟؟ من ئەوکچەم هێندەبێزاربووم لەژیان نەچوومە زانکۆ و تەنها پەیمانگام خوێند بۆ دوو ساڵ لەبواری بەڕێوبەری ئیتر هیچ ئامانجێک لەژیانم نەبوو لەمنداڵیەوە حەزم دەکرد
کاری شێتانە ئەنجامبدەم
کاتێک بۆیەکەم جار لەتەمەنی دوانزەساڵیمدا سەیری فیلمێکی مافیام کرد خۆشترین هەستی پێبەخشم
ئەکرێ بڵێم توندوتیژترین جۆری مافیابوو لەکوشتن و تاوان و دەستدرێژی بەڵام من دڵخۆشبووم پێی نازانم بۆچی ئەمە هەڵەیە چۆن دەکرێت منداڵێکی لەو تەمەنە گونجاوبێت بۆ سەیرکردنی فیلمێکی وەها؟؟
بێگومان نەخێر گونجاو نییە
ئەوەتا ئەمە ئەنجامەکەیەتی کەمن ئێستا لەم حاڵەدام و پاسەوانی بۆ مافیایەک ئەکەم و وازمهێناوە لەخێزانەکەم .

"هێیی تۆ خەیاڵت لەکوێیە"
جەنگکوک وتی و برۆکانی بەرزکردەوە

"ئاه من نا هیچ نییە "
جێسی وتی بەشڵەژاوی سەیری دەوروبەری کرد دونیا تاریکی کردبوو

جەنگکوک نزیکبۆیەوە لێی و جێسیش دەچویە دواوە تا پشتی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت جەنگکووک دەستێکی لەسەر ئۆتۆمبێلەکە داناو دەستەکەی تری لەناو گیرفانی پانتۆڵەکەی بوو لەچاوەکانی جێسی دەڕوانی
جێسی تەنها چاوەکانی لەسەر سێهەم قۆپچەی کراسەکەی جەنگکوک بوو چونکە کرابونەوە
جەنگکوک لەئاڕاستەی چاوەکانی جێسی دەڕوانی زانی سەیری یەخەی کراسەکەی دەکا بزەیەکی کرد و و لەچاوی جێسی ڕوانی و وتی
"چییە دەتەوێ زیاتر بیکەمەوە بۆت"
لێوەکانی گەست.

جێسی شۆک بوو بەخێرای چاوی لاداو ڕوی کردە لای چەپ  و وتی
"چیییی تۆ شێتی  "

"باشە کەوایە بۆم دابخە...ئەمە فرمانە"
دوبارە جەنگکوک بەبزەوە وتی چاوەڕێی کرد

"نەفرەت "
جێسی لەژێر لێویەوە وتی و وردە وردە دەستەکانی بردە پێشەوە و قۆپچەکانی داخست پاشان بەخێرای لەژێر باڵی  هاتە دەرەوەو  سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت
جەنگکوک لەجێگەی خۆی زەردەخەنەی دەکرد پاشان ئەویش سەرکەوت و گەڕانەوە ماڵەوە پێکەوە.
ئایا جەنگکووک بۆچی وا لەجێســـی دەکات ؟

*گرەو دەکەم لەم چیرۆکەدا زۆر ڕقت لەمنە.تەنها لەبەرئەوەی خراپەکارم ؟بۆچی *
.
.
.
بــــــەردەوام دەبـــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now