Day32

2K 351 76
                                    

خۆر دووبارە بەتیشکەکەی چاوەکانی جێسی هەراسان کرد
لەسەر سیسەمەکە دانیشت و چەند جارێک چاوەکانی خوراند
"باشە ئێستا کاتژمێر چەندە وا من بەخەبەر هاتووم دڵنیام لە دەش لایداوە"
بەخەواڵووی سەیری کاتژمێری مۆبایلەکەی کرد
"چیی کاتژمێر شەش و نیوە ....چۆن وا زوو خەبەرم بۆتەوە...ئاهـــ دیارە بەهۆێ ئەوەیە لەماڵەوەم و هیچ کارم نییە تا هیلاک بم"
دەستی بەناو قژیدا هێناو شێواندی پاشان هەستاو لەبەردەم ئاوێنەکە وەستا
"ئێستە من چی بکەم ...ئاهاا هێشتا جەنگکووک هەڵناساوە ئۆهـــ بابەنانی بەیانیەک سەرسامی بکەین همم دەی جێسی بزانین چی دەکەی"

جێسی بەخێرای دەستێکی هێنا بەخۆیدا و کەمێک خۆی جوان کرد وەک هەمیشە  جلێکی وروژێنەری لەبەرکرد شۆرتێک و تیشێرتێکی سوری هەڵبژارد.
بەسادەی قژە خاوەکەی شانەکرد
بەهێمنی چوویە خوارەوە و دەستی کرد بەدروستکردنی خواردنی بەیانی
ئێستا ڕێک کاتژمێر حەوتی تەواوە
جێسی وردە وردە نزیک بۆیەوە لەدەرگای ژورەکەی جەنگکووک و بەهێمنی دەسکی دەرگاکەی جوڵاند تا کرایەوە
بەردەوام خەندەی دەکرد و هەنگاوی دەنا بەرەو ڕووی جەنگکووک
بەتەواوی لێیوردبۆوە کاتێک خەوتبوو
"چی گۆڕاوە لەمندا کەئێستا هێندە ئاشقتم لەکاتی خەویشدا لێت دەڕوانم من بۆ مافیابوون هاتمە ئێرە من ئەو کچەی کەشەرمم نازانی بەڵام ئێستا خەریکە عەشق هەموو شتێکم لێتێک دەدا  گەر ئێستا عاشقت نەبوما ئەوا بێشەرمانا دەستم دەدا لەقژت و تێکم ئەدا تا هەڵەسایت بەڵام ئێستا هێزی عەشقم شەرمێکی دروستکردوە"
دەستەکانی وردە وردە بردە ناو قژی جەنگکووک
پاش کەمێک چاوەکانی جەنگکووک کرانەوە یەکەم بینینی نیگاکانی جێسی بوو
بەخێرای جێسی دورکەوتەوە
"ویستم هەڵت بسێنم بۆ نانی بەیانی "
وەک ڕەفتاری هەمیشەی بەساردی لەخۆباییەوە وتی و چوویە دەرەوە
لەسەر مێزەکە دانیشت دواتر جەنگکووک هات و پێکەوە نانیان خوارد
"بەتەمای بەم جلانەوە بێیتەوا کۆمپانیا"
جەنگکووک وتی و هەستایە سەرپێ
"ئێستا خۆم دەگۆڕم "
جێسی بەکەمێ توڕەی وتی و بەڕێکەوت بۆ ژورەکەی

ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوان ئێستا لەناو ڕاڕەوێ کۆمپانیان جێسی بەدوای جەنگکووکدا دەڕوا
کاتێک جەنگکووک قسەی بۆدەکرد  پاشان لەبەردەم سکرتێرەکە وەستا
"تۆ دەرکرای ...جێسی دێتە شوێنی تۆ"
هەر ئەوەندە بەسادەی جەنگکووک وتی و ڕۆیشتە ژورەکەی جێسی بەتەواوی شۆکبو بو کەچۆن سکرتێرەکە ڕۆیشت
پاشان جێسی لەشوێنەکەی دانیشت
"بێ هیچ پرسێک پێم کردمیە سکرتێر ...من سکرتێرم یا مافیاا ...ئۆهـــ هەر باشە لەجەنگکووک نزیکترم "
ئەو ڕۆژەش تێپەڕی .

*خۆشەویستی کەسەکان دەگۆڕێ ؟ !*
.
.
.
.
بـــەردەوام دەبـــێت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now