Day50

1.9K 345 303
                                    

هـــــــــەرسێکیـــــان دانیــــــشتبوون
لەو ژوورە ســــــاردەدا هاوشـــێوەی ئەو خەمـــەی کەلەدڵیاندا دروســــــت بووا
بەستەڵەکێـــکی شاخـــاوی کەنـــاتوانێ بتـــوێتەوە.جاکیش لەگەڵیان بوو دانیشتبــــــوو .

جــــــەنگکووک دان لەدوای دان جگەرەکەی دەستی ئەکێشـــێت و دوکەڵەکەی وەک خەمەکانی دڵی وایە
کاتێک ملی دەباتە دواوە و دوکەڵەکە بۆ سەرو خۆی دەردەکات .
جگــــــەرە خەمەکان لەناو دەبـــات ؟!
خۆزگــــــە خەمەکان وەک جگەرە بسوتابان و دوکەڵەکەشی ونـــبوایه .!
بـــــــــۆچی خەم هەرگیز کۆتای نایـــەت !
بـــۆچی ناتوانم بەفیشەکێک خەم بکوژم !
یاخود بەپەنجەکانی دەستم توند بیخنکێم !
جەنگکووک لەگەڵ ئەو دڵە ساردەیدا دەدوا
جێــــــسی تەنها سەری لەسەر قۆڵەکانیدا بوو لەو ماتەمینیەدا .
تای لەپەنجەرەکەوە دەیڕوانی لەدەرەوە . دەستی لەناو گیرفانەکانی پانتۆڵەکەیدا بوو لەپێشەوەیدا .

وەکــــــ سەرلێشێواوێـــک دەژین !
لەکاتێکدا گشــــــت خەڵکی نوستون و لەپرخەی خەوە شیرینەکانیاندان بەڵام ئەمان لەم کاتژمێــــــر سێی شەوە لەدەرکردنی خەمی دڵیاندان ئێــــــرە ناو مافیایە شــــــەوان ڕۆژی ئەوانە .

جــــــەنگکووک کۆتا جگەرەی دەستی لابرد و لەژێر پێکانیدا پانی کردەوەو هەستایە سەرپێ .
"ئەمەیــــــان بەسەرەوە ناچــــــێت"
بەدەنگێکی توڕەی وتـــــی

"ئــــــێمە سەرەتا دەبــــــێ لەخەمی خۆمان بین"
تای وتی و ڕووی کردە ئاڕاستەی جەنگکووک

"تـــــــــۆ خوێڕی ...."
جەنگکووک وشەکانی تەواو نەکرد کاتێ بەتوڕەییەوە بەرەو ڕووی تای چوو و بەرۆکی توند گرت و لێیدا بەجۆرێک لێوی خوێنی پێداهــــــات .

"تــــــۆ شێتبووی"
جێسی بەخێرای ڕۆیشتە لایان و جەنگکووکی بەزۆر دورخســــــتەوە .

"تــــــۆ قسەمەکە !"
جەنگکووک پەنجەی بۆ جێسی درێژکرد و وتی

"بــــــۆچی قسەنەکەم هاا ! کەبابەتەکە توڕەی بێت!؟ تەنها تۆ بۆت هەیە بڵێی !!؟ ها ها ها ..."
جێسی بەتوڕەی و هاوارەوە بەسەر جەنگکووکدا وشەکانی دەربڕی و لەگەڵیدا سەری بەجۆرێک ئەجوڵاند تەواوی قژی لەگەڵیدا شەپۆلی ئەدا .
ڕۆیشـــتە لای تای و قۆڵی گرت و لەدەموچاوی ئەڕووانی
"تــــــۆ باشــــــی"
بەنیگەرانیەوە پرسی

"مــــــن خۆم ئەوە تەواو ئەکەم "
جەنگکووک بەبێ هیوای سەیری ئەوانی کرد و چەکەکەی لەسەر مێزەکە هەڵگرت و خستیە پشتی پانتۆڵەکەی .

"بــــــۆ کوێ ئەچـــی ؟! ئەوان بەدوای ئێمە دەگەڕێن !"
جێــــــسی بەهاوارەوە وتی بەڵام جەنگکووک هەر ئەڕۆی

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now