Day19

2K 384 21
                                    

لەودیوی دەرگای ژوری ئۆفیسی جەنگکوک وەستابووم

گوێم لێبوو دەمەقاڵیان دەکرد لەگەڵ ئەو کەسەی ژورەوە
نازانم کێ بوو تەنها پیاوێک بوو من لەدەرەوە بینیم ڕێنمایم کرد بۆ ژوری جەنگکوک سەروشکڵی لەباش ناچوو پێموابێت مافیابوو
بەجۆرێک سەیری دەکردم وەک ئەوەی بیەوێ بمخوات هەر بەچاوی .
گرنگیم پێنەدا و چووم و لەبەردەم کۆمپانیا لای ئۆتۆمبێلەکە وەک هەموو کات وەستابووم

هەتا ئەم کاتە کەدرەنگی کردەوە و کاتژمێر یانزەی شەوە هەرگیز جەنگکوک تا ئەم کاتە درەنگ نەکەوتووە من هێشتا لەشوێنی خۆمم وە جیمین و تای و هۆپی لەسەرەوەن لەگەڵ جەنگکوک
من هەستم بەباشی ناکرد نازانم بۆچی بەڵام واهەستم ئەکرد شتێک بووە
لەقەلەقیدا دەهاتم و دەچووم و پەنجەکانم لەناودەمدا بوو نینۆکەکانم دەخوارد
هەرگیز وانەبووبومە بڕواناکەم من خەمی جەنگکوکم بێت ئەو سێ پیاوی باش لەگەڵە !
تەنها تەنها هیچ بەهەرحاڵ نازانم چ هەستێکە تەنها ئەوم لاگرینگە وەک سەرۆکێکم یاخود وەک ئامانجی داهاتووم و تەواو . بەڵام لەناکاو پیاوەکەم بینی زۆر بەخێرای لەکۆمپانیاکە هاتە دەرەوە بەڕاکردن چەکێکی پێبوو
لەوە ئەچوو شتێک ڕویدابێت زۆر شڵەژام و وا ڕامکرد بچم بیگرم لەدواوە یەکسەر هۆپی بەدواوەی بوو بەدەمانچەکەی گولەی ئەهاویشت
دڵنیابومەوە شتێک بووە هەنگاوم نا خێراتر تا بگەمە هۆپی
بەڵام تای و جیمینم بینی بەهەردوکیان جەنگکوکیان هەڵگرتبوو بەخێرای بەرەو ڕویان چووم و بەشڵەژاویەوە پرسیم
"چیییی بووە ؟?!"

"خێرا گەورەم بەرەوە ماڵەوەو پزیشکە تایبەتیەکەی بانگ بکە من و جیمین دەچین دوای ئەو نەفرەتییە دەکەوین"
تای وتی جەنگکوکیان دایە دەست جێسی و ڕۆیشتن بەدوای ئەو پیاوە بکەون .
جەنگکوک گولەی پێوەبوو لەلای شانی بەسەختی قۆلێکیم گرت و لەسەر شانی خۆم دامناو خۆم کەوتمە ژێریەوە بەڕاستی قوڕس بوو جەستەی هەموو هەوڵی خۆمم دا تا خستمە ناو ئۆتۆمبێلەکە و لەدواوە ڕامکشاند هەرچەند تۆزە تۆزە ناڵەی ئازاری دەکرد
چاکەتەکەم داکەند و یام بەسەر شوێنی خوێنەکەدا خۆم تەنها سترابێکی یەک تاڵم لەبەربوو
بەخێرای سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم و لێمخوڕی زۆر بەخێرای

لەسەر سیسەمەکەی پاڵم کەواند و چاوەڕێبووم پزیشک بگات نەمتوانی زۆر بەرگەگرم بۆیە هەستام و پێڵاوەکانیم داکەند و چاکەتەکەی بەریم لابرد
ویستم دەست بەرم بۆ کراسەکەی بەدودڵی بەڵام لەپڕ پزیشکەکە هات تا چاڕەسەری بکات چەند پەرستارێکیشی لەگەڵ بوو بۆیە خێرا چوومە دەرەوە

دوای چەند کاتژمێرێک ئێستا جەنگکوک بێهۆشەو و لەناو جێگاکەیەتی و کالۆنای لەدەستە
تای و جیمین و چەند پیاوێکی تر لەدەوری ماڵەکەیدا جێگیربوون بۆ پارێزگاری
تەواوی شەوەکە من لای مامەوە وەک پەرستارێک لەسەر قەنەفەی لای سیسمەکەیەوە دانیشتبووم لە جەنگکوکم دەڕوانی چونکە ئەو بەشی سەرەوەی ڕوت بوو تەنها ئەو لەفافە نەبێت کەلەشانەکانی پێچرابوو پێوەی بوو بڕوام ناکرد هێندە جەستەی یەرنجڕاکێش و پیاوانەبێت هەموو سنگی و سکی ماسولەکە بوون ئەو جەستە گەوڕەیەی کەلەمنداڵیمەوە ئاواتمە ئێستا لەبەردەمە تەنها کوڕە کەبەتەواوی ئەو جۆرەیە کەبەدڵمە کەچی هیچ هەستێکیشم بۆی نیە.
بەڵام چاوەکانم ڕێگەنادەن چاوم لەسەری لابەم هەستام و لێی نزیکبومەوەو سەرچەفەکەم پێیدا دا پاشان خۆم سەیرم کرد لەسەر قەنەفەکه پاڵکەوتم و تا بەبێ ئاگای خەوم لێکەوت بێئەوەی جلەکانم بگۆڕم کەخوێنی جەنگکووکی پێوەبوو.

*ڕۆژێکیش کۆتای بەمن دێت نامەوێ بەشەرمەزاری بمرم*
.
.
.
بــــــەردەوام دەبێـــت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now