Day74

1.6K 326 207
                                    

"زۆر ســـپاس ، ئەمە لەیاد ناکەم "
جـــەنگکووک بەهێمنی و سادەی وتی لەکاتێکدا لەڕاڕەوی نوسینگەی پۆلیسی دا دەڕۆیشت لەگەلیدا لەولاتری جیســـی بوو

"هاوڕێـــکان لەپشـــتی یەکن"
هاوڕێکەی کەئەفسەرێـــکی پۆلیسە لەتایلەند وەستا لەهەنگاونان و ڕووی کردە جەنگکووک و جێسیش بەوردی لەو پیاوەی دەڕوانـــی .

هاوڕێکەی هەناسەیەکی هەڵکێشـــا و لێیڕوانی
"بـــەڵام دوات لێدەکەم ، وەک من تۆش وازبهێنە لەمافیـــای تۆ بەهرەداری و دڵنیابە حوکمەت لێت خۆشدەبێت و دەتوانین لەبواری ئاسایش و دژەتیرۆر یاخود پۆلیسی کاربکەیـــت"
بەهێمنی وتی و جەنگکووک چەرەخەکەی دەستی بەردەوام هەڵدەکرد و دەیکوژاندەوەو چاوەکانی لەچەرخەکەبـــوو.

"نـــاتوانم !"
زۆر بەسادەیی وەڵامـــی دایەوە و هەنگاوی نا بۆ ڕۆیشتن بێ سەیرکردنی دواوەو جێسیش بەخێرای ڕۆی و تا گەیشتە تەنیشتی و لەگەڵیدا هەنگاوبنێن.
هاوڕێکەی کەلەدورەوە سەیری دەکردن دەستی لەگیرفانەکانیدا بوو.

"هەموو ڕۆژ بەخت یاوەرت نابـــێ وەک دوێـــنێ"
هاوڕێکەی بەهەموو هێزی خۆی هاواری کـــرد ..بەس بوو بۆ ئەوەی گوێیان لەوبێـــت.

هەر کەلەبنکەکە دەرچوون جیمین و تایهیـــۆنگ و جاک لەبەردەمیـــان وەستابـــوون .

"ئێـــوە باشـــن !"
جاک بەپەرۆشیـــەوە پرسی ،بەڵام جەنگکووک هیچی نەووت و جێسی لەوی ڕوانی. جەنگکووک بەخێرای بەناویاندا تێپەڕی

"هێـــی بڵێ چیبـــووە ؟ چۆن لەزیندان ڕزگارتان بوو؟"
جیمین قۆڵی جێسی گرت و لێی پرسی.

"دوێنێ لەکاتی دزیەکەدا کانگ و پیاوەکانی خەریکبوو بمانگرن ، لەوکاتەدا هاوڕێیەکی جەنگکووک دەرکەوت کەئەفسەرە و چەندین پۆلیسی لەگەڵدابـــوون .بەڵام بەداخەوە ئەوانیـــان پێنەگیـــرا ،لەبەر ئەوە هاوڕێکەی ئەو ناچار دەستگیری کردین بۆ شەو ڕۆژێک تا گومانمان لێنەکەن. هەرئەوەندەبـــوو"
جێسی وتی و قۆڵی بەردا و لەڕووی تایهیـــۆنگدا وەستا و بەڕەقـــی وتی
"خۆشـــەویستەکەت خیانەت کار دەرچوو!"
پاشان بەتوندی شانی کێشا بەتایهیـــۆنگدا و بەدوای جەنگکووکدا ڕۆیشـــت .

هەریـــەک لەجیمین و تایهیـــۆنگ و جاک بەسەرسوڕمانەوە لەیەکیـــان دەڕوانی.
بەخێرای لەدوای جێسی جەنگکوکەوە ڕۆیشتن ئەوانیش.

بەهـــۆی هاوڕێکەی جەنگکوکەوە شوێنێکی شارەوەیان دەسکەوت تا لێی بمێنەوە ، بەیەکەوە دانیشتبوون لەژێر ڕوناکیەکی کزدا ڕامیۆنەکانیان دەخوارد.

"ئەو هاوڕێیەت کێیـــە جەنگکووک.؟"
جیمین وتی کاتێک کەمێکی لەڕامیۆنکە هەڵدەمژی.

"کوڕێکی ڕەنگ چوکلاتەی باڵابەرزی شان پانە ، واهـــ بەڕاستی خاوەن ماسولکەی ناوازەبوون لەگەڵ ئەوەش قۆزیەکی بێ وێنە. ئاهـــ وابزانم ناوی دەی بوو  "
جێسی وتی و لەکۆتایدا ڕامیۆنەکەی دەخستە دەمیەوە.بەدزیەوە لەژێر چاوەکانی لەجەنگکوکی دەڕوانی تا بزانێ غیرەدەکا!

"ئێـــمە بۆ ئەو کەسە ناناسیـــن ؟"
جاک وتی و لەجەنگکووکی ڕوانی ، بەڵام جەنگکووک وەک هەمیشە بێدەنگ بوو وەک ئەوەی هەر لەو دانیشتنەش نەبێـــت .

تەنها کەس لەوناوەدا بێدەنگ بوو و نەیدەتوانی ڕامیۆنەکەش بخوا تەنها لولی دەکرد لەناو قاپەکە. و خەیاڵی ڕۆیشتبـــوو .
"بەڕاســـتی ببــــــورە جەنگکووک ،بـــبورن "
تایهیۆنگ وتی و لەجەنگکووکی ڕوانی.

"پێویست بەداوای لێبوردن ناکا ، دەبوو هەر لەسەرەتاوە بمانزانیایە ئەو کچی گەمژەیە سیخوڕبووە لەناومان هەر بۆیە کانگ هاتۆتە ئێرەو پێی زانیوین."
جاک بەخێرای وتی لەکاتێکدا ڕامیۆنەکەی دەخوارد بێئەوەی سەیری ئەوان بکات و تیژ و تونی ڕامیۆنەکە وای دەکرد ناو ناوە قسەکان بکات.

جـــەنگکووک هەستاو ڕۆیشتە ژورەکەی تر و لەسەر قەنەفەکان پاڵکەوت و قاچەکانی لەسەر یەک داناو دەستەکانی لەژێر سەریدابوو و چاوەکانی داخست بۆ خەو.

*زۆر قورســـە متمانە بکەی ؟*
.
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبێـــــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now