Day98

1.4K 282 106
                                    

ئێســـتا دوای بیرکردنەوەیەکـــی زۆر و بڕیارێـــک کەپێشتر داویـــەتی
چاکەتە چەرمە ڕەشەکەی لەبەرکردو بەپەنجەی دەستەکانی زنجیری چاکەتەکەی تا کۆتا ئاست داخست . ددانەکانی زنجیرەکە لەیەکیان دەداو دەنگی دروست کرد
لەئاوێنەکەوە بۆ کۆتا جار لەخۆی ڕوانی.لەسەرتاپا ڕەنگی ڕەشـــدا هاوشێوەی پێناسەی تەواوی ژیانی

هەنگاوی نا بەرەو دەرگای کۆتایی و ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگای هەمیشەی داخســـت
کەمێک لێی ڕوانـــی وەک کۆتا ماڵئاوایی ،پاشان ڕوی کردە شەقامەکەو دەستەکانی بەئاماژەی ڕاوەستاند بۆ تەکسیەک وەستاندبـــوو .
هەر کەتەکسیەکە وەستا سەر .سەری داخست و ڕۆیشتە ناویەوە
ناونیشانی شوێنەکەی پێـــدا و تەکسیەکە کەمێک بەگوماناوی لەئاوێنەکەوە لێی ڕوانی بەڵام دواتر بەڕێکەوت.

تەواوی ڕێگاکە لەدەرەوەی دەڕوانـــی بەهێمنی تا ئەو ساتەی چاوەکانی ئەو جێگایەیان بینـــی کەخۆی مەبەستی گەیشتنیبـــوو .
پارەکەی گیرفانی دەرهێناو بەتەکسیەکەی دا و یەکسەر دابەزی بێ گوێدانە وەرگرتنی باقیەکەی.
سەری بەرزکردەوەو لەبەردەمی خۆی ڕوانی
بەخۆی ووت
"ئێـــرە بڕیاری ڕاستی تۆیـــە"
پاشان هەناسەیەکـــی هەڵمژی و بەڕێکەوت بۆ پێشەوە

تەواوی ئەوانەی ژورەوە بەسەر سوڕمانەوە لەو پیاوەیان دەڕوانی کە بەناویاندا ڕێدەکات
تا کەسێک لەبەردەمی وەســـتا و بەتوڕەی ووتی
"خۆت بەچی دەزانـــی لێرە! بۆچی لێرەی"

ئەوەی بەردەمی سەری بەرزکردەوەو لەچاوەکانی ڕوانی. و وتی
"ئێـــرە بنکەی پۆلیسی تاوانەکانە لەتایلەند! من جیۆن جەنگکووک هاتووم خۆم بەدەستەوە بدەم بە تاوانی بەشداربـــوونم لەگەڵ مافـــیا !"
تەواوی پۆلیسەکان و ئەفسەرەکان کەوتنە سەرسوڕمانیەکی گەورەوە .
ئەفسەرەکەی بەردەمی کەلەپچەکانی دەرهێناو لەدەستی کرد و وتی
"دەستگیر دەکرێیت بەتۆمەتی کوشتن و دزین و مادەی هۆشبەر .مافی قسەکردنت هەیەلەدادگاو مافی بێدەنگبوونت هەیە و دەتوانی پارێزەر بگری"
ئەفسەرەکە بەوردی قسەکانی گرت و پاشان فرمانی بەدوو پۆلیس کرد قۆڵی بگرن و بیبەنە زیندانی پێش دادگایی

ــــــــــــــــــجـــۆنگکووکــــــــــــــــــ
ئەوە یەکەمین کارم بوو بەڕاستی لەجیهاندا بیـــکەم
بۆیە زەردەخەنەی ڕاستی لەسەر لێوم نەخشاند
بەڵام پێش ئەوە دەبـــوو لەشتێک دڵنیاببـــمەوە هەر بـــۆیە قسەم کرد پێش بردنم بۆ زیندان
"دەمەوێت سەرەتا ئەفسەر مایک ببینم! "
ئەفسەرەکە کەمێک بەسەیری سەیری کردم پاشان ڕازیبـــونی خۆی نیشاندا و بردیانم بۆ زیندانەکە.

لەناو ئەو چوار دیوارە دانیشـــتم و بیرم کردەوە کەهەرزوو دەمزانی ئەمە جێگای منـــە و شایەنمە.
پاش چارەکێـــک ئەفسەر مایک گەیشتە لام

"تـــۆ باشـــی ! چۆن بڕوام نەدەکرد هێندە ڕازگۆیانە بیت لەگەڵم! "
ئەفسەر مایک وتی بەکەمێک سەرسوڕمانەوە

"پیـــاو واتە بەڵێنی خۆی بباتە سەر"
وتم و هەستامە سەرپێ و دەستم گرتبوو بەشیشەکانی نێوانمانەوە.
"ئەمەوێ بزانم کانگ چۆن گیرا!  وەحاڵی هۆنگ چۆنە؟"
دەمم بردە نزیکترەوەو بەچرپەیی وتم پێی

"دوای ئەوەی پێت وتم کە بەتەمای ڕۆیشتنە لێرە ، یەکسەر تەواوی سنورەکان و خاڵەکانی ڕوبارم خستە ژێر چاودێری هەر ئەو شەوەی کەوتت پێم ئەو شەوە هەوڵی هەڵهاتنی دا و گرتمان. سەبارەت بەهۆنگیش . زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنراوە و باری دەرونی باش نییە ئێستا. لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان لەڕێگەیەوە چەندین مافیایی تربگرین..بێگومان ئەمە هەمووی بەهۆی تۆوە بـــوو"
مایـــک وتی و لەکۆتایدا زەردەخەنەی کرد. منیش بەهەمان شێوە بۆم کردەوەو هەنگاوم نا بەرەو دواوە و پاڵم دایەوە بە دیوارەکەوە و دانیشتبـــووم .
وەک ئەوەی بڵێم هیچی ترم ناوێـــت .

ئەفسەی مایک کەمێک سەیری کردم و پاشان لەوێ ڕۆی.

*لەکۆتایـــدا ڕاستی چێژی خۆشترە هەرچەند تاڵ بێـــت*
.
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبـــــــــێــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now