Day78

1.6K 316 203
                                    

"دەکـــرێ هەر هیـــچ نەبـــێ گرنگی بەخۆت بدەی"
جێسی وتی لەکاتێکدا توند قۆڵی جەنگکووکی گرتبوو کەدەیویســـت بڕوات و خۆی پڕ چەک کردبـــوو.
بەتیژیەوە چاوەکانیان لەیەکیـــان دەڕوانی

"تـــەنها بۆت هەیـــە شوێنم بکەوی!"
جەنگکووک بەدان جیڕکردنەوەی وتی و بەتوندی تەکانی بەدەستی داو قۆڵی دەرهێـــنا لەدەســـتی و چەکەکەی خستە پشتی پانتۆڵەکەی.

جێسی بەتوڕەیەوە قژەکانی بردە دواوەو چەکەکەی خۆی لەسەر مێـــزەکە هەڵگرت و بەهەمان ڕێگای جەنگکووکدا ڕۆی.

ـــــــــــــــــــــــــــجێســـــــــیــــــــــــــــــــــــ

نازانم پلانـــی چییه ؟ دوێنێ بریـــندار بوو!  ئەمڕۆ دوبارە بەتەمای چ جەنگێکی تـــرە .
ئاخ دڵم!

بەتوندی کێشام بەو دڵە گەمژەیەمدا کەبەڵێنێ پێدام قەت ئاشق نابێـــت!

ئاخـــر من گەمژەم شوێنـــی کوڕێکی لەخۆم گەمژەتر گەوتووم.
هەست دەکەم تەنیا کەســـم لەم جیهانە کەبەئۆتۆمبێلێک دەگەڕێـــم؟و کەس نییە لەژیانمدا و بێهودە دەسوڕێمەوە!

هێشـــتا من و جیمین و تای و جاک بەدوای ئەوەوەیـــن وەک نابینایەک بێ ئەوەی بزانیـــن کەئەو بەرەو کوێمان دەبـــات.
بەردەوام لێوەکـــانم دەخۆم لەبیرکردنەوەم لەمەتەڵی جـــەنگکووک کەناتوانم هەڵی بێـــنم !
وەک دەریایەک نوقمم لەبیرکردنەوەدا ،هەمیشـــە لێوەکانم باجی بیرکردنەوەکانم دەدەن.

"تـــۆ بڕۆ ئەو لایـــە ، تایهیۆنگ تۆ لەپشت ئەو دارەوەبـــه و پشـــتی جـــاک بـــە . منیش لەگەڵ جیمین لێرە دەبیـــن و جێسیش لەپشتەوەی من و جیمین چاودێری کار دەبێـــت ،هەتا من ئاماژەی پەنجەتان بۆ نەکەم بەهیـــچ جۆرێـــک ناجوڵێن. بەهیـــچ جۆرێک "
جەنگکووک بەخێرای فرمانەکـــانی وت و هەریەکەیان بەڕێکەوتن بۆ شوێنی دیاریـــکراویان

......

"ســـەرەتـــا بۆ هەردوولایـــە!  "
جەنگکووک بەتایلەندی وتی لەگەڵ ئەو مافیایانەی کەلەبەرامبەری وەســـتاون و پڕ چەکن
لەدوای ئەو قسەیە جیمین ڕۆیشتە پێشەوە بەجانتایەک لەپارەوە! ؟
پیاوێکی ئەوانیش هاتە پێشەوەو بەجانتایەک پڕ لەماددەی هۆشبـــەر .
جانتاکانیان ئاڵوگۆڕکـــرد .

"هیـــوادارم جارێکی تریش بازرگانیمان لەگەڵ بکەیتەوە"
سەرۆکی مافیا تایلەندیەکان وتی و بزەی کرد

جەنگکووک بەبزەیەکەوە وەڵامی دایەوەو لەپشتەوە دەستی دانابـــوو پەنجەکانی جوڵاند بۆ ئاماژە.
هەرکەجێسی پەنجەکانی ئەوی بینی و لەشوێنە شاراوەکەیەوە لەسەی سک پاڵکەوتبـــوو و قەناسەکەی دەســـتی پێبـــوو بەباشـــی چاوەکانی بۆ ئامانجەکەی دەگێڕاو بەڕێکـــی لەسەری وەســـتاند .
لەگەڵ پەنجەی جەنگکووکدا لەیەک چرکەدا دەنگی تەقەکەی تەواوی دارستانەکەی گرتەوە.
ڕێـــک بۆ یەکێـــک لەدەستە ڕاستەکانی سەرۆکەکە.
جیمین و جەنگکووک بەخێرای خۆیـــان دانەواند ..

دەنگـــی تەقە بۆیە تەنها دەنگ لەو ناوەدا

جیمین لەژێر لێویەوە نەفرەتی دەکـــرد لەکاتێکدا لەژێر یەکێک لەسەوزەگیاکان خۆی شاردبۆیەوە کاتێک گوێبیســـتی پۆلیس بـــوو!
چـــۆن پۆلیس  زانـــی؟

جێســـی بەخێـــرای و هەموو هێـــزی ڕایـــکرد بەرەو ڕووی جاک و تایهیـــۆنگ .
بەدەنگی بەرز هاواری ناوی جاکی کرد کاتێک بینی لەداواوەی خەریـــکە گولەی لێدەدەن.
جێسی دەستپێشخەری کرد و گولەکەی تەقاند.
تایهیـــۆنگ و جاک بەخێرای دانەویینە ئەرزەکەو جێسی خۆی هەڵدایە لایـــان و
تەنها خۆیان شاردەوە لەسەر سک پاڵکەوتبوون و بەرزی گیاکە ئەوانی داپۆشیبـــوو.

"نەفـــرەت پۆلیس لەکوێەوە هات؟"
تایهیـــۆنگ وتی بەدەنگی بەرز لەبەر دەنگی گولە و دەستەکانی بەگوێیەوە بوو.

"نــــــازانـــم !!"
جێسیش بەهاوارەوە وەڵامی دایەوە هەر سێکیان لەدورەوە دەیـــان ڕوانـــی .بەپێی فەرمانی جەنگکووک بۆیان نەبوو بجوڵێن لەگەڵ ئەوەشدا جەنگکووک و جیمین دیارنەبـــوون !
جێسی لەهەر جارێک دەیویست ئەژنۆکانی هەڵبسێنێتەوەو بـــڕوا ،لەناو گەورەترین دودڵیدا بوو.
لەگەڵ ئەوەشـــدا مێشکی لای ئەوەبـــوو چۆن جەنگکووک ئەو بڕە پارەیەیی پێبـــوو!
لێرەدا پەتێـــک هەیە کەنازانـــێ سەرەکەی لەکوێدایە؟

جەنگکووک و جیمین بەدوو ئاڕاســـتەی جیادا ڕۆیشـــتن لەکاتێکدا سەرۆکە تایلەندیەکە ئەمەی بەفێڵی جەنگکووک دەزانی ڕقێکی گەورەی لەدڵدا هەڵگرت و بەچەکەکەیەوە دوای جەنگکووک کەوت.

هەردووکیـــان لەناو دارەکاندا بەرامبەر یەک گولەیان دەتەقـــاند و دەڕۆیشتیشن.
جەنگکووک گولەیەک بەلای قۆڵیـــدا ڕۆی و ڕوشـــاندی بەخێرای دانەویەوەو پاڵی دایەوە بەدیوارەکەداو دەستی گرت بەلای قۆڵیەوە کەخوێنی لێدەڕۆی.
بەخێرای لای کردەوەو و دووبارە بەئاڕاستەی ئەودا تەقاندنی گولەکان.

جیمین توانی سێ لەپیاوەکـــان بکوژێـــت و بەڕاکردنەوە بەرەو لای جەنگکووک ڕۆی.هاواری کرد
"دابنەوێ جــــــەنگکووک "
جیمین وتی و جەنگکووک کردی و جیمین گولەیەکی نا بەلای شانی پیاوەکەوەو بەخێرای لەگەڵ جەنگکووک ڕایان کـــرد ، لەکاتێـــکدا پیاوەکە بەردەوام بەلاشانی بریندارەوە و خوێن لێڕۆیشتنەوە دوایان دەکـەوت .

ئۆتۆمبێلێـــک لەبەردەم جیمین و جەنگکووک وەستا. جیمین سەرەتا شۆکبـــوو!!
جەنگکووک پەلکێشی کردوو هەڵیدایە ئۆتۆمبێلەکە. هەرکەسەرکەوتن جێسی و تایهیۆنگ و جاکیشی تێدابـــوو!

*هەرچـــی ڕوبــــــدات ڕازیـــت هەر لێیان خۆشبیـــت !*
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبێـــــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now