Day80

1.6K 321 176
                                    

"خــــــێرابـــە"
جەنگکووک خۆی دانەواندبـــۆوەو بەبچوکترین هەنگاوی بێدەنگەوە دەڕۆی و چپەکانی هێندە نزمبوون کەبەئەســـتەم جێسیش گوێی لێدەبـــوو کەلەدوای جەنگکووکەوە بەهاوشێوەی خۆنوشتاندنەوەی ئەو دەڕۆی تاریکـــی نیوەی شەویش لایداوەو کاتژمێر دوو نیوی شـــەوە کەدەکاتە سەرلەبەیانـــی .
ئەو کاتانەی خەڵکانێک دەخەون و چەتەو مافیاکان تیایدا بەخەبەرن بۆ کردەوەکانیـــان .
ئەو ژیانە جیاوازەی ئەوان هەڵیانبژاردوە ڕۆژان خەوتن و شەوان کارکردن!

بەهێواشـــی و لەسەر خۆی بازیان دا و لەماڵەکە ڕۆیشتنە دەرەوە. ئەوەندەی ئەوێیان بەسەلامەتی تێپەڕانـــد بەبێ هیچ جێهێشتـــنی بچوکترین تێبینـــی لەلایەن ئەندامەکانەوە.

بەکۆڵانە تاریـــک و بێدەنگـــەکاندا تێدەپەڕیـــن هەردووکیان بەدوای یەکدا بەخێراییەکی هێواشەوە و بەچاودێری کاری چواردەوریان دەڕۆیشتن خۆیان لەناو جل و ڕووپۆشی ڕەشـــدا شاردبۆوەو هەگاویان دەنا هاوتای دزەکـــان!.
چاوەڕێـــی تەکسیەکن!  ئاسان نییە بۆت گەر ببیستی تەکسەیەک کاربـــکات بەم کاتە؟
بەڵام ئاسانـــە چونکە ئێســـتا دونیـــا شێواوەو هەمووکات هەموو شتێـــک بەردەســـتە!
جـــەنگکووک دەستی لێڕاگرت و دەستی خستە سەر جامی شوشەی ئۆتۆمبێلەکەو بەڕوپۆش و کڵاوە ڕەشەکەیەوە لەکابراکەی ڕوانی و سەری نزمکردەوە

"دەتـــوانی تا نزیـــکی دەریاکەی دەرەوەی شارەکە بمان بەیـــت؟!"
بەهێـــمنی پرسی لەکاتێکدا جێسی لەدواوەی بوو بەچاوەکانی چاودێری خۆیانی دەکـــرد .
هەر بەڕازیبـــوونی شۆفێـــرەکە جەنگکووک لەپێشەوە دانیشـــت و جێسیش بەدوایـــدا .

پێـــنج دەقەیەک دەبێـــت ئەوان بێدەنگ ماونەتەوەو تەنها گوێیان لەویلی ڕۆیشتنی تایەکانە.
خەریـــکن لەدەرەوەی شارەکە نزیک دەبنەوە.
جار جارێـــک شۆفێرەکە دەکەوتە گومانەوەو بەگوماناوییەوە لێیانی دەڕوانـــی ، جەنگکووک زیاتر ڕوپۆشەکەی بەرزدەکردەوەو دەم و لوتی بەتەواوی دادەپۆشی و چاکەتە کورتە ڕەش و چەرمەکەی زیاتر لەخۆی کۆکردەوەو بەتەواوی دایخست ....هێـــواش هێواش گەیشـــتنە نزیکی دەریـــاکە . جەنگکووک لەجزدانەکەی پارەی تەواوی دەرهێـــنا بەزیادەوە و بەخێرای لەگەڵ جێســـی دابەزیـــن .

چاوەڕێیـــان کـــرد تا شۆفێرەکە خەریکی گەڕانەوەبـــوو هەردوکیان لێیان دەڕوانـــی هەتا دیارنەما.

"دوام کـــــــــەوە"
جـــەنگکووک وتی و بەخێرای بێ سەیرکردنی جێسی ڕۆی جێسیش تەنها بەناچاری دوای دەکەوت بەبێ وتنی هیـــچ وشەیەک.  ئەوەندەی تێبینی کرد لەو بەریـــانەوە زەویەکی تر هەیە وەک دورگەو لادێیەک وایە!
خەیاڵی لەوێ بـــوو تا جەنگکووک هاواری کرد
"خـــێرابـــــــــە!"
وتی لەکاتێـــکدا پاڵی بە بەلەمێکەوە دەنا بۆ ناو ئاوەکە بەلەمێکی تەختەی بچووک بـــوو .
جێسی سەریسوڕمابـــوو بەڵام بەخێـــرای ڕایکرد و هەرکەجەنگکووک سەرکەوت ئەویش بەدوایـــدا قاچەکانی کردەوەو بازی هەڵـــداو ڕۆیشتنە ناوی ،دەستبەجـــێ جەنگکووک کەوتە سەوڵ لێدان بەدارەکەی دەســـتی و بەرەو وشکانیەکەی بەرامبەریـــان کەوتنـــه ڕێ.

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora