Day94

1.6K 274 128
                                    

"چــــــی دەکەی !!هەر بەڕاســـتی دەڕۆی؟"
تایهیـــۆنگ وتی کاتێک لەجێسی دەڕوانی خۆی پڕ چەک کردوەو و خەریکی قژیەتی دەیبەستێـــت بەبەرزترین ئاست.

"ئەو خوێڕیـــە پێمان ڕادەبوێرێـــت ، من ئەمە چارەدەکەم و پاڕەکە وەردەگرم و لێرە دەڕۆیـــن"
جێسی وتی و چەکێکی تری خستە پشتی پانتۆڵەکەیەوە و کالەکانی پێی تونترکردەوە. جلەکانی سەرتاپا ڕەش بـــوو .

جیمینیش هەستاو چەکەکەی هەڵگرت لەکاتێکدا جاک و تایهیۆنگ لێی دەڕوانن بەپرسیارانەوە.

"جێسی ڕاســـت دەکا ، پێش ئەوەی جەنگکووک بگەڕێتەوە ، پێویســـتە ئێمە بڕۆین .ناکرێت هەروا دابنیشیـــن و کانگیش بەدڵی خۆی یاریمان پێبکات"
جیمین وتی لەکاتێکدا دەستەکانی دەجوڵاند بۆ قسەکردن و ئاماژە.

تا وایکرد تایهیـــۆنگ و جاکیش ڕازیبـــکات و ئەوانیش خۆیان ئامادەبـــکەن .
ئەوان دەیانەوێـــت بچنە سەر کانگ بەو پێیەی جێسی سەرەداوێکی ناونیشانەکەی لایە و دەیانەوێت بەنهێنی جۆنگکوک کەخۆیان نازانن ئێستا ئەو لەکوێیە بڕۆن و نیوە پارەی تەواو وەربگرنەوە لەکانگ.
بێـــگومان ئەمەش پلانی جێسی بوو.

کاتێک هەر چواریان سەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتن و دەمامکیان بەســـت و جێسی شۆفێریەکەی گرتە دەست و بەخێرایی بێسنور لێی دەخوڕی بەجۆرێک کوڕەکان توند خۆیان گرتبـــوو ، جیمین دەستی گرتبوو بەدەسکەکەی سەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەبەر تیژی ئۆتۆمبێلەکە. ..چونکە جێسی توڕەیەو هەمیشەش  وەک مرۆڤەکان لەکاتی توڕەیی خۆیان لەسەر خێرایی ئۆتۆمبێل بەتاڵ دەکەنـــەوە !!!

"نــــــەفـــرەت  !!!نـــاکرێ هێواشـــتر بیـــت !!"
جاک هاواری کـــرد لەکاتێکدا خەریک بوو ئۆتۆمبێلەکە لەسەر ڕێگا لابدات و بکەوێتە خوارەوە.
چونکە ئەوان لەڕێگەی دەرەوەی شاربـــوون . بەڵام جێسی تونتری کرد و بەهاوارەوە وتی
"تۆ خۆت بگرە! !"
بێ گوێدانە ئەوان ئەو بەردەوام بوو لەو خێراییەی ،واهەستی دەکرد لەهەرکاتێکدا بێـــت ،لەوانەیە کانگ ئەوێ جێبهێڵێـــت .
هەربـــۆیە وابەردەوام بـــوو.......

چەند خولەکێکی تری پێچـــوو تا بەتەواوی جێسی توانی شوێنەکە بدۆزێـــتەوە کە کۆگایەکی چۆڵکراو بـــوو . بەناویـــدا دەگەڕان بەوریاییەوەو بەئامادەبونی چەکاکانیان لەپێش خۆیـــانەوە .

تا لەپڕ یەکێک لەپیاوەکانی کانگ هێرشی کردە سەر تایهیـــۆنگ و شەڕیـــان کرد بەڵام جێسی خێرا ئاوڕی دایەوەو تەقەی لێ کرد و دەستبەجێ لاشەکەی کەوت بەسەر تایهیـــۆنگدا .

لەوکاتەدا دەنگی چەپڵەو دەنگە ترسێنەرەکەی کانگ لەدوای خۆیانەوە بیســـتراو بەخێرای هەموویان بۆ ئاماژەی کانگ ڕویـــان ســـوڕاند .

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now