Day76

1.6K 316 219
                                    

تـــەواوی دوێنـــێ بێدەنـــگ مانەوە هەرچـــەند هەمووان دەیان ویست و ئارەزووی زانین خەریکبوو ئەیکوشتن کەبۆچی جەنگکووک هیچ ناڵێ و کارو باری بێسەرو بەرە دەکا.
هەموویان لەسەر قەنەفەکان لەچواردەوری یەکدا کۆببونەوە و لەژێر بیرکردنەوەدابـــوون

"ئـــێوە مێشکتان بۆ هیـــچ ناچێ؟"
جیمین وتی لەکاتێـــکدا دەستەکانی توند لەناو یەکـــدا دەگوشـــی .

"هەر ئەوەی وتم با تەنها شوێـــن فەرمانی بکەوین"
جێسی وتی لەهەرسێکیانی ڕوانی بۆ قایل بوون

"دەتەوێ وەک نابینا تەنها شوێن دەنگ بکەوین ،چی گەر چووینه چاڵی ئاگرین؟"
جاک وتی و سەیری جیـــمینی کرد.

"بـــەڕای من ئێســـتە کێشەکە جەنگکووک نییه بەڵکو کانگ و دارودەستەکەین!"
تایهیـــۆنگ وتی و دەستی لەژێر چەناگەی داناو لەسەر لای قەنەفەکانەوە لەئەرزەکەی ئەڕوانی.

"جـــوانە ڕێـــک مەبەســـتم ئەوەبوو"
جێسی بەپەنجەی دەنگێکی دەرکرد(چەقەنە)

"بـــاشه تەنها تا ماوەیـــەک لەگەڵی دەبیـــن تا کێشەی کانگ تەواوئەبێ. ..دواتر دەبـــێ هەموو باجەکە بدات و هەموو شت باس بکات"
جیمین وتی و پاڵی دایەوە بۆ دواوەی قەنەفەکەو چاوی داخست.

تایهیـــۆنگ هەستا بۆ ڕۆیشـــتن ،بەڵام لەپڕ جێسی وەستاندی
"دەتوانیـــن کەمێک قسەبکەیـــن !"
بەئاماژەی چاویش تکای لەتایهیـــۆنگ دەکرد

تایهیـــۆنگ بەچاو وەڵامی دایەوەو ڕۆی و جێسی بەدوایـــدا ڕۆیشـــت.

بەیـــەکەوە لەبالەکۆنەکەوە سەیری دەرەوەیـــان دەکرد.

"مـــن هەست بەچیرۆکێکی درۆ دەکەم لێرە!"
جێسی وتی و لەتایهیـــۆنگی ڕوانـــی

تایهیۆنگ دەستی گرت بەلێواری موحاجەرەی بالەکۆنەکەو بزەیەکی کرد و لەجێـــسی ڕوانی

"دەزانـــی چی ناخۆشە ؟ ئەو هەستەی کەخەنجەر لەپشتەوە لێدەدەرێت ، لەلایەن ئەو کەسەی کەتۆ دڵت بۆی دەمرێ!"
تایهیۆنگ وتی بەتێکشکاوانە بەڵام جێسی دەستی لەسەر یەک داناو لەدەروەی ڕوانی.

"مـــن کەسێک نیم ئارەزووم بەشکانی دڵەکان بێت!وە ڕقیشـــم لێیانە"
جێسی وتی بەدەموچاوێکی بەتاڵ و هێشتا لەدیمەنی خۆرئاوابونی دەڕوانی .

"درۆیـــە ، بەئاشکرا دیارە بەجوانی تێدەگەی چونکە ئاشقی! "
تایهیۆنگ وتی و لەگەڵ ئەودا لەخۆرئاوابونیـــان دەڕوانی

"چـــی ! "
جێسی کەمێک شڵەژاو خێرا سەیری تایهیـــۆنگی کرد

تایهیـــۆنگ بزەیەکی کرد و سەیری ئەرزەکەی کرد و خێرا لەجێسی ڕوانیەوە.
"مـــەترســـە تەنها منم هەستم بەگڕگرتنی تۆ کردوە بۆ جەنگکووک"

"هیـــچ گاڵتە نییە!  پێم وانیە ئەمە بابەتەکەبێت کەمن ویستبێـــتم بپرسم!  تۆ گۆڕیت"
جێسی وتی بەئاستێکی ناڕەزای و توڕەیی.

تایهیـــۆنگ بزەی کرد و دوبارە لەسروشتی دەرەوەی ڕوانی و هەوڵیدا لەگەڵی ناخی بڕێژێـــت

"بیـــرمە کاتێک بۆ یەکەم جار تینام لەئەمریکا بینی لەخانەیەکی یانەی شەوانە. ...هەر لەو کاتەوە ئاشقی بووم و تێکەڵی خۆمانم کرد، بەڵام هەرگیز ڕۆژێ بەبیرمدا نەهات کەئەو سیخوڕێک بووە لەگەڵ کانگ و ئەوان!  من خەریـــک بووم نوقمی دەبووم. وەنوقمیشی بووم ، سەرئەنجامی بەئازاری خۆم کۆتای هات. "
لەکۆتا وشەی جگەرەکەی خستە سەر لێوەکانی و بەدەستێکی چواردەوری جگەرەکەی داو بەدەستەکەی تری چەرخەکەی پێکرد.

"ناخ هەژێـــنە !"
جێسی کەمێ لێی ڕوانی و دوباڕە سەیری دەرەوەی کـــرد و ساتێـــک بێدەنگ مانەوەو ئاسمانی پێشیان دوکەڵی جگەرەی تایهیۆنگ بوو.
پاشان تایهیـــۆنگ بێدەنگی شکاند و بەقسەیەک ئەوەی بەرامبەری وروژاند.

"دەتـــەوێ ڕاستی جەنگکووک بزانی ، پێم وایە تۆ کچێکی زیرەکی کەدرکت بەدرۆ کرد لێرە!"
تایهیۆنگ وتی بێ سەیرکردن.

بەڵام جێسی وەڵامێکی سەیری دا
"بیســـتومە کاتێک خۆشەویستان لێک نزیکن کەلەهەموو شتی یەک دەزانن و پشتی یەک ئەگرن ، کاتێک خۆشەویستی جوانە کەمتمانە بەیەک بکرێت و لەدەمی خۆیان گوتارەکان ببیسترێت ...منیش چاوەڕێـــم جەنگکووک خۆی پێم بڵێ. "
جێسی وتی بێ سەیرکردنی ئەو

"جـــوانە کەمێک لەخۆشەویستیش دەزانی!"
تایهیۆنگ بەگاڵتەوە وتی و جێسی دەموچاوی وەک ناڕەزای لێکرد.

لەپڕ دەنگی هاوارێکـــی جەنگکووک هاو. هەمووان بەپەلە بۆ ئاڕاستەی ئەو دەنگە ڕۆیشتن.
کەبینیان جەنگکووک خوێن لەقاچی دەڕوا. بەخێرای جیمین و جێسی چونە ژێر باڵی و لەسەر قەنەفەکان دایان نا.
جێسی دڵی وەک دەهۆڵ لێدەدا و نیگەرانی دەموچاوی تەنیبـــوو.
بەهەموو هەوڵیـــان توانیان جەنگکووک ئارام بکەنەوەو خوێنەکەی ڕابگرن.

.......
شـــەو درەنگ هەموویان خەوتبوون تەنها جێسی لەلای سەری جەنگکوکەوە دانیشتبـــوو بەردەوام لێی دەڕوانی.
"تۆ بڵێی ڕۆژێـــک تۆ منت خۆشبوێت ! ڕۆژێک پڕ بەدڵم لەکۆتای ژیانم لاتبـــم ...ڕۆژێک کەپڕ بەکۆتا دەنگی بەرزم هاواری خۆشویستنی تۆ بکەم!"
هێواش هێواش دەستی لەناو دەستی جەنگکووک کرد و لەلایەوە کەوتە خەوەوە.

*خـــۆشەویســـتی واتا زانینی تەواوی کەسێتی بەرامبەرت! *
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبێـــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now