Day8

2.3K 411 26
                                    

ئەمڕۆ ڕۆژەکەیە دەمەوێ بزانێ کەچۆن کچێکم ..پێکەنیم کاتێک لەئاوێنەکەوە سەیری خۆمم کرد ئەو جلەم لەبەر بوو کە ئەو گەمژەیە پێیدابووم قاتێکی ڕەش و ڕۆیشتمە خوارەوە سەر ئوتومبێلەکە کەوتم و قایشەکەم بەست
"بەیانی باش"
بێ ئەوەی سەیری بکەم.

ــــــــــــجەنگکوکــــــــــــــــــ
"باشتر"
..بەساردی وەڵامم یایەوەو گێڕی ئۆتۆمبێلەکەم جوڵاند پێکانم لەسەر بەنزینەکە قورستر کرد و بەڕێ کەوتین بێدەنگ بووین هەردووکمان
.
.
"دابەزە "
وام وت کاتێ خۆم دابەزیم بەناو کۆمپانیاکەداا ڕۆشتم ئاگاداربووم ئەویش بەدوامدا هات تەواوی مافیاو پاسەوانەکانم سەریان دانەواند .
"گوێگرن چوار کەسم لەئێوە دەوێ ڕاهێنانی مافیای فێری ئەم کچە بکات و لەگەڵ ئێوە دەبێت و یاساکانی فێردەکەن "
بەبێ بایەخی وتم .
چوار لەپیاوەکانم هەڵبژارد و چوونە لای ئەوەو وەستان لەبەردەمم هەر چوار پیاوەکەم سەریان لەئاستی من داخستبوو بەڵام بەڕاستی ئەو بێشەرمە لەناو چاومی دەڕوانی زۆر بێباکانەو بێڕێز..توڕەی لەچاومدا بوو بەڵام خۆم زاڵ کرد چاوەڕێی هەڵەیەکم بیکات تا سزایەکی باشی بێڕێزیەکانی بدەمەوە بەدەنگی بەرز وتم
"گەر تەنها یەکێکتان هەڵەبکەن کوژراون تێگەشتن "
پاشان چوومە ژوری کارکردنم لە کۆمپانیاکەم جێسی و چوار پیاوەکەم بەتەنها جێهێشت لەدەرەوە وەک پاسەوان و ئەوانی تریش بەدوامدا هاتن .

..........
لەدەرەوەی کۆمپانیاکە
جێسی بڕواناکەم وەک پاسەوان کاردەکەم بێماننایە! لەژێر لێومەوە دەموت و لێوم دەگەست لەتوڕەیدا..

یەکێ لەپاسەوانەکان قسەی کرد

پیاوێـــکی کەمێک ڕووساردبوو بەگاڵتەجاریـــەوە وتی
"ههه بڕواناکەم گەورەم کچێکی وەک مافیا هەڵبژاردوە"
بەگاڵتەجاڕانە وای وت کاتێ چاوەکانی دەگێڕا بەوناوەدا لەجێی خۆیەوە وەک پاسەوانێک .
پاسەوانەکەی تر وەڵامی دایەوە کە کەوتبوە نێوان مـــن و ئـــەو

کوڕێـــکی جوان بوو ، باڵای ناوەند بوو لێووەکانی خڕبوو ناوی جیـــمیـــن بوو،بەپێـــکەنینەوە وتی
" واوو کچان وەک مافیا شتێکی نەگونجاوە"

توڕەبووم بەئاشکرا بەمنیان ڕادەبوارد
"بێدەنگ دەبن یا بێدەنگتان بکەم"
بەچاوێکی ئاگرینەوە سەیری هەردوکیانم دەکرد .

ئەوی تـــر کەناوی چێـــن بوو وتی
"گەر بێدەنگ نەبین چی ؟لێدانە هههه بڕواناکەم دواتر بڵێیم لێدانم بەدەستی کچێک خواردوە...هههههه"
ناو ناوە پێدەکەنی و ددانەکانی دەرەخســـت

جیمین وتیە چێـــن بەگاڵتەوە لەمنی دەڕوانی
"چێن دڵنیام ناوت دەچێتە مێژوەوە ههههه"
هەردوکیان پێدەکەنین بەمەش توڕەتربووم

جێسی خۆی پێنەگیراو و هێرشی کردە سەر هەردوکیان کردیانە شەڕ جێسی کچێکی زیرەکە لەشەڕدا و لەمناڵیەوە خوێندویەتی بۆیە شارەزایە
شەڕێکی گەورەیان نایەوە لەبەردەم کۆمپانیاکە بەهەرسێکیان و خەڵکیش سەیری دەکردن تا بەزۆر دوو پاسەوانەکەی تر لێکی دابڕاندن جێسی قژی تێکچوبوو وە کراس و چاکەتە ڕەش و پانتۆڵە ڕەشەکەی هەمووی بوبە خۆڵ و تۆز لەسەر قادرمەکانی بەردەم گۆمپانیاکە دانیشتبوو دەیویست لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە سەر و قژی ڕێک بخاتەوە
"بەنەفرەتت بن مکیاژەکەمتان تێکداوە ".بەتوڕەی هەڵسا تا بڕواتە ناو دەستشۆرەکانی کۆمپانیاکە..
جیمین و چێن کەمێک خوێن بە لوتی جیمینەوە بوو وە جاکیش کەمێک عەزێتی بەدەستی گەشتبوو بەڵام ئەوان لەجێگەی خۆیان مانەوەو پاسەوانیان کرد .

چێن "بڕوام ناکرد هێندە بەهێزبێت" ..کاتێک دەستی دەتەکاند لەئازاردا

جیمین "بێدەنگ بە نامەوێ کێشە بنێمەوە ڕۆژێک هەر هەقی لێئەکەمەوە ئێستا تەنها دەمەوێ بەسەر توڕەیمدا زاڵ بم نامەوێ سەرۆک پێمان بزانێت"
بەدەستی خوێنەکەی لوتی سڕی .

دواتر جێسی گەڕایەوە شوێنی پاسەوانیەکەی و بەتوڕەی سەیری ئەو دوانەی دەکرد.تا ڕۆژەکە تێپەڕی.

*ئەم دڵتەنگیەم بەهۆی خراپەکاری ناخمەوەیە !*
.
.
.
.
بەردەوام دەـبێـــت

Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now