Day11

2.2K 412 29
                                    

جێـــسی  وەک پاسەوانێک لەدوای جەنگکوکەوە دەڕۆشت بۆ  ناو کۆمپانیاکە بێگومان جیمینیشیان لەگەڵ بوو

"زانیاری تەواوم لەسەری دەوێت تێگەیشتن"
جەنگکوک وتی کاتێک بەرەو ژورەکەی بەڕێدەکەوت

"بێخەمبە گەورەم ...ئایا جێسیشم لەگەڵ بێت ؟"
جیمین وتی کەلەدوایەوە دەڕۆشت

"نەخێر با ئەو لەنزیکی خۆم بێت"
دەرگای ژورەکەی کردەوەو چووە ژورەوە جیمین ڕۆیشت و جێسی بەتەنیا مایەوە لەبەردرگاکە .

........

"ڕقم لە پاسەوانییە "
بەڕقەوە وتی و وەستا لەبەردەم ژوری جەنگکوکدا کاتێک کەمێک قاوەی پێبوو دەیخوارد

"هێیی بۆ کوێ دەتەوێ بچیتە ژورەوە ؟"
جێسی وتی بەتوڕەی و دەستەکانی بەرەو ڕوی کەسەکە وەستاند

"ئەمە پەیوەندی بەتۆوە نییە من هاتووم جەنگکوک ببینم لاچۆ لەسەر ڕێم "
بەبزەوە وتی بەدەستێکی پاڵی نا بە جیسۆوە تا لاچوو لەبەردەم دەرگاکە دەستی برد بۆ دەرگاکە بەڵام جێسی توند قوڵی گرت و لێدانێکی دا لەدەموچاوی

"بێنرخ چۆن بوێریت کرد وابکەی"
ئەوەی بەردەمی وتی بەتوڕەیەکی زۆر کاتێک دەستی گرتبوو بەلێویەوە کەخوێن بوو

"تۆ چۆن بوێری دەکەی بچیتە ژورەوە هااا تۆ بێنرخی نەک من "
جێسی بەهاوارەوە وتی و بەتیژی لێی دەڕوانی

ـــــــــجەنگکوکــــــــــــ
گوێم لەدەنگی هاواری جێسی بوو دڵنیام دوبارە کێشەی ناوەتەوە بەخێرای ڕۆشتم و دەرگاکەم کردەوە ئەو و پیاوێکم بینی کەبەتوڕەیەوە سەیری یەکیان ئەکرد
"خەریکە لێرە چ نەفرەتیەک ڕودەدات"
بەتوڕەی وتم و سەیری جێسیم کرد

"ئەو بێنرخە ..."
ویستی قسەکەی تەواو بکات بەڵام

"بێدەنگبە چۆن بوێری دەکەی بەو کەسە بڵێی بێنرخ"
جەنگکوک بەهاوارەوە بە جێسی وت

"ئەم سوکایەتیەی ئەمڕۆ لەبیرناکەم بەڕێز جەنگکوک"
کەسەکە وتی بەڕقەوە

"ببورە تەنها ڕوداوێک بوو ئەو تازەیە کەس ناناسێت"
جەنگکوک سەری دانەواند وەک ڕێزێک و پۆزشهێنانەوە
جێسی تەنها سەریسوڕما بوبو ئەو جەنگکوکە بەو جۆرە داوای لێبوردن دەکاااا !! بەڕێزەوە قسەدەکات باشە ئەمە کێییە ؟

"تۆ خێرا بڕۆ لێرە دوو قاوەبێنە بۆمان"
جەنگکوک بەتیژی وتی پیاوەکەی بەڕێکرد بۆ ژورەکەی.

ــــــــــــجێسیـــــــــــــــــــــ
بێمێشکێ هیچ تۆ سەیریکە من بەخزمەتکار دەبینێت باشە با ئەم ڕەفتارانەت بخەمە لیستی ڕەشەوە هەقی هەموو ئەوانەت لێدەکەمەوە بەتوڕەی قاچم دا بەعەرزەکەداو چووم دوو قاوەم هێنا و بەڕقەوە لەبەردەم هەردوکیاندا دامنا بێگومان بەئاشکرا توڕەیم لەچاوەکانی جەنگکوک دەبینی وەک ئاگر .گرنگیم پێنەداو ڕۆیشتم و دەرگاکەم بەتوندی داخست .لەدەرەوە وەستام .

.......

"ئەوەی پێم وتی هەر ئەوەیە سبەی شەو تەواوی مادەکانم ئەوێ بێ هیچ هەڵەیەک"
وتی و هەستا لەسەر قەنەفەکان

"بێگومان گەورەم دڵنیابە دەگات "
جەنگکوک هەستا و وتی

"ئاهـــ پێشم باشە وانەیەکی باش بەپاسەوانەکەت بدەی جاری داهاتوو بۆ هەردوکتان خراپ دەبێت"
بەتیژی وتی و لەجەنگکوکی ڕوانی

"بێگومان دوبارە نابێتەوە"
جەنگکوک سەری دانەواندو وتی
پاشان جەنگکووک ئەوی بەڕێکرد تا چووە ناو ئۆتۆمبێلەکە
بەبەردەوامی بەتیژی لە جێسی دەڕوانی جێسیش هیچ گرنگی پێنادا
هەر کە ئۆتۆمبێلەکان لەوێ نەمان جەنگکوک بەئاماژە داوای کرد جێسی بچێت بۆ ژورەکەی
جێسی دوای کەوت کاتێ تەواوی کارمەندەکان سەیری جەنگکوکیان دەکرد کەچەند توڕەیە
هەر کە گەشتنە ژورەکە جەنگکوک توند دەرگاکەی داخست و قۆڵی جێسی گرت و دای بەدەرگاکەدا و توند خۆی پێوەنوساند و چەناکەی توند گرت
"کەی فێرەبیت ئەو دەمە نەفرەتییەت بەجوانی بەکاربهێنی هااا"
بەتوڕەی وتی

ـــــــــجێسیـــــــــــــــ
هێندە توڕەبوو تەواوی هەناسەو پرژەکانی لەکاتی هاوارەکانیدا بەر دەموچاوم دەکەوت بەجۆرێک چاوەکانم دادەخست بۆ وەڵامێک ئەگەڕام تاقسەبکەم
"من نەمەزانی..."

"ششش ئەو دەمە نەفرەتییەت نەکەیتەوە تێگەیشتی"
جەنگکوک تونتر چەناگەی گرت
"تۆ سزا دراویت تێگەیشتی "
بەتوڕەی وتی و چەناگەی بەردا

"تەنها دەزانی سزا دابنێیت "
جێسی وتی زۆر بەبێ باکی و چاوی لێیسوڕاند

"ئاقڵت ئەکەم "
وتی بەتوڕەی و تەلەفونەکەی دەرکرد

"تای خێرا تۆ و چێن وەرن بۆ ژورەکەم"
بەتیژی لە جێسی دەڕوانی و وتی و تێلەکەی داخستەوە

چێن و تای گەیشتن و لەبەردەم جەنگکوک وەستان
"جێسی دەبەن و لەژێر زەمینەکە دای دەنێن نان نییە بۆ سێ ڕۆژ تەنها ئاو دەخوات تێگەیشتن هەرکامێکیشتان ئەو فەرمانە بشکێنن مەرگی خۆی ئەبینێت "
بەتوڕەی وتی لەکاتێکدا جێسی شۆک بوبو ئەوەندەی زانی دوو دەست قۆڵیان گرت و ئەویان بێهۆشکرد کاتێک ویستی هاواربکات .

*زۆر لاوازم بەڵام ڕوخسارم ئەوە دەرناخا *
.
.
.
.
بـــەردەوام دەبـــێـــت
  ༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now