Day92

1.3K 276 223
                                    

"کـــەوایـــە ئێرەت پێ چۆنە"
کانگ بەچاویلەکە ڕەشەکانیەوە خەندەی شەیتانی دەنواند کاتێک تیشکی خۆر لەو ڕەنگی ڕەشی چاویلکانەی دەدا پرشنگی دەدایەوە.  کاتێک جۆنگکووک لەپاڵیدابـــوو ،
پێکەوە سەیری ناوچەکەیان دەکرد. ئەو ناوچە بەرفراوانەی وابڕیـــارە یاریەکی شێتانەی تێدا ئەنجام بدەن

جۆنگکووک سەرتاپا جلی ڕەشی چەرم و دەستکێش و چاویلکەی ڕەشی کردبـــوو .
"با دەست بەیاریەکە بـــکەین"
جۆنگکووک وتی و بەپەنجەکانی قژی بەرەو دواوە بـــرد و لەسەر هێڵی دەستپێـــک وەستاو پاشان سەر ماتۆڕە ڕەنگ مارۆنیەکە کەوت
کانگ زمانی بەلێویـــدا هێناو چەندجارێک ملی سوڕاند و پاشان بەردەوام بەفیزەوە بەرەو ڕوی جۆنگکووک ڕۆیشت و لەلای ئەودا و بەدووری سەد ساتیمەترێک سەر ماتۆڕەکەی کەوت کەڕەنگێکی نیلـــی تۆخ بوو
هەر دوو جۆری ماتۆڕەکە لەمۆدێل 2021 ی جۆری BMW بـــوو لەلایەن کانگەوە تەرخان کرابـــوو.

هەر یەکەیان لەو سەری هێڵەکەی نێوانیانەوە بەچاوێکی بکوژانەوا سەیری یەکتریان دەکرد و هەوڵیان دەدا توڕەی خۆیان بەگەرمکردنی ماتۆڕەکانیان دابمرکێنەوە ، بەتەواوی دەنگـــی تایەیی ماتۆڕەکان ئەو ناوەی داگیرکردبـــوو . هەریـــەکە لەجێســـی و تایهیۆنگ و جاک و جیمین و پیاوەکانی کانگ تەنها وەک بینەری یاریەکە ڕاوەستابـــوون ، ئەوەی لەهەموان زیاتر دڵی لەدەستیدایـــە جێسیـــە . بۆ ئەو ئەمە بە کۆتا ساتی نێوان خۆی و جۆنگکووک دادەنێـــت ، پێی وایە لەدەستی دەدا.  دڵی بەتەواوی دەگوشرا بەردەوام لێوەکانی خۆی دەگەست کاتێک لەجۆنگکووکی ئەڕوانی چاوەکانی لەهەر چرکەیەک ئامادەیه بۆ گـــریان .
ئـــەوان چاوەڕێی ئاماژەی ڕۆیشتـــن . تا ئەوەی نێوانیان بە ئاماژەی داگرتنی ئاڵاکەو وتنی ژمارە سێ وای لەو دوانە کرد وەک دەرچوونی گولەیەک لەشوێنی خۆیان نەمێن و خۆڵی دواوەیان لێ بەجێ بمێنێت.

کاتەکە تێپەڕی نزیکی نیو کاتـــژمێر دەبوو ئەوان نەگەڕاونەتەوە خاڵی سەرەتا . جێســـی زۆر نیگەران بوو لەنیگەرانیدا لەسوچێکدا پاڵی بەدیوارەکەدا دابۆیەوەو قسەی بەخۆی دەوت کەبۆچی ڕێگەی دا جۆنگکووک ئەو یاریە بکات ..هەزاران جار نەفرەتی دەکرد، هەر یەک لەوانی تریش لەخەمدا بێدەنگ مابونەوە.  ئەم بێدەنگیە سامناکە وەک مردنێک کەبەرەو پیرت یـــەت ............تا گوێی لەدەنگی ماتۆڕێک بوو سەری بەرزکردەوە بە ئومێدی ئەوەی کەوا جۆنگکووک بێت بەڵام هەر زوو خەم چاوەکانی ئەوی داگرت و توشی سەرسوڕمان بـــوو  نەک لەبەر ئەوەی کەئەوە کانگ بوو بەڵکو هیچ ماتۆڕێک بەدوایدا نەهاتبوو ، هەرگیز ئەوە جۆنگکووک نیە کە گەر بشدۆڕێت دەبوایە بەچەند ئینجێک لەدواوەی کانگ بوایە بەڵام ئەو هەر دیار نییە!
بەخێرای بەرەو ڕوی کانگ ڕۆی کاتێک خەریک بوو دادەبەزی لەسەرماتۆڕەکەی ..
جێســـی بێ هیچ بیرکروونەوەیەک و پڕ لەتوڕەی بەرەو ڕووی ڕۆشـــت
"ئەی نەفـــرەتــــــــــــی.....!!!!!"
بەهەموو هێزی خۆی مستەکۆڵەیەکی توندی لێداو کانگ سەری جوڵا پێش ئەوەی چاو بخاتەوە سەر جێسی
جێسی یەخەی توند گرتوو دوبارە لێیدایەوە
"چیـــت لێی کـــرد ...هـــااااا چیـــت کـــرد"
بەتوڕەی بەسەریـــدا هاواری دەکرد و لێی دەدا کانگ تەنها بزەی دەکرد و بەشەیتانیەوە لەجێسی دەڕوانی تا زیاتر شێـــت بێـــت .
بەخێرای کوڕەکان بەرەو لای جێسی ڕۆیشـــتن . پیاوەکـــانی کانگ هەموویان چەکیـــان دەرهێـــنا بەئاڕاستەی ئەوان
کوڕەکانیش بەهەمان شێوە چەکاکانیان ڕوکردە ئەوان
لەکاتێکدا لەناوەڕاستیاندا تەنها جێسی و کانگ هەیـــە
تەنها یەک ئاماژەی تەقاندن هەموویان لەو ناوە دەکات بەخۆڵی بابردوو و جەستەی پڕ خوێـــن .

هێشـــتا جێسی بەتوڕەی لەکانگ دەڕوانێ بۆ قسەیەک
"خوێڕی بیڵـــێ ، بیڵـــێ "
جێسی بەهاوارەوە وتی
کانگ هێزی خۆی کۆکردەوەو بەتوندی لە جێسی دا ،جێسی ویستی دوبارە دەستبکاتەوە بۆ لێدان بەڵام یەکسەر کانگ کەوتە قسەکـــردن
"توشی ڕوداو بـــووە!"
کانگ بەبزەوە وتی
جێسی بەوە وەک وابێت تێکشکاوە بەخراپی لەدڵەوە وەک مردویەک ڕەنگی لێنیشت وتی
"هەی دڕندە چۆن جێتهێشت"
  پاڵی نا بە کانگەوەو کەواندی وای کرد خۆی چووە سەر ماتۆڕەکەو بەتوڕەیەوە بەڕێکەوت. لەکاتێکدا فرمێسکەکانی خۆیان نەگرت و کەوتنە خوارەوە لەکاتی لێخوڕیـــندا . هەرچەند بەردەوام دەگریا تا لەدورەوە بینی کەچۆن ماتۆڕێک بە سەختی کەوتوەو لاشەیەکیش لەپاڵیدا کەوتوە بەخێرای دابەزی و بەگریانەوە بەرەو ڕووی دەچوو هاواری دەکرد
"جــــــەنگکوــــــوک !!"
ئەوی لەباوەش کرد و سەری ئەوی خستە سەر ڕانەکانی کاتێک جۆنگکووک بەقورسی هەناسەی دەدا. و سەیری جێسی دەکـــرد
"یەکەم جارە ببینیم ئەگری! تۆ کچی دڵنەرمی ئێستا؟"
جۆنگکووک بەبزەوە وتی
جێسی بەوە زۆر توڕەبـــوو کەلەو بارودۆخەدا هێشتا ڕادەبوێرێـــت .
ئەوی خستە سەر ماتۆڕەکەو توند بەخۆیەوە بەستیەوە تا بەرەو نزیکتریـــن نەخۆشخانە بـــڕوا .

*تا ئەو کاتە ژیـــان خۆشە کەکەسێکت هەیە لەهەموو بارێکدا لەگەڵتە*
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبێـــــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now