Day75

1.7K 328 301
                                    

"دەکـــرێ ڕونکردنەوە بدەیـــت! دوێنێ شەو وەک پەیکەر بێدەنگ بووی، ئەمڕۆش بەم بەیانییە تۆ چەکمان پێدەدەی؟ تۆ ئێمە بەتیمی خۆت دەزانی یاخود ژێر دەستەت؟ "
تایهیـــۆنگ بەبەتاڵیەوە لەدەموچاوی جەنگکووکی ڕوانی لەکاتێکدا چەکەکەی بەدەســـتەوەبوو.

"تایهیـــۆنگ ڕاست دەکا! ناتوانین لەتۆ بگەین؟"
جاک بەهەمان شێوە پرسی بەدەموچاوێکی پڕ گومانەوە.

"باشترە شوێـــن فەرمانی من بکەون!"
جەنگکووک وتی و چەکەکەی کردە پشتی پانتۆڵەکەی بێ ئەوەی سەیریان بکا.

"بەچ یاسایەک دوات بکەوین!"
جیمین هەستایە سەرپێ لەکاتێکدا چەکەکەی بەدەستەوەبوو ڕووی لەئەرزەکەبوو. بەرامبەر جەنگکووک وەستا بەڕقەوە لەجەنگکووکی ڕوانی و جەنگکووکیش بەچاوی بەتاڵەوە لێی دەڕوانی.

"با ئەوەبکەین ئەو دەیڵێـــت. "
جێسی چووە لای جیمینەوەو قۆڵی گرت و ڕایکێشا دواوەو لەجەنگکووکی ڕوانی و وتی

"متمانەت پێدەکـــەین"
وتی و پاشان چەکەکەی خۆی لەسەر مێزەکە هەڵگرت.

جەنگکووک بێ هیچ وشەیەک ڕۆیشتە دەرەوە.
جیمین بەهەموۆ هێزی چەکەکەی هەڵدایە سەر قەنەفەکەو شەقی هەڵدا لەمێزەکەو هاواری کرد و دەستەکانی لەسەر کەمەری دانابوو. قژی شێواو هاتبوە سەر چاوی.
"ئێمـــە هاوڕێین ، نەک سەرۆک و بەردەست! هــــــا ئەو خۆی بەچی دەزانێ ؟ چۆن ئەم چەکانەی پەیاکرد! ئێســـتاش داوا ئەکا مافیاکانی ئێـــرە دەستگیربـــکەین ؟ ئایا ئێمە پۆلیسیـــن ؟ سەرباری ئەوانەش هیـــچ ڕونکردنەوەیەک نادات!"
بەهەموو هێزی دەنگەژێیەکانی قوڕگی هاواری دەکرد.

"ئارامبـــە پیـــاو ، جەنگکووک ئەزانێ چی دەکا ، دڵنیام کەکاتی هات هەموو شتمان پێدەڵـــێ "
تایهیـــۆنگ وتی و دەستی دا لەسەر شانی جیمین و چاوی داخست و پاشان بەلایدا تێپەڕی و دوای جەنگکووک کەوت.

جێسی و جاکیش بەهەمان شێوە دوای کەوتن.
جیمین لەتوڕەی خۆیدا دوبارە شەقی لەو ناوەهەڵداو دەستی دا لەقژی و بردیە دواوە و پاشان چەکەکەی هەڵگرت و ناچار بەدوای ئەوان ڕۆیشـــت .

.....

"پێـــت وایـــە تۆ کێی کۆری نەفرەتـــی ؟"
پیاوەکە لەقومارخانەکە هەستاو بەهەموو هێزی شانی خۆیـــدا لەشانی جەنگکووک. جەنگکووک بێدەنگ مابویەوەو ئەوانیش لەدواوەی وەســـتابوون.

"یاریـــەک بکه ! گەر بردتەوە چیت ویست لێم بیکە"
جەنگکووک وتی و سەیری ئەوەی بەرامبەری کرد.

"بـــاشـــە کەوایـــە ، گەر تۆ بیبەیتەوە چی ؟"
پیاوەکە بەچواردەوری جەنگکووک دەخولایەوە.

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now