Day57

2.1K 342 220
                                    

ــــــــــــجێســـــــــیــــــــــــــــــ

ئازاری سەرسنگـــم لەوساتەدا خراپترە لەکاتی لێدانی گەرمیەکەی سات بەسات ئەبرژێـــت و کسپە کسپی ئازاری خۆی دەدات .
ژێر پێستەکەمی سوتاندووە وەک خەڵووز ڕەش هەڵگڕاوە بەردەم ملولەی خوێنم قوڵپە قوڵپی خوێنی لێدێت و ناوەستێـــتەوە .لەهەر جارێک پەنجەکانم بەلەرزەوە بەرەو سەر سنگە سوتاوەکەم ئەبەم .لەگەڵیدا هاوارێک ئەکەم و خێرا لێوەکانم ئەگەسم ..دەخورێت شوێن سوتاویەکەم و پەنجەکانم بوێریان نییە نزیک ببنەوە .چاوەکانم فرمێسکی ئازار دەڕێژن .
خوایـــەگیـــان ئەو ئازارە چیــــــە .
چاوەکانم و دڵم لاواز لاوازبوبن هێشـــتا چاوەکانم لەسەر جـــەنگکووک بوو کەچۆن دانەکانی لەسەر لێوی خوارەوەیدا ڕاگیرکردوە تا دان بەئازارەکەیدا بـــگرێت .
ئێـــمە چیـــمان بۆ خۆمان هەڵبـــژارد ؟!
بـــۆچـــی جەنگکووک هێـــندە بەئارامـــە و هیـــچ ناڵێـــت ؟!
ئەو هێمنـــەو بێدەنگـــە وەک کەسێکی تێکشکاو خۆ بەتاوانبار دادەنێـــت .هێشـــتا لەبیری جیمیـــنە !
ئەو نەیتوانیوە لەبـــیری بـــکات .

وەک هەموو جار دەرگاکە کرایـــەوەو ڕوناکی هاتە ژورەکە بەخێرای چاوەکانم تروکاند ..هەوای سارد خۆی کرد بەژوردا و بەر سوتاویەکەم و کەوت و دووبارە بڵێسە بڵێسی کسپی ئازاری پێدام و هاوارێکی بچوکک لەدەمم دەرچـــوو.
شـــان و مل و هەندێـــک لەسنگم ڕووتە لەگەڵ ئازاری سوتان و بێهێزیدا سەرماش خۆی خستە ناو ئازارەکانمەوە ...

"کـــاری خـــۆتان بـــکەن ،دەمەوێ چێژ ببینم لەم شانۆیە "
کانگ بەبزەی شەیتانی وتی و چاوەکانی بڕیە ناو چاوم و بەرامبەر ئێمە دانیشت .
کورسیەکەی ژێری خەریکبوو دەکەوت لەقورسی جەستەی کانگدا .
ئەو قـــەڵەو نییە بەڵکو هێندە بەرز و بەهێز و بەبازووە کورسیەکە نەیدەتوانی بەرگەبگرێت .
لەکاتێکدا یەخەی کراسەکەی بەشنەبا ساردەکە دەڕۆیشت و دەهات و دەجوڵا .
بەپێکەنینە شەیتانەکانی لەمنی ئەڕووانی .تەنها چاوەکانم داخســـت و هەوڵمدا وێنای ئەو لەمێشـــکم لاببەم .

هەمــــــوویـــان بەجەستە ئازاردراو شێواوەکانیانەوە لەبەرمبەر چوار پیـــاودا بەسترابونەوەو کەقاپیان بەدەستەوەبوو
چــــــیتر هەیـــە بۆ ئازار ؟!
وابڕیـــاره هەرچـــی ئامێری ترسێنەر و ئازاردانە بۆ یەکەمیـــن جار لەمێژوودا بەکاربهێنرێـــت ؟!
ئایا ئەوان تاقیـــگەن !؟ یاخود خولی فێرکارییە !؟

لیـــمۆی گوشراو لەقاپەکانی دەستیاندا بوو کەتازە گوشرابوون و تێکەڵ بەچەندەها لیمەدۆزی سەخت کرابوون .
چاوەڕێی چیـــت دەکرد !؟ ئەو دەفرانە خواردن بن !؟
نا نەخـــێر .ئەوانـــە ئازاری تـــرن .

"ئـــامادەبـــن! ، بـــیکەن !"
تەنها دوو ووشـــە بەس  بوو لەلایەن سەرۆکەکەیاناوە کەدەستەکانی لێک ئاڵندبوو لەسەر سنگی و پاڵی دابۆوە بەدواوی کورسیەکەو پێدەکەنی ..چونکە ئێرە شانۆی کۆمیدیــــــە بۆ ئـــەو ..دەیەوێ پێبکەنێ بەئازاری کەسانی تر ؟!
لە چ جێگایەک شانۆیەکی وەها نمایشکراوە !؟
کام نوسەر و دەرهێـــنەر کاریان بۆ کردووە !؟

لەگەڵ ئەو وشانەدا  لەسنگی قوربانیەکان نزیک کرانەوە هێمن هێمن لیمۆکە ڕژێنرا بەسەر سنگیاندا .
هەناسەیـــان تەنگ دەبوو و ئازار و هاوار و ناڵەیـــان دەکرد ..کەچۆن ئاوی لیمۆکە ڕێڕەوی خۆی بەرەو سنگە سوتا و کونبوەکەیان دەبات و بەناویدا دەچێتە خوارەوەو هاواری مەرگیـــان پێدەردەکات و بێ بەزییانە دەڕژێـــتە ناو برینەکەیـــان و سوێ دەکات بەدڵیاندا .
هەموویـــان هاواریـــان دەکرد بۆ وەستانیان جگەلە جەنگکووک نەبێت کەتەنها دانی بەخۆیدا دەگرت و ناڵەی لەژێر لێوەکانـــی دەکـــرد .

جەستەیـــان هیلاک بوو .ئاواتیان بەمەرگ دەخواســـت .
لەوانەیـــە ئێستا بڕۆیت و بتەوێ بچیت بەخراپترین شێوە لە کانگ و پیاوەکانی بدەیـــت .
بەڵام چی دەڵێیت گەر تۆش وەک ئەوان لێبکەن .

هێندە ئاسان کانگ پێدەکەنی بەناڵەی ئـــەوان و چەپڵەی لێدەدا وەک ئەوەی گرنگترین و خۆشترین مەشهەد یاخود دیمەنی بینیبێت لەهەموو ژیانیدا پاشان هەستا و کراسەکەی کەمێک داگرتە خوارەوە و وتی
"نمایشێـــکی جوان بوو ، بەپەرۆشـــم  بۆ نمایشـــی جاری داهاتووتان"
هێندە ئاسان و ترسهێنەر وشەکانی ووت و پێش پیاوەکانی کەوت و لەژورەکە ڕۆیشتە دەرەوە .

هەر لەگەڵ ڕۆیشتنیدا جاک دەستی کرد بەجنێودان و قسەپێوتن پێی لەتاو ئازاری خۆی
"خـــــــــــــــوێـــڕی ...هـــیچ و ـــپوچ ئەگەر ئازای دەستمان بـــکەوە ،
هەی کوڕی سۆ....*  هەی بێنــــــرخ .گەر یەک ڕۆژم مابێـــت تۆڵەت لێدەکەمەوە .دەتخەمە بەردەم سەگ و گورگەکان ..."
هەوڵیدەدا زیاتر بڵێ بەڵام هێزی ئەوەی نەبوو دەنگی نوســـابوو .
هەر هیچ نەبێ دەیویست بەو ووشانە ئاسودەبێـــت و ئازاری کەم بکاتەوە .

لەکاتێکدا جێسی هەنسکی قورسی دەدا و لەئازاردا و جەنگکووک چەند دڵۆپێک فرمێسکی هاتنە خوارەوەو لەئازار و خەمدا و تایهیۆنگ تەنها هاواری خۆی دەکرد .

*هەرگـــیز ویستوتە کات بگەڕێنیتەوە دواوە !*
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبێــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Onde histórias criam vida. Descubra agora