Day69

1.8K 328 256
                                    

بـــەخـــێرای لەئۆتۆمبێـــلە ڕەشـــەکانیان هاتنـــە خوارەوە پڕ چەک بەدەســـت و خۆپارێزی زنجیری جەستەیـــان و چاویلکە ڕەشەکـــانیان .
"Move! Move! ....بــــــجوڵێـــن بجوڵێـــن"
بەسەختـــی هاواری دەکـــرد بەزمـــانی ئینگلیزی کاتژمـــێر دوانزەو نیـــوە .  لەکاتێـــکدا یەک یەکیان بەوپەڕی کۆتا خێرایان سەر ئۆتۆمبێلەکـــان دەکەوتن.
لەگەڵ ئەوەشـــدا پیـــاوەکـــانی هۆنگ گەیشتبوونە ئەو شوێـــنەو گولەبارانیان دەکـــردن .
دەنگی تەقەو باروت ئەو ناوەی داگیرکردبوو.
چڕی دارستانەکە قورسبوو بۆ هەنگاونان و ئاسان پێکانی لایەنی بەرامبـــەر .
هەر کە جەنگکووک کۆتا کەس بوو بەخێرای قاچەکانی گەیاندە پشتی ئۆتۆمبێـــلەکەو چەکی ناو ئۆتۆمبێلەۆەی هەڵگـــرت و کەوتە تەقەکـــرن . هەموو ئەو کردانەی لەچەند چرکەیەکدابوو کەتەنها چاوەکانت دەیتوانی بەو خێرایە تۆماری بـــکات.

ئۆتۆمبێـــلەکان بەردەوام بوون و ڕۆیشتنیان بەهەرجورێک بوو کەبتوانێ دەربازبێـــت لەو دارستانە چڕەو پیاوەکانی هـــۆنگ .
هەموو جوڵەکانیان تەنیا بریتبوو لەڕزگارکردن.
تایهیـــۆنگ لەپێش ئۆتۆمبێلەکەبوو و نیوەی سەری لەجامەکە دەرکردبوو شەڕی دەکـــرد ، هیـــچ ئاگای لەشۆفێرەکە نەبوو.
جاک و جێسی بەتەنیـــا لەئۆتۆمبێلەکەی تربوون لەگەڵ چەند پیاوێـــکی تر  و جیمین و تای و جەنگکووک و چەند پیاوێکی تر و شۆفێرەکە لەئۆتۆمبێلێکی تربوون و ئۆتۆمبێلی سێیەمیش کۆمەڵێ پیاوی تربوون.

"نزیـــک بەوە زیـــاتر دەمەوێ تەقەی لێبکـــەم "
جێسی بەهەموو ئاستی قوڕگی هاواری کرد بەسەر شۆفێرەکەدا کەنیوەی جەستەی لەدەرەوەبوو بۆ تەقەکـــردن  .دەنگی بەگوێرەی پێویســـت هێشتا بەرزنەبوو ، بەهۆی دەنگی تەقە و ڕۆیشتنی خێرای دەنگە دەنگ و ژاوە ژاوی ئەو ناوەو و ئۆتۆمبێلەکە.
جیـــمین و جاک لەدواوە لەگەڵ پیاوەکـــانی ەر لەشەڕدابـــوون .

"نـــەفـــرەت! ....گـــولە گولەم پێنەمـــا "
جیمین بەخێرای سەری کردە ژورەوەو مەخزەن(شوێن هەڵگـــری گوولە)کەی کردەوەو دانە بەدانەی تێدەکرد و دانەیەکیشی بەلێوەکـــانی گرتبوو ، بەخێرای دەیکرد بەبێ لێتێکچوون و سەرو قژی هەمووی هاتبووە پێشیەوە بەتیشێرتە ڕەش و کورتەکەیەوە بەخێرای هەنگاوی نایەوەو لەسەر جامەکە نیوەی جەستەی خۆی داناو زیاتر دانەوییەوەو تەقەی دەکـــرد .

جـــاک لەهەوڵـــی ئەوەدابوو ئامانجەکـــانی بۆ تایەیەی ئۆتۆمبێلەکـــان بێـــت ، چاوەکانی کزدەکرد و بەوریایەوە گولەکانی دەپێـــکا ، لەهەر ساتێکدا بەهیوای ئەوەی بەر تایەکانی بـــکەوێـــت .
"دەرگاکە دەکەمەوە وریـــابـــن "
جـــاک بەخێرای خۆی ڕاکشاند بەسەر سکیدا و  لەسەرجێگای کورسیەکانی ئۆتۆمبێلەکەو دەستەکانی چەکەکەی لەدەســـت بوو.  چاوەکانی پڕ تەرکـــیز کرد
"بــــــچنە تەنیـــشتی نزیـــکبنەوە !!!!"
بەخێـــرای هاواری دەکـــرد و هێشتا لەئامادەبونی خۆیدابوو.

جێسی بەخێرای هاتەوە ناوەوەو زۆر بەپەلە سوکانی ئۆتۆمبێلەکەی وەرگـــرت بەبێ پرس و بەخێرای بایدا بەلای چـــەپدا و پێی خستە سەر بەنزیـــین و ڕێگای خۆشکرد بۆ ئۆتۆمبێلی دوژمنیان و هاتە تەنیشتیان.
شۆفێرەکە بەخێرای سەری داخست و جێسی کەوتە تەقەکـــردن و  جاک بەخێرای دەرگاکەی کردەوەو کەوتە تەقەکـــردن لەتایەکانیان.

"بــــــەڵێ پێـــکام ....خێرابــــــڕۆ "
جاک هاواری کـــرد و لەگەڵ قسەکەی جێسی جامەکەی هەڵدایەوەو پێی لەبەنزین نا بەجورێـــک تێدەپەڕی وەک هاتنی شەپۆلەکان بەرەو ڕووت ، وەک ئەوەی چـــیتر لەتوانای گێچی ئۆتۆمبێلەکە نەما ڕادەی خێراییەکەی بخوێنێتەوە.
توانیـــیان دوو لەئۆتۆمبێلەکـــان پەنجەربـــکەن .
جێسی بەخێراتر ئەڕۆی و جاک خێرا دەرگاکەی داخستەوەو و جیمین سەری کردە ژورەوەو پیاوەکانی تریش بەهەمان شێـــوە .
"یـــــــــــــــــــــەو وو   بـــەڵـــــــــێ !"
جێسی بەوپەڕی دڵخۆشیـــەوە هاواری دەکرد و بەسەرشێتانەی و تەقەڵلێدانەوە و زکزاکیەوە دەڕۆی.

"Go. Go. ..بـــڕۆ بـــڕۆ "
جەنگکووک هاواری کرد بەئینگلیزی لەکاتێکدا خۆی سەری لەسەقفی ئۆتۆمبێلەکە دەرکردبوو قەناســـی پێبوو و چاوێکـــی لەناو شوێنی نیشانەۆە جێگیرکردبوو. و لەهەر تەقانێکیدا بەجوانی شوێنی مەبەســـتی دەپێـــکا ، سەڕەڕای ڕۆیشتنە ناجێگیرەکەی ئۆتۆمبێـــلەکە .

"وازیـــان هێـــنا لەدوا کەوتنمان.  دوو ئۆتۆمبێلیـــان مایەوە...خێرابـــڕۆ و ونیان بـــکە  "
تایهیـــۆنگ بەدڵخۆشیەوە وتی و سەری لەناو جامەکە دەرهێـــناو لەشوێنی خۆی دانیشتەوە.

"فەرمانتـــە تایهیـــۆنگــــــیییی "
شۆفێرەکە بەبزەوە وتی و سەیری تایهیـــۆنگی کرد .

تایهیـــۆنگ چاوەکانی تادوائاســـت کرانەوەو دڵخۆشی ڕوخساری دەنواند .بەو پەڕی سەرسوڕمانەوە وتـــی .
"تیــــــنا !"

*دەرگـــاکانی هیوا بەڕووی خۆتدا دامەخـــە . ئەوان دانەخراون تەنها ئەوە تۆی نازانی چۆن بیکەیەوە! *
.
.
.
.
بـــــــــــــــەردەوام دەبێــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔حيث تعيش القصص. اكتشف الآن