Day86

1.6K 304 133
                                    

"بـــەڕاســـت هەواڵێکـــی دڵ خۆشکەرە،هـــم دوای ئەمە دەتوانیت چیـــت ویســـت داوای بکەی. ..هههههه"
هـــۆنگ بەدەنگە بەرزەکەی پێدەکەنی لەکاتێـــکدا جگەرەی ناو لێو دەمەکانی خەریک بوو بەرەو کۆتای بوون دەچـــوو
لەسەر کورسیـــە خولاوەکان هەڵسا کاتێک ئەو بزە دڵخۆشکەرانە لەسەر لێوی نەدەڕۆی
جگەرەکەی هەڵدایە سەر زەویەکەو پێی پیانا تا بەتەواوی گڕەکەی کوژاندەوە.

لەلایەکـــی تر ئەوی تر لەڕووی مانگ دەڕوانێـــت و خەندەی سەرکەوتن دەکا.
وەک ئـــەوەی سبەیـــنێ هەڵهاتنی خۆر تەنها بەڕووی ئەودابێـــت
"دەبێــــــت باجـــی ئەوە بدەیـــت! "
دەستەکانی خستە ژێر سەری و هێشتا لەمانگی دەڕوانی.

ــــــــــــجــــــۆنگکووکـــــــــــــــ

خەریکبـــووم خۆم دەگۆڕی بەچاکێتێکی چەرمی ڕەش و پانتۆڵێکی ڕەش و کڵاوێکی ڕەش و دەمامکێکی ڕەشم کردبوو قژیشم لەسەر چاوم بوو. بەجۆرێک نەدەناسرامەوە بەئاسانی تەنانەت لەلایەن نزیکترین کەسەکـــانیشـــم .
زەردەپەڕی بەیانی و تیشکی خۆر هەڵیدەدا.
شوێن گولەی دەمانچەکەم پڕ دەکرد تا دوا دانەی پاشان خستە دواوەی کەمەری پانتۆڵەکەم.
چاوەکانم بەوریاییەوە دەگەڕا بەهەموو سوچێکدا.
بـــەخێرای و هەنگاونانی مێرولەی بەبێ دەنگی لەپەنجەرە شکاوەکان چوومە دەرەوە.
پەنجەم داگرت لەسەر دوگمەی(airpod)(سەماعەی بێ وایەر)

هێشتا دەستم بەلایەکی گوێمەوەبوو
"مـــن ئامادەم "

"تـــەواوە من پێشڕەوی دەکـــەم ...ناونیشانەکە دەگوێزرێتەوە بۆتان بەهۆی ئامێری شوێن دۆزەرەوەکە(GPS)....بـــەڵـــێ ...ئامادەم "
بەهێواشـــی وتم و سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم و بەگم دانا بۆ دواوە و ملم سوڕاند بۆ دواوەو دەستم گرت بە پشتی کوشنەکەمەوەو سەیری دواوەم دەکرد بۆ ئاگاداریم لەئۆتۆمبێلی دواوە و پاشـــان بەخێرای زۆر پێم لەبەنزیـــن دانا و دەرچـــووم .
تەواوی کاتەکە بەرەو جێـــگای مەبەســـت بەخێراترین پێوانە دەڕۆیشـــتم ..کەدەگەیشـــتە سەد و هەشتا لەخێراییـــدا .
هەندێک جار واهەستم دەکـــرد بەرەو مەرگی خۆم دەڕۆم.

لەئۆتۆمبێلەکە دابەزیـــم و سەیری بینا تەواونەکراوەکەم کـــرد .پێنج خولەکم لەبەردەستە تا بگەمە سەربانی بیـــناکە .
کڵاوەکەم کەمێک توندتر کرد و دەستم لەسەر دوگمەی سەماعەکە ڕاگرت
"من دەڕۆم "
لەگەڵ وتنی وشەکە بەخێرای زۆرەوە بەرەو بینا هەشت قاتیە تەواو نەکراوەکە ڕۆیشتم بەسەر هەشتاو سێ  دانە پلیکانە بەجۆرێـــک هەناسەم لەتەنگیدابـــوو .لێو و قوڕگم وشـــک بوبو.

هەر کەگەیشتمه ئەوێ نوشتامەوەو دەستم لەسەر ئەژنۆکانم دانابـــوو خۆریش لەڕومی دەدا لەکاتێکدا بەچەند مەترێـــک لەپشتی ئەوەوە وەســـتابـــووم .و هەناسەم دەدا

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now