Day22

2K 381 49
                                    

بڕواناکەم تەواوی کات بەسەربردنەکەم لەبازاڕ زۆر بێمانا بوو تای وەک کلکم بەدوامەوە بوو نەمدەتوانی سەردانی شوێنە ئافرەتیەکان بکەم بەڵام چیتر بەرگەم نەگرت کاتێک ویستم و بچمە دوکانێکی جلی ژێرەوەی ئافرەتان تای بەدوامەوەبوو بەڕاستی ئەم کوڕە ئەقڵی هەیە ! بەتوڕەی ئاوڕم دایەوە
"چییە تۆش جلی ژێرەوەت دەوێ ؟ "

"هااا ...ئا ببورە نەمزانی "
تای بەشڵەژاوییەوە وتی و سەری دەجوڵاند بەهەموو ئاڕاستەیەک

جێسی بێگوێدانە ئەو ڕۆیشت بۆ دوکانەکە تایش لەدەرەوە مایەوە چەند مەترێک دورتر .

........

"باشە پێت وایە کاتژمێر چەندە وا ئەوەنە بەدڵخۆشی گەڕاویتەتەوە"
دەنگە گڕ و توڕەکەی جەنگگوک تەواوی خانوەکەی گرتەوە کاتێک دەستەکانی لێک ئاڵاندبوو لەناو دەرگاکەدا خۆی دابوو بەلایەکدا

"بازاڕکردنی ئافرەتان وایه"
جێسی وتی کاتێک زەرفی جلەکانی هەموی بەدەستەوە بوو و خەریکی خواردنەوەی کوپێک ئاو بوو

"کاتژمێر حەوتی ئێوارەیە شتێک ئامادەبکە خێرا"
جەنگکوک وتی و لەسەر یەکێک لەکورسیەکان دانیشت

"دەبینم زوو چاک بویتەوە"
جێسی وتی و لەبنی گوێی نزیکبۆیەوە و دەستێکی لەسەر کورسیەکەی جەنگکوک دانا

"کەسێکی وەک من خاوەن ماسولکەو وەرزشی هیچ شتێک گاریگەری لێناکات"
جەنگگوک بەفیزەوە وتی و کوپە ئاوەکەی بەردەمی خواردەوە

جێسی چووە سەرەوەو خۆی گۆڕی پاشان هاتە خوارەوەو دەستی کرد بەخواردن دروستکردن

جەنگکوک تەواوی کاتەکە سەرنجی دەدا جێسی زۆر ناڕەحەت بوو بەردەوام قژی دەهاتە پێشی دەموچاوی بۆیه جەنگکوک هەستاو لەدواوە دەستی برد بۆ تەوقەکەی قژی و لێکردەوە
بۆ ساتێک جێسی شۆک بوو کاتێک دەستێکی سارد لەدواوە بەر مل و قژی دەکەوت لەهەوڵدان بوو بۆ بەستنی قژەکە و کۆکردنەوەی
پاش ماوەیەک جەنگکووک دورکەوتەوەو دانیشت

"ئێ سوپاس بۆ ئەوە"
جێسی وتی خۆیشی نەیدەزانی ئایە ئەوە جێسیە سوپاس دەرەبڕێت ؟ ئەو هەمیشە سارد و لەخۆباییە ،بەڵام ئەوە ساتێکی زۆر ڕۆمانســـی بوو

"تەنها نەم ویست قژ لەناو خواردنەکەم بێت"
جەنگکوک وتی و خەریکی مۆبایلەکەی بوو

جێسی بەتوڕەیەوە سێری دەکرد پەشیمان بوو لەوەی پێی وت سپاس .

"خراپەکاریەکانم هێندە زۆرن بۆ جیهان بەشەکات ؟گەر پێـــتی بدەم تۆ چی لێدەکەی ؟"
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبــــــێت

Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now