Day93

1.4K 272 125
                                    

ــــــجێســـیـــــــــ

ئەو لە ژورەکەیـــدا نوستـــووە ، تەنها دەست و قاچێکی برینداربـــوو بەچەند لەفێـــک بەستیانەتەوە.ناتوانم بڕوا بەو نەفرەتییە بکەم کەئاوای لێ بەسەرهێـــنا . دەمەوێـــت بچم و بەدڵی خۆم بەچەقۆ ددان و چاوەکانی دەربهێـــنم .
وەک ئـــەوەی بەخوێنی ئەو تونیبـــم .
هەموومان بەبارو دۆخێکی ناخۆشـــدا تێدەپەڕیـــن چەندەها جار توشی برینداری و سەرەمەرگ بووین.
نازانم تا چەندێکی تر خودا لەسەرە مەرگ ئەمان گێڕێتەوە وەک ئەوەی پشیـــلەی حەوت ڕۆح بین،یـــاخود دەبێـــت ئەمە بەبەختی باش ناوببەم!
بەختمان هەیە کەئێمە هەموو جار ڕزگاربـــووین!ئەمە بۆ خۆی لەفیلمی ئەفسانەیی دەچێـــت ،بەڵام ئەمە ڕاستیـــە وەک ئەوەی زۆر شتی تر لەژیاندا ماوەو هێشتا پێیدا نەڕۆیشتوین هەر بۆیە نامریـــن .

زۆر بێزاربـــووم لەدوێنێوە لەگەڵ کوڕەکان قسەم نەکردووە و جار جار سەرێک لەجۆنگکووک دەدەم.
ئێستاش لەلای سەری ئەوەوەم و بەدیاریەوە دانیشـــتووم . ناتوانم جێی بهێڵم
هەندێـــک جار بیردەکەمەوە لەوەی دەستی بگرم و لەم جیهانە هەڵبێـــم و لەگەڵیدا تەنها لەناو ژیـــانێکی ئاسودە و دڵخۆشیدا لەسەر شاخەکان بژیـــن .
کەزەردەپەڕی بەیانیان لەڕووی ماڵەکەمدا هەڵبێـــت و بەفری بەستووی شاخەکان هەوای شێدار و ساردی شنەبایی لەگەڵ خۆی بهێنێـــت.
لەگەڵ منداڵەکانمان.
بیر لەوە دەکەمەوە ئەبـــێ ئەو ژیانە سادەیە ئەوەندە بەچێـــژبێـــت !
ئەوەندە قورســـە ئەو ژیانە بەدەستبهێنیـــت !
ئێســـتا وام لێهاتووە خەریکە دەمەوێ داوای ئەوەبکەم
لەکاتێکدا پێشتر بەهیـــچم نازانـــی و بێزاربـــووم لێی!

سەرم بردە دواوەی کورسیەکەو لەسەقفەکەم ئەڕوانـــی دەستم ڕاکێشا بۆ مێزەکەو جگەرەیەکم لەناو چاکەتەکەی جۆنگکووک دەرکـــرد .
پاشان بەچەرخەکەی دەستم دام گیرساند و کەوتمە کێشانی جگەرەکە.
لەئێســـتادا ئەمە هێورکەرەوەیە بـــۆمن .

"بـــۆچی نەخەوتووی!؟"
جێسی گوێی لەدەنگـــی جۆنگکووک بوو بەکەمێک خەواڵووی

"تـــۆ هەســـتایی دەبێ پشووبدەی بخەوە"
جێسی لەشوێنی خۆیەوە وتی و هێشـــتا جگەرەکەی دەکێشـــا .

بەڵام جۆنگکووک هەستایە سەرپێ و سەیری ئەکرد
"دەرمانەکەم خۆی لێرەیە!"
جۆنگکووک بەبزەوە وتی و سەیری جێسی کرد ، بەڵام جێسی هەر گرنگیشی پێنەدا

"هێشـــتا توڕەم لێـــت "
جێسی بەکەمێک دەنگی توند و ڕەقەوە وتی

"وای نابینیـــم"
جۆنگکووک هەستاو بەرەو ڕووی چوو و لەسەر ئەژنۆکانی بەرامبەر جێسی دانیشـــت .

جێسی ڕووی تێنەکرد و  بەردەواممبوو لەکێشانی جگەرەکەی تا کۆتاییەکەی و پاشان لەدورەوە هەڵی دا بۆ ناو سەلەی خۆڵەکە.

هێشتا جۆنگکووک هەر سەیری دەکـــاو بزە دەکات جێسی هەســـتا و  ویستی بڕوا بەڵام لەپڕ جۆنگکووک ڕێی پێگرت و کەمەری گرت و وایکرد جێسی لەسەر مێزەکە دابنیشێنێـــت و توند لێوەکانی پێوەنوساند
جێسی سەرەتا کاردانەوەی نەبـــوو ، بەڵام دواتر ئەویش دەستی لەملی جۆنگکووک کرد و ماچەکەی لەگەڵ ئاڵوگۆڕکرد.
بەجۆرێـــک وەک ئەوەی زیاتریـــان بوێـــت . لەکەشی بێدەنگی و تاریکی ژورەکەدا هەستەکانی ئەوان بۆ خۆیان گەرمی و ڕووناکی شوێنەکەن

پاشان هەردووکیـــان وەستان و هەناسەیـــان دا
تا جۆنگکووک قسەی کرد
"خۆش نییە لێوی کچێک تامی جگەرەبات ، چاوەڕێیی چوکلاتەو شاتووبـــووم "
جۆنگکووک بەبزەوە وتی وایکرد جێسی توڕەبێت و پاڵی بەسنگیەوە ناو  دوورکەوتەوە
"ئێ بۆ ناچی وەک هەمیشە لای ئەو کچە لەشفرۆشانەبیت"
بەدەنگێکی کەمێک ناڕەزایی و توڕەوە وتی

بەڵام هەر زوو جۆنگکووک قۆڵی گرت و ئەوی سوڕاندەوە بۆ ئاڕاستەی خۆی
"من هەرگیـــز لەگەڵ کچاندا نەبووم"

جێسی چاوەکانی زەق کردەوە بەشێوەی سەرسوڕمان پاشان بەدەنگێکی بەرز پێکەنینی گاڵتەجاڕانەی کرد وتی
"پێت وایە بڕوادەکەم ، ئەو شەوە چی ها ؟؟ کەدەنگی نەفرەتیت لەگەڵ ئەو کچە تا ئاسمان ئەڕۆی"
چاوی بەبێزاری سوڕاند و ڕوی لەلایەکی تر کرد

"ئەوە یەکەم جارم بوو. من هەرگیز ئارەزووەکانم بەئافرەتی سەر ڕێگا پڕناکەمەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کچە کچی یەکێک لەدوژمنمان بوو تەنها بۆ پلانێک ئەوەم کرد"
جۆنگکووک وتی لەکاتێکدا پاڵی دابۆوە بەدیوارەکەوە.
جێسی کەمێک بزەی کرد نەیهێشـــت جۆنگکووک بیبینین بەگاڵتەوە خۆی بەتوڕەی دەرخســـت و لەژورەکە چوویە دەرەوەو توند دەرگاکەی داخســـت .

جۆنگکووک تەنها بزەی کرد بەو حاڵەی جێسی و ڕۆیشتەوە ناو جێگاکەی.

*هەرگیز یادەوەریەک دروست مەکە. کەدواتر ناتوانی بەڵێنی ئەوەبدەیت کەهەموو کات لەگەڵی یادی بکەیتەوە!*
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبـــــــــێـــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now