Day81

1.6K 309 133
                                    

ـــــــــــــــجـــــــــەنگکــــــووکــــــــــــــــــ

لەلایـــەوە دانیشتبـــوون دەستەکانم لەناو قاچم بـــوو لەئەوم دەڕوانـــی .هێشـــتا خەوتووە!
نازانـــێ وا ڕۆژێکـــی تەواومان لێره بەسەر بردووە!
تەواوی ئەم شـــەو بەئەستەم توانیـــم ئەو هەناسانەم بگرم کەلەئاســـتی ئەودا ، چۆن دەکرێـــت ئێستا ئەو ئەوەندە ئاسودە خەوتبێـــت!
دڵم نەدەهات خەبەری بکەمەوە و هێشـــتا لێی دەڕوانم بەوردی لەهەموو شوێنێکـــی دەموچاوی.
هەســـت بەداخ دەکەم بـــۆی کەبـــۆچی وەک کچێـــک ناژی!
بۆچـــی نەدەبـــوو ئێســـتا لەخانوەکەی خۆیدا خاتونی ماڵەکەی بێـــت و چاوەڕێی خۆشەویستی ژیانی بکات بگەڕێـــتەوە!
بـــۆچی ژیـــانی ئاسایی ئەوەندە بێمانا و سادەیە لای خەڵـــک!تا بیانەوێـــت جیاوازبن و سەرکێشی هەڵبژێرن!
بـــۆچی ناتوانن ئەوە قبوڵ بکەن کەپێویســـتە هەمووان بەسادەی بـــژین .
لەکاتێـــکدا خەریـــکم ئەمانە دەڵێـــم خۆشم یەکێکم لەوانەی کەبەوجـــۆرەم .
بەڵام ئێســـتا پەشیمـــانم زۆر!

هەســـتم کـــرد برژانەکـــانی دەجوڵێنەوە و منی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ خۆم دەرهێـــناو لەچاوەکانیـــم ڕوانی.
بەتەواوی چاوەکـــانی کردەوە و بەڵام دایخســـتەوە کاتێک بینـــی دونیـــا تاریـــکە؟!
بـــۆچـــی ئەو وەک پاندایەک دەخەوێـــت!

سەرم نزیک کردەوە و لێی نزیک بوومەوە بەجۆرێک ئینجێکی بچووک لەنێوانمان مایەوە و هەناسەکانی بەرم دەکەوتن بەلای مل و گوێـــمدا و لێم دەڕوانی و پاشان بەدەنگێکی ئاگاداریەوە وتم
"دیـــارە دەتەوێ دوو ڕۆژ بـــخەوی؟!"
لەناکاو چاوەکـــانی کردەوەو شڵەژا کەمنـــی بینی بەخێرای دەستی لەسنگم داناو پاڵی نام بۆدواوە و قژی بەشپرزەی چـــاککرد .
بەبێ گرنگیپێدانەوە چاوم لێی سوڕاند.

"کاتژمــــــێر چـــەندە؟ "
بەهێواشی پرسی بێئەوەی ڕووم لێبـــکات .

بزەیەکم کرد و لەوم ڕوانی تا ئەویش لای بۆ کردمەوەو سەیری کردم
"دوانزەی شـــەو لایداوە "
بەگاڵتەوە پێـــم وت پێم خۆشە کاتێـــک پێی ڕادەبوێرم دەموچاوی زۆر جوانە.

هەستم بەدەموچاوە بێزاربونەکەی کرد لێم و سەیری کاتژمێرەکەی دەستی منی کرد بەپەلەو دەستی گرت بەمەچکەمەوەو لەلامەوە دانیشت. زانـــی  کەڕاســـت دەکەم سەری هەڵبـــڕی و هێشتا من بەزۆر بزەی خۆم گرتبـــوو .
خۆی بردە دواوەو ڕووی لێ نەکـــردم
"سەریـــنەکەی شەوت نایاب بوو ئەم شـــەو بۆیە واگۆڕاوی ئێســـتا"
بەگاڵتەو دەمێکی پڕ فیزەوە وتـــم دووبارە لەبێ ئیشیدا خۆشـــە پێی ڕابوێـــرم .
تاکە شـــتە دڵخۆشـــم دەکـــا .

بەڵام ئەوەی لەوم بینـــی گۆڕا، ئەم جارە توڕەنەبوو بەڵکو بەهەمان خەندەی من وەڵامی دامەوە بەبزەوە و لەمنی دەڕوانی منیش بەهەمان شێوەی ئەو
تا لێوەکـــانی کردەوە و وتی پێـــم
"دڵخـــۆشم کەمن هۆکاری خەندەکانتم. "
بەبزەیەکی تەواو جـــوان و دڵڕفێنەوە وتی کەدەموچاوی بەس بـــوو بۆ دەرخستنـــی ئەو هەستە ڕاستەی دڵـــی .
چاوەکانمان هێشتا لەپەیوەندیـــدا بوو.  هەســـتم بەگەرمی جەستەم دەکرد لەو کەشەساردەدا لەگەڵ ئەو قورسییـــەی بەسەردڵمدا هات وەک ئەوەی بۆ ساتێک بارێکـــی قورس لەسەر دڵم بێـــت .
زۆر شڵەژام و چاوەکانم سوڕاند و هەستامە سەرپێ و ڕۆیشتمە دەرەوە وەســـتام
تەنهـــا دەمەوێ ئەو هەستەی ئێســـتا لەدڵم دەرکەم.

جێســـی لەشوێـــنی خۆیـــدا مایەوەو جەنگکوویش لەدەرەوە. یەکێکیان دەیەوێ هەستەکانی تێکەڵ بکات و ئەوی تریان خۆی دووردەخاتەوە بەشێوەیەکـــی جیا لەدوو جیهانی جیـــاواز مانەوە چاوەڕێی زەردەپەڕی بەیانیان دەکـــرد بۆ یەکەم هەنگاونانیان بۆ دەرچـــوون .

هەرکەزەردەپەر لەدەموچاوی ئەو دوو مرۆڤە بێدەنـــگ و دڵ پڕ لەهەست و قسەیەی دا خۆیان ئامادەکـــرد و بەبێدەنگیەوە هەنگاوەکانی ڕزگاربونیان گرتەبەر. لەگەڵ ئەوەی توانیان چەند میوەو ئاوێکی کەمیان دەست بکەوێت لەو ناوچەدا.

دوبارە تەکسیەکیان گـــرت و بەبێدەنگی مانەوە تا کاتی گەیشتنیان بەشوێنـــی مەبەســـت .
ئێســـتا چواری بەیانییەو هەردوکیـــان وەک دوو دز دەیانەوێـــت بێ هەستکـــردنی ئەندامەکانی هاوڕێیان بچنە ژورەوە.
بەهێمنی و هەنگاوی بێدەنگ دەڕۆیشتن تا گەیشتنە نزیکی ژورەکـــان و ویستیان ڕێگەی جیابگرن بۆ ژورەکانیـــان بەڵام لەناکاو گیـــران بەو دەنگەی دواوەیـــان .

"لەکـــوێیەوە هاتنـــەوە ؟"
لەکاتێـــکدا دەنگی جیمین هەردوکیـــانی وەستان بەناچاری ئاوڕیان دایەوە کاتێک جاک و تای ئەملاو لای جیمینیان گرتوەو دەستیان لەسەریەک داناوەو جیمینیش لەنێوەندیان دەستی لەگیرفانەکانیەتی بەکراسە نیلی و پانتۆڵە سپیەکەیەوە.

جێـــسی هەوڵیـــدا وشەیەک بڵێیـــت بەڵام هەمووان توشی سەرسوڕمان هاتن بەقسەکەی جەنگکووک
"هــــــەموو شتێـــک ڕوون دەکـــەمەوە! "

هەرگـــیز ئەوە جەنگکووک نییە!

*پێـــش پەشیـــمانی ڕوداوەکان بهێنە پێش خۆت!*
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبێـــــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now