Day49

1.8K 344 149
                                    

لەدوایـــــــــــــــی چەند کاتژمێرێک  کەبەرەبەیانیەکی نوێ بـــــــــوو

"چــــــی بوو بۆ قسە ناکەی ؟! "
جەنگکووک یەخەی تای توند گرتبــــــوو
تا قسەبکات کەجیمین چی بەسەرهاتووە پزیشکەکان چییان پێووتوە
،بەڵام تای لەشوێنی خۆیدا ووشک بوو بوو
لێوەکانی داناچڵەکان بۆ ووتەکان
چاوەکانی لەسەر سوڕمانی مێشکیدا جام بووبوو

"بــــــیڵی نەفرەتـــــــــیی  !!"
جەنگکووک توند مستی لێدا تای کەوتە سەر زەوییەکە
جێسی بەخێرای ڕۆیشـــتە لای تای و دەستی گرت بەقۆڵیەوە .

"تـــــــــای چی بـــــــــووە پێمان بڵێ !؟"
جێسی تای ڕاوەشاند تا قســـەبکات
جەنگکووک پاڵی دابوو بەدیوارەکەوە سەرنجی لەسەر تای بــــــوو تا وشەیەک دەربڕێت بەمەراقیەوە دەیڕوانی .

لێــــــوەکانی تای جوڵان بۆ ئەو ووتە پڕ ئازارانەی کەدەبێ دەریبڕێت و دەموچاوانێکی پێ پڕبکا لەخەم
"ئــــــــــــەو ...وو ..مـــــــــــــــرد !"
تای لەدوای ئەوە بەخێرای هەستاو لەوێ ڕۆی بەشێوەیەکی ناهاوسەنگ کەوەسفی ناو ناخی دەکرد .

جەنگکووک بەبیستنی ئەو وشــــــانە ڕووخا
هەردوو دەستی لەسەر سەری بوو هێزی جەستەی نەمابوو .
تابتوانێت لەسەر قاچەکانی بوەستێت بەپشتی دیوارەکەدا دەخشایە خوارەوە بۆ سەر زەوییـــەکە
لەکاتێکدا مێــــــشکی دەیەوێ نکۆڵی لەو ڕاستیــــــە بکات .

جێــــــسی لەشوێنی خۆیدا دانیشتبــــــوو
هێشــــــتا لەوشەکانی تایدا مابۆوە
بەبێ دەنگیەوە هەردووکیان لەهەمان شوێنی خۆیاندامابـــــــــوون .

جێســــــی دوای ماوەیەک هەوڵیداو هەڵسا بەرەو ڕووی جەنگکــــــووک .

ــــــــــــجێـــــــــــــــســـیـــــــــــــــــــــــــــ
ئەوە هەرگیز ئەو جەنگکووکە بەهێزە نیـــــــــە !
ئایا مافیاکان دڵیان هەیــــــە ؟ !
بــــــۆچی لەدراما و فیـــلمەکان دڵیـــان نیـــە !
جــــــەنگکووک جیاوازە ؟! یاخــــــود نهێنیەک لێرەدا هەیە !
دوێنـــــــــێ شەو بۆ یەکەم جار هەستم کرد لەناو گروپێکی مافیای ڕاستی و توندڕەوی ناو فیلمەکانم .
کاتێک جەنگکووکم بەو شێوەیە بینــــــی بەخوێن ڕشتنی ئەوانی تر زەردەخەنەی دەکـــــــــرد .
بـــــــــەڵام نازانم ئێستا چی ڕوودەدات .
هەمیـــــــــشە مێشکی من لەدوو دەرگا دەدا .

ڕۆیشــــــتمە لای و دەستم دا لەشانێکی
"جــــــــــــەنگکووک . جــــــەنگکووک"
چەند جارێک لەگەڵ وشەکاندا دەستم زیاتر ڕاتەکاند تا ئەو زیاتر بجوڵێنم و لەو شۆکییە دەری بهێنــــــم
بەڵام لەپڕ هەستم بەدەستە قورسەکەی کرد
بۆ دواوە جوڵەی پێکرد وای کرد دەستەکانی من لابات
بەجۆرێک خەریک بوو بکەوم .
ســــــەیرم دەکرد کاتێک ڕقێکی زۆر لەناو چاوی دەبینرا هەستا و ڕۆی بەبێ بوونی هیچ وشــــــەیەک
بەدوای کەوتـــــــــم  بەهەمان خێرای ئەو بەڵام هێشتان پێی ناگەشتم
لەگەڵ ئەوەشدا بانگم ئەکرد بەناوێکی پڕ نەفرەتیانەوە تا وەڵامم بــــــاتەوە

"جــــــــــــەنگکــــــووک ....جەنگــــــــــــکووک.........!!"
بەچەندەها جار دوبارەم کردەوە
بەڵام وەک بڵێی گوێی نەبێت و کوێرێک بێت تەنها هەنگاوبنێـــــــــت .

بیــــــنم بەخێرای بەرەو ڕووی ئۆتۆمبێلەکە دەڕوات
هەنگاوەکانم خێراتر کرد و لەڕۆیشتنێکی خێراوە گۆڕیم بۆ ڕاکردنێکی هەناسەبڕ.

بەهەموو هێزمەوە وەستام لەبەردەمی تەواوی قژم ڕوخساری داپۆشیبووم
"بـــــــــۆســــــتە"
دەستەکانم کردەوە وەک ڕێگریــــــەک لێی
چەندجارێک بەپەنجەکانم هەوڵمدا قژم لابەم بەڵام، هێشتا باکە ڕێگربوو لێم

"هـــــــــەوڵدەدەی چی بکەی هــــــااا شێــــــتبووی ؟!"
دوبارە هەوڵمدا تێبگەم لێی بەتەمای چییە
بەڵام زۆر بەڕقەوە سەیری کردم و بەهەموو هێزی دەستی ڕاستی پاڵی نا بەقۆڵی چەپمەوە وای کرد لەسەر ڕێگاکەی لاچـــم
ئاوڕم بۆ ئاڕاستەکەی دایەوە .بەڵام ئەوی چیتر لێ نەما ! وەک تارماییەک تەنها ئۆتۆمبێلەکەیم بینی لەدورەوە کەتایەکانی لەخێرایدا خەریکە لێدەبنەوە !.
تەلەفونەکەمم دەرهێناو چەند جارێک قژمم لابردەوە کەدەچونە ناو دەمم
چەند جارێک پەیوەندیم بەتای کرد ،بەڵام وەڵامی نادامەوە لەکۆتایـــــــــدا

"تـــــــــای باش بوو هەڵتگرت ! جەنگکووک شێت بووە شتێک بکە خێراااا....!! "
ئەوەندەی هەواڵەکەم گەیاند تای تەلەفونەکەی داخستەوە.

مـــــــــن چی بکەم لێــــــرە
تاکسییەکەم و گرت و هەوڵمدا سەرەتا بچمە ماڵەوەو خۆم بگۆڕم هێشــــــتا خوێنی جیمین بەجلەکانمەوەیە.

*بیـــنینی تۆ لەئازاردا  من دەسوتێنێت*
.
.
.
.
بـــــــــــــــەردەوام دەبـــــــــێت
༻Mino༺

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گــــــــــــــــــرنگ 
ســــــڵاو چــــــۆنن
دەمەوێ بڵێــــــم نازانم بــــــۆچی لای خۆم
هەست ئەکەم ئەم چیرۆکە سارد و سڕەو
سەرنج ڕاکێش نییە

سەرەتا دەستم کرد بەنوسین وتم ناوازەدەبێت و هاوشێوەی وانابێت ! کەچی ئێستا هەستەکانم واناڵێن .

ئــــــێوە پێم بڵێن ئایا چۆنە ؟
پارتەکانی وادەکەن چاوەڕێی پارتی نوێ بن بۆی ؟
ئایا  چیرۆکێکی دووبارەیە و هاوشێوەی هەیە ؟ !
یاخود ئایا پارتەکانی بێزارکەرو دوبارەن ؟ !
ئایا دەبێ بیسڕمەوە ؟!

تکـــــــــایە دەنگ بدەن تا بتوانم لەگەڵ مێشکم یەکلای ببمەوە
ڕەخنــــــەتان سەرچاووم !
تێنەگەشتنتان ڕونکردنەوە لەمن .

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now