Day1

10.1K 627 110
                                    

ژورێکی تاریک و ماڵێکی پڕاو پڕ لەڕەنگی ڕەش .جوانە بەدڵمە! .... ناوازەیە تەنها پشتی لێمە بەڵام سەرنجی دەستەکانی دەدەم کەلەسەر مێزەکە دایناوە دەمارەکانی دەستی خەریکە دێنەدەرەوە لەزۆری هەڵئاوسانی دەستە ماسولکەییەکانی کەڕوناکیە کەمەکە لێدەدات لەوانەیە پێت گاڵتەبێت بەڵام بڕواکە هێندە دەمارەکانی ئاوساوە بەو ڕوناکییە کەمە دەتوانی بیبینی درۆنیە کاتێک دەڵێن کۆمەڵێک شت هەن لەژێر ڕوناکی کەمتر جوانتر دیارن!
لەدەستی کوپێک شەرابی پێیە ....بەهێزه ئەو شانە پانە ....ئای خوایە لەهەناسەخێرایمدا نازانم چیبکەم جگە لە قوتدانی لیکی دەمم .بێ ڕاوەستان سەیری دەکەم .....چیم لێبەسەردێت من ئارەزووم بە خۆشەویستی نییە.
تەنها بۆ مەبەستی خۆم لێرەم .

ـــــــــجەنگکوکــــــــــــ
ئاوڕم دایەوە . تاریکی ژورەکە و ڕوناکی مانگە شەو و گڵۆپێکی کز نەبێت هیچ ڕوناکیەکی تر بوونی نەبوو . بەسەرسوڕمـــانەوە سەیری ئەوەی بەردەمم کرد و برۆم بەرزکردەوە
چەکەکەم هەڵگرت و یاریم پێدەکرد لەناو پەنجە گەورەکەم خولم پێدەدا.

"کەواتە خانمی بچووک دەتەوێت لەگەڵ من کار بکەی"
بەرەو ڕووی ڕۆشتم و چەناکەیم گرت و چەکەکەم خستە سەر ناوچاوانی . و بەتیژی لەچاوەکانیم دەڕوانی . تەنها شەوقی مانگ نەبێت کەبەئاسانی لەناو چاویدا دەمبینی .

ـــــــــــــــجێسیــــــــــــــــــــــــ
ئەوەی لەبەردەمە خوایە گیان بووە ڕاستی ...ئەوەی خەونم پێوەدەبینی بەڕاستی ئەترسم بەڵام هەوڵمدا مێشک و دڵم کۆنتڕۆڵ بکەم و زۆر بەچاونەترسی پێم وت
"بەڵێ کێشەت لەگەڵ ئەوە هەیە "
بەخێرای چەکەکەم لێسەند و یەکسەر هەڵسام و ئاڕاستەی ئەوم کرد .

ــــــــــــجەنگکوکـــــــــــــــــــــ
هەستامە سەرپێی و دەستەکانم بەئاماژەی خۆبەدەستەوەدان بەرزکردەوە
"ههـــــــــهه کەوایە لەئێستەوە خۆت نیشاندا"
توڕەبووم و بەرەو ڕوی چووم و چەکەکەم لێسەند و میلم هێنایەوە بەڕوویـــدا .
"تەنها سەد ڕۆژت دەدەمێ ...تەنها سەد ڕۆژ ...ئەگینا ئەبیتە قوربانی یەک گوولە ...ئەو کات لە خوێنی خۆت لێوەکانت سوربکە "
چەکەکەم خستە پشتی پانتۆڵەکەم و چاکەتەکەم داکەند .

ـــــــــجێسیـــــــــ
بێدەنگ مامەوە سەیریم دەکرد کاتێ چاکەتەکەی داکەند دووبارە کوپەکەی بەردەمی هەڵگرتەوەو و سەیری مانگی دەکرد و پشتی لێم بوو .

ـــــــــجەنگکوکـــــــــــــــ
"باشە کەوایە من چۆن باوەڕت پێبکەم هااا ؟ "
ئاوڕم دایەوەو سەیرم کرد کورسیەکەم هێناو پێچەوانەم کردەوەو لەسەری دانیشتم ...پەنجەم ئەهێنا بە کوپەکەدا و چاوەڕێی وەڵامی بووم بێ سەیرکردن .

ـــــــــجێسیـــــــــــــــ
خۆم ڕێک کردەوە
"ئحمم ئایا ئەوەندە بەس نییە کەداوام کردوە بێمە ناو دەستەکەتەوە؟"
بەسەرسوڕمانەوە لێم پرسی و سەیرم دەکرد .

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now