part 1

1.1K 84 21
                                    

"هێی کایلا ئەوە بەڕاستی تۆی ؟ "
دەنگێکی ئافرەتانە لە ڕێڕەوەکەدا دەنگی دایەوە

کچەکە ئاوڕی دایەوە بۆ دواوەو هاوڕێکەی بینی کە بەرەو ڕووی ڕادەکا ، ئەو کەمێک پێکەنی  و باوەشی پیاکرد

"ئاھ تۆ تەنانەت ناشزانی چەنێکم بیرکردووی "

"لەکوێ بووی ؟"

ئەو ناڵەیەکی توڕەی کردو کایلاش زەردەخەنەی کرد
"ئەوە لەبەرئەوەی باوکم کەمێک نەخۆش بوو بۆیە... "

"ئەوە یە کایلا ؟ بۆچی پێویستە هەمیشە گرنگی پێبەیت ، ئەو هەمیشە ڕیسوات دەکا
وە هەموو پارەکەت دەبا ، بەو بۆنەیەوە ئەو (زڕ باوکتە) "

ئەو قسەی کردو جەختی لەسەر وشەی زڕ باوک کردەوە
کایلا ئاهێکی هەڵکێشا

"بەڵێ هەرچۆنێک بێت بەڵام من ئێستا لێرەم ڕاستە ؟ کەواتە بابڕۆینە پۆل "

هاوڕێکەی (لوسی) سەری لەقاند لەناکاو وەستاو سەری لە کایلا شێواند

"چ..

"تۆ بۆ ماوەی مانگێکە نەهاتویتەوە بۆ زانکۆ وە لەم مانگەدا قوتابیەکی نوێ گواستراوەتەوە بۆ ئێرە "

"کەواتە؟ (کایلا سەری لێشێوابو کە بۆچی هاوڕێکەی ئەوەندە جدیە )

"خۆت بەدوور بگرە لێی ، ئەو کەمێک ترسناکەو وە قسە لەگەڵ خۆی دەکا ، کەمێک وەکو
شێتە "

"بەجدیتە لوسی ؟ تەنها بەوەی کە ئەو قسەلەگەڵ خۆی دەکا مانای ئەوەنیە کە شێتە یان
شتێک "

"بەڵام"

"سەیرکە ئێستا زۆر درەنگە ، مامۆستاکە هاوارم بەسەردا دەکات ، تۆ بڕۆ بۆ پۆلەکەت و
منیش ئەچمە پۆلەکەم باشە ؟ بای "

لوسی ئاهێکی هەڵکێشاو سەری بە مانای ڕازی بون جوڵاند پێش ئەوەی ماڵئاوای لێ بکا
کایلا چووە ژورەوەو بینی مامۆستاکە سەیری دەکا ،کایلا وەکو ڕێزێک خێرا چەمایەوەو
چووە شوێنێکی بەتاڵ

کە لە کۆتا ڕیز دۆزیەوە . ئاهێکی ئارامی دایەوە پێش ئەوەی کەلوپەلی وانەکە لەناو
جانتاکەی دەربێنێ ، وە هەر لەوکاتەدا  بینی کەسێک لەتەنیشتی دانیشتووە .
ئەو پێی سەیربوو بە بینینی کوڕێک دانیشتوەو هودیەکی گەورەی لەبەرە وە کڵاوەکەش
نیوەی ڕوخساری داپۆشیوە

کایلا برۆکانی لێک نزیک کردەوە ، بەڵام دواتر شانەکانی بە مانای گوێ پێنەدان بەرز کردەوە
و گوێی لە مامۆستاکە دەگرت کە وانەی دەگوتەوە . . .

ئەو کەمێک نائاسودە بوو بەهۆی ئەو بێدەنگیە ناخۆشە ، کوڕەکە بەهیچ شێوەیەک قسەی
نەئەکرد ،  وە سەرنجی هیچ شوێنێکیشی نەئەدا تەنها کتێبەکەی بەردەمی نەبێ 
کایلا کەمێ کۆکی تا سەرنجی کوڕەکە بەو کارەی ڕاکێشێ و سەیری بکا ، بەڵام ئەو تەنانەت
لەشوێنی خۆشی نەجوڵا

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now