part 94

180 39 155
                                    

میا " بێگومان پێویستە چاوەڕێ بکەین ! ناتوانی هەر لێرە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەی ! "

تایهیۆنگ " ئ-ئاھ . . ب-بەڵێ . . مەبەستم "

کایلا " ک-کەواتە بڕیاری کۆتای لەسەر ئەمە بدەین ؟ "

تایهیۆنگ " ب-بەڵێ " گازی لەلێوی گرت تا خۆی لە سورهەڵگەڕان بوەستێنێ بەڵام زیاتر سورهەڵگەڕا

میا " باشە با پارەکە بەین و بچین پێکەوە نانی ئێوارە بخۆین " ئەو سێیەی تر سەریان بەبەڵێ جوڵاند و ڕازی بون

تێپەڕینی کات . .

تایهیۆنگ " بەیانی هاوسەرگیری ئەکەین کایلا " چرپاندی و سەیری کایلای کرد

کایلا "ٚ بەڵێ . . و-وەکو خەون وایە "

تایهیۆنگ " خۆشمدەوێی "

کایلا " منیش خۆشمدەوێی تای " ( خەریکبو بنوسم منیش خۆشمناوێی 😂 )
هەردوکیان باوەشیان بەیەکدا کرد

تایهیۆنگ " سپاس بۆ خۆشویستنم " دانی پێداناو ڕوخساری خستە نێو ملی کایلا ، چاوەکانی پڕبو هێشتا باوەڕی بەوە نەدەکرد ، هەستی بەختەوەری و ئازادی

کاتێ کایلا هەستی بە شتێکی تەڕ کرد لەسەر ملی ، خەندەی کرد و دەستی بە پشتەسەری ئەهێنا

کایلا " کەس ناتوانێ من لەتۆ بەرێ تای . . ئێستا مەگری " تایهیۆنگ باوەشەکەی توندتر کردەوە

تایهیۆنگ " و-وە منیش ڕێگە بەکەس نادەم تۆم لێبەرن . . ج-جێم مەهێڵە باشە ؟ ن-ناتوانم تۆش لەدەست ب-بدەم "

کایلا " شش . . تۆ هەرگیز من لەدەست نادەی باشە ؟ " ماچی شانی کردو بەردەوام بو لە ئارام کردنەوەی ، شەوەکە بەو شێوەیە بەقسەکانی ئەوان ڕۆشت

بەیانی زۆر زوو هات ، بەڵام بۆ کەپڵەکە نا کە دەیانویست بەفەرمی ببنە هی یەکتر

میا کایلای لەگەڵ خۆی برد بەیکهیۆنیش لەگەڵ تایهیۆنگ مایەوە هەرچەندە تایهیۆنگ حەزی بەو بیرۆکەیە نەبو کە لە کایلا جیا بێتەوە تەنانەت بۆ چەند کاتژمێرێکیش ، بەڵام ئەو هەستانەی سەرکوت کرد و ڕازی بو

تایهیۆنگ " ئەتوانین پەلە بکەین ؟ چی ئەگەر کایلا لەوێ چاوەڕێ بێ ؟  "

بەیکهیۆن " بێگومان نەخێر میا نامەمان بۆ دەنێرێ باشە ؟ ئێستا نیگەران مەبە " تایهیۆنگ برۆی گرژ کرد و لەسەر قەنەفەکە دانیشت

بەیکهیۆن " یاھ ! بڕۆ خۆت بشۆ وەکو منداڵێکی بێچارە دامەنیشە ! " تایهیۆنگ لێوی خوارەوەی دەرهێنا بەڵام هەرچۆنێکبێ سەری بەبەڵێ جوڵاند

جین " یاااااھ زاواکە لەکوێیە !!!؟؟ " گروپێکی شەش کوڕ خۆیان کرد بەژوردا ، تایهیۆنگ ترسا بەڵام خەندەی کرد هەر کە ئەوانی بینی

تایهیۆنگ " هیۆنگ ! من لێرەم ! "

جین " یاھ ! تۆ زۆر گەورە بوی . . ئێستا هاوسەرگیری ئەکەی " جین فرمێسکە ساختەکانی سڕی ، تایهیۆنگ بە هیۆنگە دراماتیکەکەی پێکەنی

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now