part 18

258 54 81
                                    

کایلا "چیە ؟ " ئەو خێرا ڕوی کردە لایەکی تر بەڵام دەستمی بەرنەدا و هێشتا گرتنەکەی
توندتر دەکرد

کایلا " ئەوە ئاساییە لات ڤەینت ؟ من چیتر لەگەڵ چانی کار ناکەم ، بەدوای کوڕێکی ت__ "

هاوارم کرد کاتێ دەستی ڕاکێشام و بەر ئەو کەوتم ، ئەو ڕوخساری لەسەرو منەوە دانا ،
ئەوەی قوڕگم قوتدا .

هەناسە گەرمەکەی لە لێومی دەدا ، بەردەوام بوو لە نزیک بونەوە ، منیش بەرەو دواوە
دەگەڕامەوە .

کایلا " هەوڵ دەدەی چ-چی بکەیت ؟ د-دەستم جێبێڵ__ "

ڤەینت " شش . . . ئێستا سەرەی منە "

ئەو بەدەنگە قوڵەکەی چرپاندی ، تەزوی بە بڕبڕەی پشتما هێنا ، سەرنجی کەوتە سەر لێوم
ئەوکات بوو کە بیرم کردەوە لەناوچوم !

نزیکتر بۆوە ، بەڵام پێش ئەوەی بگەڕێمە دواوە ، پشتەوەی سەرمی گرتو نزیکتری کردمەوە
لوتمان بەریەک کەوت ، هەستم بە ختوکە دەکرد لە گەدەمدا .

کایلا " ب-بوەستە . . ڤەینت " چرپاندم

ڤەینت " چیە ؟ " ڕاچڵەکیم و سەیری ئەوم کرد ، ئەو بە سەرلێشێواوی و قێزەوە سەیری
دەکردم .

ئایا ئەوە خەیاڵی خۆم بوو ؟ هەستم بە شەرمەزاری کرد ، دەستەکانی هێشتا دەستی گرتوم

ڤەینت " بۆچی دەنگت دەلەرزی هاھ ؟ " هەستم بە گەرم بوونی ڕومەتەکانم کرد

کایلا " ئ-ئاھ نەخێر ، م-من "

ڤەینت " پرسیم کوڕ یان کچ ؟ " ترسام ، نێوچەوانم ئارەقاوی بوو ، ڕوداوەکەی کەمێک
پێش ئێستا لەمێشکم دوبارە بۆوە .

کایلا " ئۆھ "

ڤەینت " ئێستا ئەو (ئۆھ) ە کێیە ؟ " بەپەستی پرسی ، سەرم بەنەخێر جوڵاند

دەستم لەدەستی دەرهێنا و کەمێک لێی دورکەوتمەوە ، ئەو بە سەرلێشێواوی سەیری
کردم ، وابزانم ئێستا سەلامەتە ، زەردەخەنەم بۆ خۆم کرد .

کایلا " کوڕێک ! "

بە گومانەوە سەیریم کرد ، بەڵام ئەو بەردەوام بو لەوەی بە ڕوخسارێکی بێ هەستەوە
سەیرم بکات ، ترسام کاتێ لەپڕ هەستاو بەرەو ئاڕاستەی من هات ، ڕوم کردە لایەکی تر

کایلا " ب-بڕۆرە دواوە . . نزیکم مەبەوە " ئەو وشەکانمی پشتگوێ خستو بەردەوام بو
لەوەی بەرەو ڕوم بێت وە پێش ئەوەی ڕابکەم ، ئەو دەستی گرتم ، ترسام

کایلا " ڤ-ڤەینت "

پێم سەیربو کەدەستی کرد بە ڕاکێشانم بۆ دەرەوە ، بەردەوام بوین لە ڕۆشتن تاکو لەبەردەم ژوری کۆبونەوە وەستاین ، برۆکانم گرژ کرد بەڵام هێشتا قسەم نەکرد

ئەو چوە ژورەوەو منیشی دوای خۆی ڕاکێشا

ئەو لێرەیە تا هاوبەشێکم باتێ ؟ یان سکاڵام لێ بکات ؟
پڕۆفیسۆرەکان بە ترسێکی زۆرەوە سەیریان کردین

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now