part 37

181 46 3
                                    

ڕۆشتم و دوای چەند خولەکێک گەیشتینە کافتریاکە ، ڕۆشتمە ناو کافتریاکەو قاچەکانی
کایلا بەکەمەرمەوە بوو ڕوخساریشی لە ملمدا شاردبۆوە ، ئەو قوتابیانەی خەندەیان دەکرد
خەندەیان نەما کە بەو شێوەیە ئێمەیان بینی ، هەندێکیان چپە چپیان دەکرد و هەندێکیان
قێزیان لەو دیمەنە دەهات ، بە توڕەییەوە سەیری هەمویانم کرد ئەوان ترسان وخۆیان
خەریک کردەوە بە ئیشەکانیان

دوای ماوەیەک کایلا بەوەی زانی کە گەیشتونەتە کافتریاکەو دەنگێکی ترسی دەرکرد

کایلا " ڤەینت بۆچی منت هێنا بۆ ئێرە ؟ دامنێ تکایە " چرپاندی

ڤەینت " توڕەم مەکە کایلا ! بەبێدەنگی بمێنەوە ! " بە چرپەی جۆرێک لە هاوار پێم وت
ئەوەی قوڕگی قوتداو سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند ، باوەشی پیاکردمەوەو سەری لەسەر
شانم دانا بە ڕوخسارێکی مڕومۆچەوە .

ئەزانم ئەمەی دەویست بەڵام هەرگیز نایڵێ و دەری نابڕێ ، باشە ئەی کەواتە  من بۆچی لێرەم ؟ پێویستە وا لەو کچە بکەم بزانێ من هی کێم !

شۆکی و چپەی هەموانم پشتگوێ خست و چومە لای مێزێک و ئەوم لەسەر کورسیەکە
دانا

ڤەینت " چی دەخۆی ئازیزم ؟ " بەدەنگی کەمێک بەرز قسەم کرد ، وە هەرزو کافتریاکە
بێدەنگ بوو ،کایلا زیاتر نائاسودە بوو ، بەڵام هەرچۆنێک بێ ئازایەتی کۆکردەوەو وتی

کایلا " ھ-هەرشتێک تۆ ح-حەزت لێبێ " وای وتو خەندەیەکی شڵەژاوی کرد ، سەرم بەبەڵێ
جوڵاند و نێوچەوانیم ماچ کرد ، ڕوخساری زیاتر سور هەڵگەڕا

سەیری دەوروبەرم کرد و خەندەیەکی شەیتانیم کرد کە ئەو کەسەی دەمویست هەمو
ئەوانە ببینێ وا سێرمان دەکات ، بە شانازیەوە چومە لای ئەو خاتونەی خواردنەکان دابەش
دەکا ، سەرنجێکی ئەو کچەم دا کە هێشتا سێری منو کایلا دەکا

ڤەینت " با بزانین کیمچی چەن دور دەڕوا تا ئەو لەگەڵ خۆی بهێڵێتەوە ؟ " بیرم کردەوە
و داواکەم بە خاتونەکە وت

کایلا pov

زۆر شەرمەزار بووم کاتێ ڤەینت بەو شێوەیە منی هێنایە ئێرە و ماچی نێوچەوانی کردم
لەناخما زۆر دڵخۆش بووم و سەمام ئەکرد

لیسا " چاوەڕێکە ، ئێوە بەڕاستی لەژواندان ؟ " ترسام و ڕومکردە ئەو کە لەتەنیشتم
دانیشتبوو ، بەشۆکیەوە سەیری من و ڤەینتی ئەکرد

کایلا " ئمم __ "

لیسا " بێدەنگ بە ! مەبەستم ئەو هەر زۆر کراوەیە دەربارەی ئەوە ، ئای خوایە ، ڕێک
تەزویەک بەجەستەمدا هات کاتێ وشەی ئازیزمی دەربڕی " بە شێوەیەکی سەیر
سێری لیسام ئەکرد کە بەخەندەیەکەوە سەیری پیاوەکەمی ئەکرد ، برۆم گرژ کرد

کایلا "بەڵام ئەو وشەیەی بۆ من بەکارهێنا " ئەو بەشێوەیەکی سەیر خەندەیەکی کرد

لیسا " زۆر غیرە ئەکەی هاھ ؟ " چاوم لێی سوڕاند

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed حيث تعيش القصص. اكتشف الآن