part 9

262 55 50
                                    

کایلا هەستی بە کەمێک ترس دەکرد چونکە ڤەینت بەردەوام بوو لەوەی دەست بە دەستە
بریندارەکەی بێنێ .

ڤەینت " تۆ پێویستە سەردانی دکتۆرێک بکەیت ! " ئەو سەری بەرز کردەوەو بینی کایلا
سەیری دەکات بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە ، ڤەینت تەزویەک بە گیانیدا هاتو خێرا دەستی بەردا

کایلا هاتەوە سەرخۆی و دەنگێکی ئازاری دەرکرد چونکە دەستی بەر زەویەکە کەوت

ڤەینت " بەلامەوە گرنگ نیە ! بڕۆو ئەو خوێن بەربونە بوەستێنە ، ئەوە بێزارکەرو قێزەونە"

وای وتو چوە سەر سیسەمەکەی و پاڵکەوت ، بە نهێنی سەیری کایلای دەکرد .

کایلا برۆکانی گرژ کردو هەستایە سەرپێ ، ژورەکەی جیهێشت بێ ئەوەی سەیریشی بکات
ڤەینت شانەکانی بەرز کردەوە و دەستی کرد بە نان خواردن

ڤەینت " مم بەتامە . . زۆرم برسیبوو "

پەرستار " بۆچی دوبارە خوێنی لێدێ ؟ چیم پێوتی لەسەر دەستت کایلا ؟ "

کایلا " م-من خلیسکام و کەوتم ، ب-بۆیە دەستم بەر زەویەکە __ "

پەرستار " پێویستە وریا بیت ! خۆشبەختانە من هێشتا لێرەم ئەگینا بە کراوەی برینەکەت
جێدەهێشت " ئەو بە وریای پلاستەرێکی تری لە دەستی دا دوای ئەوەی کرێمی دژە بەکتریای لێدا .

کایلا " زۆر سوپاس "

پەرستار " ئۆھ شایەنی نیە بەڵام ئێستا وریابە هم ؟ " کایلا سەری بە بەڵێ جوڵاند

کایلا pov

لە کلینیکەکە هاتمە دەرەوە بەرەو ژوری داخلیەکە دەڕۆشتم ، بێ هۆکار خەندەم دەکرد
ئەو نیگەران بوو بەڵام زۆر باش بوو لە شاردنەوەی ، ئەو ئەونەش خراپ نیە ، کەسێکی
بێ دڵ نیە .

لە دەرگاکەم دا ، وە دەرگاکە کرایەوە لەلایەن هەمان کەسەوە من برۆم گرژ کرد ، بۆچی
ناگۆڕێ ؟ دەمەوێ قسە لەگەڵ ئەوانی تریش بکەم .

ڤەینت " بۆستە لەگەڵ ئەو شێوەی ڕوخسارەت ، ناتوانم ڕێگە بدەم ئەوانی تر لەگەڵت بن ،
چی ئەگەر زیانیان پێ بگەیەنی ؟ " ئەو وتی و منیش شۆک بووم ، ئایا بە دەنگی بەرز ئەو
قسانەم کرد ؟

کایلا " ئەتوانی بڕۆیتە ئەولاوە ؟ ناتوانم بۆ هەمیشە لێرە بوەستم ! " نازانم لەکوێوە ئەو
باوەڕ بەخۆبونەم بۆهات ، ئەو برۆی گرژ کرد بەڵام هەرچۆنێک بێ جەستە ماسولکە
دارەکەی جوڵاند و چوە لایەک وەستا ، من چومە سەر سیسەمەکەم و دانیشتم .

ئەو بە بێدەنگی سەیری دەکردم ، لەخۆم پرسی ئەبێ بۆوا لەناکاو بێدەنگ بوبێ ؟

سەرم بەرز کردەوە بینیم هێشتا بەشێوەیەک کە ناتوانم بیخوێنمەوە سەیرم دەکا ، ئەوەی
قوڕگم قوتدا ، بێدەنگی پێش زریان ؟

لەبەر ئەو بیرکردنەوەیە لە ترسا لەرزیم و بە شێوەیەکی نامۆ پێکەنیم

" چ-چی بووە ڤەینت ؟ ئەتەوێ شتێک ب-بڵێیت ؟ " پرسیم و ئەویش زمانی بەلێویدا هێناو
لەسەر سیسەمەکەی دانیشت

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now