part 39

209 46 10
                                    

چومە ناو پۆلی سەماکەو خەندەیەکی بەزۆرم وە پێش ئەوەی بێم بینیم کیمچی لەوێیە
بۆ کەسێک دەگەڕێ کە پێم وابێ ڕۆسە

تەنانەت ئەتوانم چی بکەم ؟
خەندەیەکی شەیتانیم کردو لەتەنیشت ئەو کچە سەماکەرانە دانیشتم کە هیونجین ڕێنمای
دەکردن ، خەندەم کرد کە بینیم  لیسا بەشێوەیەکی زۆر باش سەما دەکا ، بەڵام ئەو خەندەیە نەما کاتێ کەسێکی دیاریکراوم بینی ، لەوێ دانیشتوە ، برۆم گرژ کرد ، ئەو سەیری کردم و خێرا هات لەتەنیشت من دانیشت

کایلا " ڕۆس چی دەکەی لێرە ؟ " یەکسەر پرسیم ، ئەو پێکەنی

ڕۆس " تەنها بێزاربوم لە پیاسە کردن و کردنی هیچ شتێک بۆیە وتم بۆچی نەڕۆمە پۆلی
سەماکە ؟ " خەندەیەکی کەمم بۆی کردو سەرم بەبەڵێ جوڵاند

ئەو لێرەیە ، کەواتە کیمچی بۆچی دەگەڕێ ؟

" هێی کچینە دامەنیشن دەی لەگەڵیان سەما بکەن ! " سەیری بەڕێز هوانگم کرد چاوەڕێکە
نەخێر ، هیونجین ، بەنەفرەت بێ ڕاهێنەری سەما

ئێمە هەردوکمان خەندەیەکی دڵخۆشمان کرد ڕازی بوین و چوینە کۆتا شوێن ، هیونجین
دەستی کرد بە سوڕانەوە و سەیرکردنی سەماکانیان ، تەنانەت کوڕیشی لێبوو .

هیونجین " تۆ بەباشی دەیکەیت ! "کەمێک سورهەڵگەڕام کاتێ ستایشی کردم ، بۆی
چەمامەوە و بەردەوام بووم لە سەماکردن بە ڕومەتە سورەکانمەوە ، برۆم گرژ کرد
کاتێ لەناکاو کەسێک هاتە ژورەوە ، کیمچی بوو کە زۆر دڵخۆش دەرنەئەکەوت ، چاوم لێی
سوڕاند ، ئەو لە ڕۆس نزیک بۆوە

کیمچی " ئ-ئاھ ڕۆس ت-تکایە ئەتوانم قسەت لەگەڵ بکەم ؟ "  ڕۆس یەکسەر سەیری منی
کرد ، وە منیش تێگەیشتم دەیویست چی بپرسێ ، تەنها ئاهێکم هەڵکێشا و شوێنەکەم
گۆڕی بۆ دور لە ئەو

هیونجین خەندەیەکی بۆ کردم و بەردەوام بو لەڕێنمای دان پێمان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی
ڕاست سەماکە بکەین و ئەو کوڕەی بەتەواوی پشتگوێ خست کە ئێستا هاتە ژورەوە

کیمچی pov

برۆم گرژ کرد بەڵام هیچ سەیری کایلام نەکرد ، تەنها سەیری ڕۆسم کرد

ڕۆس " بۆچی خۆت بەمنەوە هەڵئەواسی ؟ تۆ خۆشەویستت نیە کە ئەوەتا لەوێ
وەستاوە ؟ " چرپاندی ، لێوم پێکەوە نوساند

کیمچی " ئەو خۆشەویستم نی__" وەستام کاتێ بینیم هیونجین لەگەڵ کایلاو قسە دەکەن و پێدەکەنن

تەنانەت دەربارەی چی قسە دەکەن ؟ خەریکبو بچمە لایان بەڵام هاتمەوە سەرخۆم  کاتێ
ڕۆس قسەی کرد

بیرم لە چی دەکردەوە ؟  پێویستە دان بەهەستەکانم بنێم بۆ ڕۆس !

ڕۆس " تەنها بڕۆ بۆلای "

کیمچی " بەڵام ئەمەوێ  قسەت لەگەڵ بکەم دەربارەی شتێکی گ__" قسەکەم پێ بڕا
بە پێکەنینی کایلا ، ئەوەی قوڕگم قوتدایەوە و باشترین هەوڵی خۆم دەدا سەیریان نەکەم
گازم لە لێوم گرت و هەوڵم دا قسە بکەم

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now