part 79

188 36 156
                                    

کایلا " واو . . زۆر جوانە " چرپاندی هەرکە ڤی گڵۆپەکانی هەڵکرد

ڤی " ئەوە ماڵی خەونەکانی داپیرەم بوو " بەخەندەیەکی خۆشەویست سەیری کایلای کرد
کایلا بەتەواوی سەرسام بوبو بەوەی ماڵەکە هەستێکی ماڵی پێئەبەخشی

کایلا " دیارە سروشتی زۆر خۆشویستوە " وای وتو دەستی بەگەڵای ڕوەکەکان دەهێنا
کە ناوەڕاستی سەرنجڕاکێشان بو بۆ ماڵەکە تا جوانتری بکات

ڤی " بەدڵتە ؟ "

کایلا " زۆریش " خەندەی بۆ ڤی کرد

ڤی " با بڕۆینە نهۆمی سەرەوە ، ژورەکەمان نیشان ئەیەم " کایلا سور هەڵگەڕاو سەری بەبەڵێ جوڵاند

ڤی " چۆنە ؟ "

کایلا " جوانە . . سیسەمەکە نەرم دیارە " چرپاندی بەڵام ڤی توانی گوێی لێبێ ، کەمێک خەندەی کرد

ڤی " بەڕاستی وایە__" دەمی داخست کاتێ کایلا دەستی کرد بە بازدان لەسەر سیسەمەکەو پێ ئەکەنی

کایلا " ئەوە زۆر نەرمە ڤی ! " وای وتو خۆی کەواندە سەر سیسەمەکە دوای بازدانێکی زۆر
ڤیش خەندەی بۆ ئەو هەڵسوکەوتەی کرد

ڤی " نەمدەزانی ئەوەندە بەدڵت دەبێ ؟ " لێی نزیک بۆوە

کایلا " زۆر ئاسودەکەرە ، ئەتوانم هەموڕۆژەکە لێرە بخەوم " بەدەنگێکی مناڵانە وتی و ئاهێکی ئارامی هەڵکێشا

ڤی " دواتر ، ئێستا پێویستە خۆمان بشۆین و ددانمان بشۆین " کایلا بۆڵاندی و سەری خستە ناو بەتانیەکە

کایلا " ناا . زۆر ساردە " ڤی کەمێک خەندەی کرد و ماچی قژی کرد ، دەستی خزاندە دەوری کەمەرە بچوکەکەی وە بەنەرمی نزیکی کردەوە لەخۆی وای کرد پشتی بەر سینگی بکەوێ ، کایلا دەنگێکی شۆک لەلێوی دەرچو

ڤی " پێویستە خۆمان بشۆین ئازیزم ، ئەگەر ساردیش بێ . . پاکی زۆر گرنگە ، ڕاستە ؟ "
کایلا هەستی بەتەزویەکی سارد کرد کاتێ بەدەنگە قوڵەکەی چرپاندی ، ئەوەی قوڕگی قوتداو سەری بە بەڵێ جوڵاند بە ملکەچی

ڤی ماچی پشت گوێی کردو بەنەرمی هێنایە دەرەوە لەجێگا ، هەڵی گرت بۆ دەستشۆرەکە
لەسەر کەوانتەری مەغسەلەکە داینا

ڤی " من بانیۆکەت بۆ ئامادە ئەکەم ، جلەکانت دەربێنە " کایلا شۆک بو ، چاوەکانی فراوان بو و ڤیش هەر خەریکی ئاوی ناو بانیۆکە بو تا گەرمی بکات

کایلا بە شڵەژاوی سەیری دەوروبەری کرد ، ( جلەکانم دەربێنم ؟ ) ئەوەی قوڕگی قوتدا
گەدەی پڕبو لە باخچەی ئاژەڵان... مەبەستم پەپولە ، تەنها سەیری ئەوی دەکرد کاتێ ڤی قسەی کرد

ڤی " هێشتا چی دەکەی لەوێ ؟ " کایلا ترساو لەشوێنی خۆی ڕەق بو ، ڤی برۆیەکی بەرز کردەوە

کایلا " ج-جلەکانم دەربێنم ؟ " چرپاندی

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now