part 103

135 29 135
                                    

جاک pov

بێدەنگیەکی ئاسودە یان نائاسودە لە نێوانمان بوو ، تاکە دەنگ کە ئەمتوانی گوێم لێبێ دەنگی پێمان بو ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و سەیریم کرد

جاک " بەڕاستی پێویستە داوای لێبوردن بکەم ! " بەدەنگی کەمێک بەرز وتم ، ئەو وەستاو سەیری کردم

جاک " من بەڕاستی . . بەڕاستی داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام بەڕاستی ناتوانم کۆنتڕۆڵی
توڕەیم بکەم و تەنها ئەتەقمەوە لەتوڕەییا ! مەبەستم نەبو بەتەنها جێت بهێڵم ! ل-لەڕاستیدا ، من مەبەستی هیچ وشەیەکم نەبو کە وتم ! "  بەشڵەژاوی زمانم بە لێوم هێنا و چاوەڕێی وەڵامی ئەو بوم ، ئاهێکی هەڵکێشا

کایلا " وابزانم بەڕاستی مەبەستت بوو . . ت-تۆ تەنانەت منیشت بەدڵ نیە و-وە من زۆرم لێکردی تا بێیتە ئەم ژوانە ، ش-شکستم هێنا لەوەی وات لێبکەم__"

جاک " نەخێر ! نەخێر شکستت نەهێنا ! " کایلا ڕاچڵەکی و سەیری کردم

جاک " م-من چێژم لەبون لەگەڵ تۆ بینی __" شۆک بومو دەمم داپۆشی ، من چ نەفرەتیەکم وت _؟ ئەو بەوشکی کەمێک پێکەنی و بەردەوام بو لە ڕۆشتن ، یەکسە دوای کەوتم

کایلا " شتێک مەڵێ کە هیچ مەستت نیە " لێوم لێک جیا کردەوە تا قسە بکەم بەڵام هیچ شتێک نەهاتە مێشکم تا بیڵێم ، بە بێدەنگی ڕۆیشتین ، دوای ماوەیەک چرپاندم

جاک " بەڵام بەتەواوی مەبەستمە " سەیریم کرد تا کاردانەوەی ببینم ، بەڵام هیچ کاردانەوەی نەبو ، وابزانم گوێی لێنەبو ، ئاهێکم هەڵکێشا

جاک " ئ-ئەتوانین نانی ئێواە بخۆین ؟ " پێداگیریم کرد ، ئەو برۆی گرژ کرد

کایلا "  من نائومێد نیم لێت باشە ؟ پێویست ناکا بۆمی قەرەبو بکەیتەوە  "

جاک " واناکەم ! لەڕاستیدا برسیمە " پشتە ملم کەمێک خوراند وەکو گەمژەیەک خۆم ئەهاتە بەرچاو

کایلا " باشە ؟ ئەتوانی نانی ئێوارەکەت بخۆی ، من ئەڕۆمە ماڵەوە " پێش ئەوەی بتوانێ بڕوا ، ناڵەیەکم کرد لەتوڕەییاو توند دەستیم گرت  ، ئەو شۆک بو بەچاوی فراوان سەیری کردم

جاک " تۆ نانی ئێوارە لەگەڵ من ئەخۆی ، واناکەی ؟ " ئەو ئەوەی قوڕگی قوتداو سەری بەبەڵێ جوڵاند  ، نزیکم کردەوە

جاک " وشە بەکاربێنە " ( ئەو قسەیە بیری کێتان ئەهێنێتەوە ؟ 😏 )

کایلا " ب-بەڵێ ! " خەندەیەکی بەزۆرم کردو لەگەڵ خۆم ڕامکێشایە ڕێستۆرانتێکی نزیک

ئافرەتەکە بەخێرهاتنی کردین و ئێمەی بردە لای مێزێک ، کاتێ دانیشتین ، ڕوم کردە کایلا

جاک " حەزدەکەی چی بخۆی بۆ ئێوارە ؟ " ئەو سەیری کردم

کایلا " ھ-ھەرشتێک بێ باشە " خەندەیەکی بچوکی کرد ، سەرم بەبەڵێ جوڵاند و مینوەکەم هەڵگرت

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now