part 7

275 53 23
                                    

"یاھ نابێ ئاوا بیکەی ! " کیمچی لێوی خوارەوەی دەرهێنا لە توڕەیدا

"کەواتە چۆن بیکەم ؟ " لیساو کیمچی دەمەقاڵێیان دەکرد

"با بێری بێت ، ئەو کات ئەو پرسیارەکە شیکار دەکات ! " 

لیسا : " بەڵام تۆ دەبێ بەوشێوەیە پرسیارەکە شیکار بکەیت ! "

کیمچی : " نا ئەوە هەڵەیە ! "

لیسا چاوی سوڕاند لە توڕەیدا ، ئەوان بەیەکەوە دانیشتون وە دەخوێنن ، وە لەبەرئەوەی
لیسا یەکێکە لە زیرەکترین قوتابی لەو وانەیەیا بۆیە ئەو فێری کایلاو کیمچی دەکا ، وە
کایلا داوای لێکرد کەمێک وانەیان پێ بڵێتەوە لەکاتە بەتاڵەکان ، وە کیمچیش داوای کرد
کە کەمێک وانە بەویش بڵێتەوە .

بەڵام ئەو کەللەڕەقیەکەی ، باوەڕی بەهیچ شتێک لەوانەی لیسا فێری کرد نەبو وە بەلایەوە
هەڵە بوو .

کیمچی : " بێرییی !! " کیمچی لە دڵخۆشیا خەندەی کرد و خەندە چوارگۆشەکەی نیشاندا
کایلا بە هەناسە بڕکێوە هاتو لەتەنیشت ئەو دانیشت ، وە هەناسەیەکی ئارامی دایەوە کە
بینی کیمچی نەگۆڕاوە

کایلا : " لیسا تێیگەیاندی وایە ؟ " کیمچی بە توڕەبونێکی کیوتەوە
" هەمووی هەڵە بوو ! "

لیسا : " وانیە باشە ؟ ئەوە تۆی کە ناتەوێ باوەڕم پێ بکەیت ! "
کیمچی " بەڵام پێم وایە کە هەڵەن ! "

لیسا " تۆ __ "

کایلا : " باشە باشە بەسیکەن ! وە تۆ کیمچی چۆن ئەتوانی ئەو پرسیارە بە دو خولەک شیکار بکەیت هم ؟ ئەبێ ڕاهێنانی لەسەر بکەیت ڕاستە ؟ "

کیمچی"بەڵێ ، بەڵام تۆ لەکوێ بویت ؟ "

کایلا " تەنها چوم تێبینیەکانم بێنم کە لە پۆل بیرم چوبو " کیمچی دوبارە خەندەی کرد

کیمچی " من تەنها دەمەوێ تۆ بۆم ڕوون بکەیتەوە ! "

کایلا پێکەنی ، خەریکبو ئاگای لە لیسا نەئەما کە بە بێدەنگی سەیریان دەکات .

کایلا " باشە بەڵام یەکەم ڕێگە بدە تێبگەم هم ؟ " کیمچی سەری بە بەڵێ جوڵاند ، ئەو ڕوی
کردە لیساو لیساش خەندەیەکی بەڕودا کرد و دەستی کرد بە ڕون کردنەوە ، کیمچیش
لە جیهانی خۆیدا سەرقاڵ بوو .

کایلا pov

دوای 15 خولەک لە ڕونکردنەوەو فێربون ، سپاسی لیسام کرد ئەویش خەندەیەکی گەورەی
کرد .

لیسا " من هاوڕێی هاوڕێکەتم کەواتە هاوڕێی تۆشم ! بۆیە دەبێ یارمەتیت بدەم وە
هیوادارم تۆش لە داهاتو یارمەتیم بدەی ! "  ئەو چاوێکی لێ داگرتم و منیش پێکەنیم

لیسا " هیوادارم ئێمەش هاوڕێ بین تایهیۆنگ وایە ؟ "

کیمچی " نا __ "  ئەو هەوڵی دا بۆی ڕاست بکاتەوە ، بەڵام من یەکسەر پێم بڕی

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang