( کای ؟! ) لە مێشکمدا هاوارم کرد کاتێ بینیم لەوێ وەستاوە بەڵام نەک وەکو گارسۆنێکی کافێ بەڵکو وەکو ئەفسەرێکی نەفرەتی ؟!
کای " تۆ دەستگیرکراوی بەڕێز کیم وەهەروەها هیێبینیش "
بەڕێز کیم " چ-چی ؟ چ-چۆن_ م-من هیچم نەکردوە ئەفسەر__"
کای " با لەپشت شیشەکانی زیندانەوە قسە بکەین ، بیان گرن ! " هاواری کرد
بەڕێز کیم " بەیارمەتیت ئەفسەر من دڵنیام زانیاری هەڵەیان پێداوی ، من چیم کردوە ؟
ئ-ئەو دوانە پلانی هەموشتێکیان داناوە ، م-من قوربانیەکم "" چی ؟ ل-لەسەر داوای تۆ من ئازاری کچی خۆم دا وە ئ-ئێستا ؟ م-من دەبوایە متمانەم بە کچەکەم بکردایە __" باوکی کایلا پەشیمانی هەموگیانی گرتەوە
بەڕێز کیم " د-دەبینی ئەفسەر ؟ دانی بە تاوانەکانی دانا . . ئ-ئەو هەروەها خۆشەویستی
کوڕەکەمی ڕفاندوە ل-لەگەڵ کچەکەی تریشی__"هیێبین " بەلایەنی کەم ئێستا نابێ ڕوی ڕاستی خۆت دەرخەی ؟ " هیێبین بە توڕەی وتی
هیێبین " ئەفسەر ، ئێمە هەمومان بەیەکسانی کەسانی تاوانبارین . . م-من دەمەوێ خوشکەکەم ئێستا دڵخۆش بێ . . وە تکایە ئێمە بەرە بۆ زیندان "
کای " ئەزانم چی بکەم ، لەدوای هەمو ئەمانە ئێمە بەڵگەی بەهێزمان دژی تۆ هەیە . . کەواتە با بڕۆین "
بەڕێز کیم " ن-نەخێر__" کای بەتوڕەی سەیری کرد وە هاواری کرد تا پیاوەکانی بێن و بیانگرن
بەڕێز کیم " واز لەهیچتان ناهێنم هەی نەفرەتینە ! "
کای" یەکەمجار خۆت ڕزگارکە ! " دواتر کەلەپچەکران لەگەڵ خوشکەکەم کە خەندەیەکی خەمباری بۆ کردم ، بەڵام ئایا بەلامەوە گرنگ بو ؟ نەخێر
دوای ئەوەی ئەوانیان برد ، کای نزیکمان بۆوە وە منیش بە دەمی کراوەوە سەیرم دەکرد
کاتێ نزیکمان بۆوە لەناکاو سورهەڵگەڕاو ڕوی کردە لایەکی تر ، بەسەرلێشێواوی سەیرم کرد
وە دواتر زانیم چیە ، خێرا پاڵم بە ڤەینتەوە نا ، ئەو برۆی گرژ کردڤەینت " چیە ؟ ڕێگە بە بەردەوام ب__" کای قوڕگی پاککردەوەو سەرنجی ئەوی هێنایە سەرخۆی ، ڤەینت زۆر بەئاسای سەیری کرد
ڤەینت " ئۆھ . . سڵاو " بەبێباکی وتی و خۆی دایەوە بەسەر مندا
کایلا " چ نەفرەتیەکە ڤەینت ؟ ڕێک بەرەوەو لێم دورکەوە ! " هەستامە سەرپێ و وام لێکرد بکەوێتە سەر زەویەکە بەکەمی
لێوی سڕی و ئاهێکی هەڵکێشاو هەستایە سەرپێ ، من سەیری کایم کرد بە شێوەیەکی پرسیاریەوە ، ئەو بەشەرمنیەوە ڕوی کردە لایەکی تر ، منیش بەشەرمەزاریەوە سەرم نزم کردەوە
کای " هەرچۆنێک بێ ، ئەزانم بیر لە چی دەکەیتەوە "
ڤەینت " کەواتە ئەم نەفرەتیە ڕون بکەرەوەو ڕێگەم بە بەردەوام ب__"
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...