part 68

162 33 111
                                    

نایۆنیش هیچی نەوتو لەوێ بەخەمباری دانیشتبو ، بە سەیریەوە سەیری ڤەینتی دەکرد
ڤەینت سەیری کرد و چاوەکانی تاریک بو لە توڕەیدا ، ئەو کچە داماوەی ترساند

ڤەینت دەستی توند داخست و خەریکبو هاواربکا ، بەڵام دیمەنێک هاتەوە پێش چاوی
وای لێکرد ئەوەی قوڕگی قوت بدا

( ئەبێ کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم ئەگینا تەنانەت نازانم کایلا چ سزایەکم دەدا ، نامەوێ دوبارە بە نەعل لێمبدرێ ) بیری کردەوەو بەناچاری خەندەیەکی بەزۆری کرد ، نایۆن بەلایەوە نامۆ بو چونکە خەندەکەی ئاسای نەبو

ڤەینت " تکایە خاتون . . ئەتوانی بچیتەوە شوێنەکەی خۆت دانیشی ؟ " بە خەندەیەکی سەیرو ترسێنەر پرسی ، نایۆن یەکسەر سەری بەبەڵێ جوڵاند و گەڕایەوە شوێنەکەی خۆی کە لە ڤەینتەوە زۆر دور بوو ، ڤەینت ئاهێکی ئارامی هەڵکێشا

کایلا هێشتا کاری دەکرد وە هەر ئەوکات ڤەینت تێبینی کرد ، خەندەی کرد بەڵام ئەو
خەندەیە زۆری نەخایاند کاتێ دەربڕینە لاوازو ماندوەکەی بینی ، برۆی گرژ کرد و بێ دوجار بیرکردنەوە هەستا تا بزانێ چۆنە

ڤەینت " شازادە ؟ " کایلا وەستاو سەیری کرد و خەندەیەکی نەرمی بۆکرد ، بەڵام ڤەینت
باشتر دەیناسی

ڤەینت " تۆ باشی ؟ " دەستی خستە سەر نێوچەوانی وە خۆشبەختانە پلەی گەرمی بەرز نەبوو

کایلا " باشم ، بۆچی پێت وایە باش نیم ؟ " خەندەی کرد

ڤەینت " بەو خەندەیەو هەڵم مەخەڵەتێنە . . بۆچی ڕۆژێکی پشوت وەرنەگرت ؟ "

کایلا " ڤەینتاھ . . من باش__"

ڤەینت " ئایا بەڕێوبەرەکەت وتی ئەمڕۆ وەرەوە سەرکار ؟ بچم و وانەیەکی باش بکەمە ئەو مێشکە بێ سود__"

کایلا " شش ! ئەو داوای لێکردم لە ماڵەوە بمێنمەوە بەڵام ئەوە شازادەکەت بوو کە بڕیاری دا بێتەوە سەرکار باشە ؟ "

ڤەینت " هەرئێستا دەگەڕێینەوە داخلی ! " دەستی گرت بەڵام کایلا خێرابو دەستی لە دەستی دەرهێنا

کایلا " کەللەڕەق مەبە ڤەینت ! من باشم وە ئەگەر هەستم بە باشی نەکرد ڕێگەم بە خۆم بڕیار بدەم ! " کایلا بەتوڕەی وتی ، ڤەینت ئاهێکی هەڵکێشا و گەڕایەوە جێگاکەی خۆی

( ئەو بەدەست گۆڕانی جەوی دەناڵێنێ ) بەتوڕەی لەبەرخۆیەوە وتی و بێدەنگ لەشوێنی
خۆی دانیشت

" بەیارمەتیت تکایە قاوە گەرمەکەم زوبێنە ! " کایلا سەری بەبەڵێ جوڵاند و ڕۆشت تا بیهێنێ

تێپەڕینی کات . .

ڤەینت pov

کاتێکی باشدا دەڕۆم بە کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیم بۆ ماوەیەکی درێژ ، بۆچی ئەوەندە زۆر کاردەکا ؟ ئەو هێشتا لاوازە ، دەستم کێشا بە مێزەکەداو هەستام و چومە لای

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now