part 17

246 62 34
                                    

" بۆ چ شوێنێکی نەفرەتی ئەڕۆی ؟ "  ڤەینت هاواری بەسەر کایلادا کرد کە هەستایە سەرپێ و ویستی بڕوا دوای تەواوبونی وانەکە ، ئەوە بۆ ڤەینت نوێ بوو ، کایلا تەنانەت
سێریشی نەکرد وەکو ڕۆژەکانی تر ، ئەو وەستاو ئاوڕی دایەوە تا سێری بکات

کایلا " بۆچی بەلاتەوە گرنگە ؟ تۆ دەبێ چاوت بە لیسا بکەوێ بۆ پڕۆژەکە ! " بەساردی وتی ، ڤەینت خەندەی شەیتانی کرد .

ڤەینت " بەڵێ تۆ ڕاستی ، من زۆر بە پەرۆشم بۆ بینینی ، ئەو زۆر ج__ "

ئەو وەستا کاتێ بینی کایلا دەڕواتە دەرەوەو قاچی توند بەزەویدا دەدا لە توڕەیدا ئەو ڕێگەی لەخۆی گرت تا پێنەکەنێ ، خێرا جانتاکەی گرتو دوای کایلا کەوت

ڤەینت pov

چێژم لەوە دەبینی کە وای لێبکەم غیرە بکات ، زۆر ئاشکرا دەردەکەوت ، پێکەنیم بەڵام
خێرا خۆم وەستاند لە پێکەنینو دوای کەوتم ، بێ گرنگی دان بەوەی کەدەبێ چاوم بە
کەسێک بکەوێ ، ئەو لەناکاو وەستا و منیش بەهەمان شێوە ، ئاوڕی دایەوە

کایلا " بۆچی دوام دەکەویت ؟ " هاواری کرد ، بەڵام وەکو پشیلەیەکی توڕە دەردەکەوت

ڤەینت " کێ وتی دوات دەکەوم ؟ تەنانەت حەزیش ناکەم دوات کەوم ! "

پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەم کرد ، ئەو هەوای کردە ڕومەتەکانیەوە و بەتوڕەی ڕوی وەرگێڕا
و بەلامدا  بەئاڕاستەکەی تردا ڕۆشت ، برۆکانم گرژ کرد و دوبارە دوای کەوتم

کایلا " ئەوە بە دواکەوتن بانگ ناکرێ ؟ من ئاڕاستەکەشم گۆڕی کەچی تۆ  هێشتا دوام
دەکەویت ! "

ڤەینت " ڕام گۆڕی ، ئێستا دەمەوێ بەو ئاڕاستەیە بڕۆم ! " شانەکانم بەرز کردەوە
ئەو قۆڵەکانی لێک ئاڵاندو پشتی بەو دیوارەی تەنیشتی دایەوە

کایلا " باشە کەواتە تۆ بۆ هەرشوێنێک دەتەوێ بڕۆو منیش لێرە دەوەستم ! " ئەو
خەندەیەکی ساختەی کرد ، قوڕگم پاک کردەوە

" تایهیۆنگ ! "

بینیم لیسا بەخەندەیەکی گەورەوە بەرەو ڕومان دێ ، سەیری کایلام کرد و خەندەیەکی
شەیتانیم کرد کاتێ بینیم سەیری خوارەوە دەکا .

" سڵاو لیسا ! " بەدڵخۆشی وتم ، کایلا برۆی گرژکردو سەیری کردم

لیسا " لەڕاستیدا چاوەڕێی تۆ بووم تا چاوت پێم بکەوێ لە کافتریاکە  ، بۆیە هاتمە ئێرەو
بەدوات گەڕام ، با بەیەکەوە نانی نیوەڕۆ بخۆین "

ڤەینت " ئام بەڵێ ، لەڕاستیدا بیرم چوو چاوم پێت بکەوێ ، با بڕۆین ! "

لیسا " بەڵێ پێویستە دەربارەی پڕۆژەکە قسە بکەین  ، تۆش ئەتوانی لەگەڵمان بێیت
کایلا ، وەرە " پێش ئەوەی کایلا بتوانێ ڕەتی بکاتەوە ، ئەو بەزۆر ڕایکێشا

کایلا " ئ-ئاساییە لیسا . . بهێڵە بڕ__ "

لیسا " ئۆھ دەی کایلا ، چۆن دەتوانم بەتەنها جێت بێڵم ؟ "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed حيث تعيش القصص. اكتشف الآن