part 4

321 64 83
                                    

"چ گەمژەیەکی ناتوانی تەنانەت ئەو پرسیارە ئاسانەش شیکار بکەیت ؟ " مامۆستاکە
هاواری بەسەر  کایلادا دەکرد کە بانگکرابوە لای تەختەکە بۆ شیکارکردنی پرسیارێک کە لەسەر بۆڕدەکە نوسرابو

هەموو قوتابیەکان لەهەوڵی ئەوەبوون ڕێ لە پێکەنینەکەیان بگرن وەکو گەمژە هەندێکیشیان بە بێشەرمی پێدەکەنین ، بێجگە لە کەسێک کە‌سەیری ئەو درامایەی دەکرد
بە بێدەنگی و ڕوخسارێکی مڕومۆچ

کایلا شەرمەزار بوو .

ڤی pov

ئەمڕۆ من کۆنتڕۆڵی سیستەمەکەم وەرگرت چونکە دەمویست بوونی ئەو ئەزموون بکەم ،
چ نەفرەتیەک ئەڵێم ؟

تەنها پێم وابو ، من لە خوێندنیش باشم بەڵام حەزم لێ نیە . ڕۆژەکە دەستی پێکرد بە
دانیشتنی ئەو لەتەنیشت من ، من تەنانەت سەریشم بەرز نەکردەوە ڕێگەم دا خۆی
بمناسێتەوە .

پێش ئەوەی دەست بە قسەکردن بکات لەگەڵم ، مامۆستاکە هاتە ژورەوەو دەستی کرد بە
قسە کردن . ڕێک نزیکی ‌5 خولەک بوو کاتێک کایلا لەناکاو بانگ کرایە لای بۆڕدەکە تا ئەو
پرسیارەی سەر بۆڕدەکە شیکار بکات .

کایلا بە لەرزەوە هەستایە سەرپێ ، منیش زانیم کە وەڵامەکە نازانێ . ئەو هێشتا چوە لای
بۆڕدەکەو مامۆستاکە دەباشیرێکی پێدا . دەستی دەلەرزی بەڵام نەیتوانی هیچ شتێک
شیکار بکات ، تەنها پرسیارەکەی نوسی و وەستا .

"چ گەمژەیەکی  ! ناتوانی تەنانەت ئەو پرسیارە ئاسانەش شیکار بکەیت ؟ "  ئەو لەناکاو
هاواری کرد و کایلای ترساند ، دەستەکانم لە توڕەیدا کردە مستەکۆڵە ، هەمویان بەو
پێدەکەنین منیش نەمتوانی ڕێ لە توڕەیم بگرم .

بۆچی توڕەبووم ؟ من سەرزەنشتی خۆمم دەکرد بەڵام چیتر نەمتوانی کاتێک مامۆستاکە
دوبارە هاواری کرد .

"کاتی هەموان بەفیڕۆ مەدە ! بۆچی ناتوانی شیکاری بکەی هەی گەمژە ؟ "

ئیتر ئەوەتا ، من هەردو مستەکۆڵەم کێشا بە مێزەکەداو هەستامە سەرپێ ، هەموان ڕاچڵەکینو سەیری منیان کرد ترس لە چاوەکانیان بەدی دەکرا ، تەنانەت مامۆستاکەش

" ئەگەر پێتوایە ئەو کاتی هەموان بەفیڕۆ دەدات ، کەواتە بۆچی خۆت شیکاری ناکەی ؟ "

من بە ڕوکەشێکی سارد ، بەڵام دەنگێکی ترسێنەر پرسیم ، مامۆستاکە ئەوەی قوڕگی ڤوتداو دەباشیرەکەی لەدەست کایلا وەرگرتەوە و ئاماژەی بۆ کرد تا لەشوێنی خۆی
دابنیشێت .

"کێشە چیە ؟ بۆچی وەڵام نادەیتەوە ؟ ئۆو تۆ خۆشت ناتوانی ئەو پرسیارە ئاسانە
شیکار بکەی ؟ "

وتم و زەردەخەنەیەکی شەیتانیم کرد ، ئەو تەنها بە بێدەنگی گوێی دەگرت
کێ وانابێ ؟ ئەو تەنها دەترسێ قسە بکات

"من پرسیاری شتێکم لێکردی بەڕێز سان ! ئێستا کێشەی قسەکردن هەیە ؟ "

"ئ-ئاھ وەڵامەکە دەزانم بەڕێز کیم " ئەو بە دەنگێکی لەرزیو وتی ، منیش بە شانازیەوە
زەردەخەنەیەکی شەیتانیم کرد و دانیشتمەوە و لەبەرخۆمەوە وتم (ئافەرین)

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now