part 105

165 25 54
                                    

جاک pov

سەیری ئەوم کرد بەبێ چاوتروکاندن کاتێ نمونەی ئێدیتکردنەکەی پیشان ئەیان دوای بینینی ڕێنماییەکی زیندو ، ئەو بێ ئەوەی هەوڵیش بدا جوانە و شارەزایە

کایلا " تەواو بووم ! "  وتی و خەندەیەکی فراوانی کرد ، سکرتێرەکە چوە لای و برۆی گرژ کرد ، سەیری تێمپلەیتەکەی کرد

جینا " ئەمە وەکو تێمپلەیتێکی منداڵانە دەر ئەکەوێ " ئەوانی تر پێکەنین ، دەستم توند داخست ، کایلا سەری نزم کردەوە لە شەرمەزاریا

جینا " تۆ پێویستە پیشەگەر بیت ، وە هەر کە ڕەنگی ئاسای هەڵئەبژێری ئایکۆنە ڕازاوەکان بەکارمەهێنە ، هەر کە وات کرد ئەتوانین بەردەوام بین " جینا بە ڕوخسارێکی سارد ڕونی کردەوە بەڵام دەنگی نەرم بو  ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

( ئاساییە ئاساییە جاک ، پێویستە کۆنتڕۆڵی خۆت بکەی بۆخاتری ئەو ، ئەوە کاری خەونەکانیەتی پێویست ناکا تێکی بدەی ) خۆم ئارام کردەوە و هەناسەی قوڵم هەڵئەمژی

کایلا " ی-یەکجاری تر هەوڵ ئەیەم __"

جینا " پێویست ناکا هەوڵبەی ، پێویستە بێخەوش بیت ! " 

کایلا " ب-بەڵێ باشە " دوبارە لەسەرەتاوە دەستی پێکردەوە ، ئاهم هەڵکێشا

( ئەم خاتونە بێڕوە خەندەی ئازیزەکەمی تێکدا ) بیرم کردەوە بەڵام کاتێ زانیم بە چی بانگم کردوە ، زۆر سورهەڵگەڕام وە خولەکی دواتر جدی بومەوە

بۆماوەیەک بەوشێوەیە ڕۆشت ، کایلا هێشتا بەردەوام بو لەکاتێکدا ئەوانی تر تەواو بونو کارەکانیان بەرز نرخێندراوە

جینا " ئەوە کاری هەفتەیەک نیە خاتو کایلا ؟ هێشتا تەواو نەبوی ؟ ناتوانین بۆ هەمیشە چاوەڕێ بین ! " دەنگی بەرز کردەوە

توند قاچم نا بە زەویدا ، کاتێکی سەختم هەبو بە کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیم ، بەڵام دەنگی قاچم زۆر بەرز بو کە هەموانی ڕاچڵەکاند و سەیریان کردم ، کایلا ئەپاڕایەوە بەچاوەکانی

جاک " چیە ؟ قالۆنچەیەکی لێبو ، ئەبێ ئەم کۆمپانیا گەورەیە بە پاکی بهێڵنەوە ! "

" وە تۆ کێی تا ئەوە بڵێی ؟ " دەنگێکی تری نائاشنا لەپشت منەوە هات

جینا "ً ب-بەیانی باش بەڕێوبەر " ئاهم هەڵکێشا ، کاتێ کایلا ترساو هەستایە سەرپێ ، بەڕێوبەرەکە لەپێش من وەستا ، سەرم بەرز کردەوەو هەستامە سەرپێ

جاک " باشە . . من تەنها ڕاستیەکان ئەڵێم " بەڕێوبەرەکە خەندەی شەیتانی کرد و سەیری دەوروبەی کرد و دوبارە سەیری منی کردەوە

" بەڕاستی ؟ کەواتە بۆچی خۆت پاکی ناکەیتەوە ؟ " پێکەنینێکی وشکم کرد

جاک " بێگومان ئەوە کاری من نیە "

" بەتەواوی ! کەواتە چی ئەکەی لێرە ؟ "

جاک " من لێرەم تا پشتگیری هاوسەرەکەم بکەم ، خاتون " بەڕاشکاوی وەڵامم دایەوە

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now