part 38

178 44 2
                                    

خەندەی ڕۆس نەما هەر کە سەرنجی چوە ئەو کەسەی پشت منەوە ، ئاوڕم دایەوە و
خەندەیەکی خەمبارم کرد بە بینینی کیمچی کە دەستی بۆ ڕۆس بە مانای سڵاو ئەجوڵاند
بەچاوە بریسکاویەکانی لە خۆشی بینینی ڕۆس

(نابێ هەست بە خەمباری بکەم ، بیرت بێ ڤەینت چی وت ! ) پێکەنینێکی گاڵتەجاڕم
کردو بەردەوام بوم لە ڕۆشتن ، ئەوەی من تێبینیم کرد ئەوە بوو کە ڕۆس سەیری
کیمچی کردو چاوی سوڕاندو چوە پۆل ، خەندەی شەیتانیم کرد ، ئەوە هەموی بەهۆی
ڤەینتەوەیە ، سەیری کیمچیم کرد کە برۆی گرژ کردبو ، دوام کەوت ، منیش
بەردەوام بوم لە ڕۆشتن

لیسا " ئای خوایە خۆشەویستیە بەهێزەکەی زانکۆ ! " ترسام کاتێ بینیم لیسا هاوار دەکا
بە خەندەیەکی گەورەوەو بەرەو ڕوم ڕادەکا

لیسا " بۆچی پێکەوە نەنوساون ؟ بۆچی ئەوەندە دوورە لێت کاتێ ئەڕوا ؟ " وای وتو
چڕنوقێکی لە پردی لوتی گرت ، پێش ئەوەی وەڵام بەمەوە ، کیمچی بە سەرلێشێواوی
سەیری دەکردین ، لیسا خێرا جێی ڕوخسارە دڵخۆشەکەی بە دانەیەکی ترساو شڵەژاو
گرتەوە

لیسا " ئ-ئاھ سڵاو تایهیۆنگ ت-تەنها بەو ناوەیا ئەسوڕامەوە . . بای ، باشە بەختێکی
باش بۆ هەردوکتان ! " بە شڵەژاوی پێکەنی و چاوێکی لێداگرتم پێش ئەوەی بڕوا

سەیری پێش خۆمم کرد و ویستم بڕۆم کاتێ دەنگی وەستاندمی

کیمچی " ئەوە باسی چی ئەکرد ئەو هێزی خۆشەویستی و شتە ؟ " هەرچەندە دەنگی
ئاسای و شیرین بوو بەڵام هێشتا هەست بە لاوازی ئەکرا تێیدا ، ڕۆشتم و بەتەواوی
پشتگوێم خست و بەرەو پۆل ڕۆشتم .

ئەو شۆک بوو وە بەردەوام دوام دەکەوت و پرسیار و سکاڵای لێدەکردم

کیمچی " ئایا خەیاڵ دەکەم ؟ کایلا وەڵامم بەرەوە ؟ " خەمبار بوم کاتێ بە کایلا بانگی
کردم لەجیاتی بێری ، ئەو نازناوەی خۆی پێیدابووم

(وابزانم ئیتر پەیوەندی هاوڕێیەتیەکەشی نەهێشت ) پێکەنینێکی خەمبارم کرد و
لەسەر کورسیەکە دانیشتم

کیمچی " تۆ پشتگوێم دەخەی ؟ دەبینم ، باشە ، ئەوە بۆ من باشترە " کەمێک پێکەنی و
لەتەنیشتم دانیشت ، بەبێدەنگی مامەوە بە دانیشتنی ئەو کەسە لەتەنیشتم

کیمچی pov

برۆم بە خەمباری گرژ کرد کاتێ پشتگوێی خستم ، پەشیمان بووم کە بەناوی خۆی بانگم کرد نەک ئەو نازناوەی من پێیمدا ، ئەو لەئازاردایە ، بەهۆی منەوە ، ئەوەی قوڕگم
قوتداو لەتەنیشتی دانیشتم و بەچاوە خەمبارەکانم سەیرم دەکرد

کیمچی " ب-بمبورە . . بەڕاستی پەشیمانم بۆ ئەو شێوەیەی ڕەفتارم لەگەڵ کردی ئەم
چەند ڕۆژە " بە دڵسۆزی و ڕاستگۆی داوای لێبوردنم کرد بەڵام هیچ سەیری نەکردم و
کاردانەوەی نەبوو

کیمچی " داوای لێبوردن دەکەم بێری . . تکایە داوای لێبوردن دەکەم " ئەو
پێکەنینێکی لالێوی گاڵتەجاڕی کرد ، شۆک بووم

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now