part 20

240 53 53
                                    

لەو ساتەیا بەتاڵ بووم لە بیرکردنەوە ، بەڕاستی نەمدەزانی چی دەڵێم بەڵام ئێستا ئەوە
گرنگ نیە ڕاستە ؟ تاوەکو ئەو دڵخۆشە ؟ بیرم کردەوە کاتێ ئەو لەدڵخۆشیدا دەگریا

ئەو باوەشەکەی پچڕاند و بە خەندەیەکی ڕاستەقینەوە سەیری کردم ، فرمێسکەکانیم سڕی
ئەو پێکەنی

کایلا " ئ-ئێستا بەتەنیا جێم مەهێڵە . . خ-خەندەش مەکە بەڕوی کچی تردا تاوەکو پ-پێت
دەڵێم ، ت-تۆ منت خۆش دەوێ باشە ؟ " کایلا لێوی خوارەوەی دەرهێنا  ، پێکەنیم و
سەرم بە مانای ڕازی بوون جوڵاند ، ئەو همی کردو دوبارە باوەشی پیا کردمەوە

تایهیۆنگ " ئێستا دەتوانین بڕۆین ؟ لێم خۆشبویت ؟ "

کایلا " همم " هەوڵم دا لە باوەشم دەری بێنم بەڵام ئەو بۆڵەی کرد .

کایلا " هەڵم بگرە " ئاهم هەڵکێشاو هەڵم گرت ، ئەو خێرا قاچەکانی لە کەمەرم ئاڵاند
ئەو بە ڕوخسارێکی خەواڵوەوە زەردەخەنەی بەڕودا کردم ، منیش خێرا زەردەخەنەم بۆی
کردەوە ، تەنانەت ئەگەر هەرزوش نەمێنێ

تێپەڕینی کات . . .

لەسەر سیسەمەکەی دامنا

کایلا " ڕامیۆنەکەم لەولا بۆ داناوی بیخۆ " لێدانی دڵم بەرز بۆوە بەهۆی ئەو گرنگی دانەی
بۆ من ، سەرم بە باشە جوڵاند ڕامیۆنەکەم دەرهێنا ، تەنانەت ساردیش بوو بەڵام هەر
خواردم ، کایلا بە خەندەوە سەیری کردم .

کایلا " ل-لەتەنیشت من بخەوە . . تکایە ؟ " پرسی ، خەندەم کرد و چومە سەر سیسەمەکە

ئەو بە بەتانیەکە هەردوکمانی داپۆشی ، شوێنەکە بچوک بوو بەڵام بۆ ئێمە گرنگ نەبو
هێشتا ئاسودە بوین .

ڕوخساری لەسەر سینگم دانا و منیش بە دودڵیەوە قۆڵەکانم لەو ئاڵاند ، ڕومەتەکانم گەرم
بوو لەو بارودۆخەدا ، زۆر سور ببومەوە ، بەڵام هەر زوو چاوەکانم قورس بوو ، هەردوکمان
لەباوەشی یەکتردا خەوتین

ڕۆژی دواتر . . .

کایلا pov
خەبەرم بۆوەو یەکسەر سور هەڵگەڕام کاتێ بینیم لە باوەشی ئەودام ، لێوەکانی کرابونەوە
وەکو منداڵ خەوتبوو ، دەستم بە ڕومەتیدا هێنا .

بەهێواشی توانیم خۆم لەقۆڵەکانی ئازاد بکەم و چومە دەستشۆرەکە .
خۆم ئامادەکردو هاتمە دەرەوەلە دەستشۆرەکە ،  بینیم تایهیۆنگ هەستاوەو بە چاوە خەواڵوەکانی سەیرم دەکا

کایلا " پێم وابو زیاتر دەخەوی ؟ "

تایهیۆنگ " بەڵام گەرمیەکەم لەدەستدا ، زو هەستای لەخەو "

کایلا " بڕۆو خۆت ئامادەکە ، دەییی " ئەو همی کردو چوە دەستشۆر ، ئاهێکم هەڵکێشا
من بەجۆرێک ڕازی نەبوم بە دانپێدانانەکەی ، یان ڕازی بووم ؟ ( مەبەستی ئەوەیە
کە دڵنیا نیە کە ئایا تای بەڕاستی خۆشی دەوێ یان لەترسی جێهێشتنی وای وت )

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now