دوای وانەکە چوینە کتێبخانە ، تایهیۆنگ سور بو لەسەر ئەوەی بڕۆینە ئەوێ من لەبیرم
کردبو کە داوام لێکرد کەمێک وانەی بیرکاریم پێ بڵێ ، بەڵام ئەو هێشتا لەبیری بوو
بۆچی پێویست بو ئەم وانەیە هەڵبژێرم ؟ئەو دەستی کرد بە ڕونکردنەوەی نمونەکان بەدەنگێکی ئارام و نەرمەوە ، وە ڕاستگۆ
بم ئەو شتێکی فێر ئەکردم کە لەهەمو دنیا زیاتر ڕقم لەوە بوو ، بەڵام دەنگی وای لێکرد
وەکو میلۆدیەک دەرکەوێو ئارامی دەکردمەوە ، دوای قسەکردن بۆ ماوەیەکی درێژ لەپڕ پرسیاری کردتایهیۆنگ " تێگەیشتی ؟ " لە بڵقی خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە
کایلا " چ-چی ؟ "
تایهیۆنگ " تێگەیشتی ؟ " بە خەندەیەکی بچوک دوبارەی کردەوە
کایلا " ئ-ئاھ بەڵێ " ئەزانم درۆم کرد بەڵام کێ بەلایەوە گرنگە
تایهیۆنگ " کەواتە ئێستا ئەتوانی ئەمە شیکار بکەی ؟ هەندێ نمونەی تریشت بۆ ئامادە دەکەم ؟ "
واو یانی ، خۆت خستە کێشەوە ! لەناخەوە نەفرەتم لەخۆم ئەکرد
کایلا " ئ-ئەتوانی د-دوبارە ڕونی بکەیتەوە ؟ " بە شڵەژاوی خەندەیەکم کرد ، ئەو پێکەنی و دوبارە خەریکی شیکارکردنی نمونەکە بوو ، تەنها دەمویست زەوی قوتم بدات
ئەمجارە بەدڵنیاییەوە تەرکیز دەکەم !تێپەڕینی کات . . .
تایهیۆنگ " با ئێستا بڕۆینە داخلی ؟ " بە خۆشحاڵیەوە سەرم بەمانای ڕازی بون جوڵاند
جانتاکانمان هەڵگرت پێش ئەوەی کتێبخانەکە جێبهێڵینبە ڕێڕەوەکەدا دەڕۆشتین کاتێ کەسێک خۆی پێداکێشام ، خەریکبو بکەوم بەڵام تایهیۆنگ
خێرا منی گرتەوە ، سەیری ئەو کەسەم کرد کە خۆی پیاکێشام ، بینیم جینسۆنگە و
خەندەی شەیتانی بەڕومدا دەکا ، ناڵەیەکم کرد و خۆم ڕێک کردەوە و خەندەم بەڕوی
تایهیۆنگ کرد ئەویش بەهەمان شێوەجینسۆنگ " زۆر داوای لێبوردن دەکەم ، نەمبینی کە دێیت کایلا " خەندەیەکی ساختەم
بۆ کرد و دەستی تایهیۆنگم گرت و ویستم بڕۆم بەڵام وەستاین کاتێ جینسۆنگ دەستەکەی
تری گرتمتایهیۆنگ " دەستی بەردە " سەرسام بووم کە تایهیۆنگ وای وت ، هەوڵمدا دەستم لە دەستی جینسۆنگ دەربێنم بەڵام گرتنەکەی زۆر بەهێز بوو ، بەڵام چی لە کەسێکی
ماسولکەدار چاوەڕێ ئەکەی لەبەردەم منێکی بچوکو لاوازدا ؟جینسۆنگ " ئای خوایە ترسام ، ئایا دەستیم گرت تا بەری بدەم ؟ یان دەتەوێ من گوێم
لە تۆ بێ بڵێی دەستی بەردە ؟ " برۆیەکی لە تای بەرز کردەوە و بە خەندەیەکی شەیتانی
سەیری کردمجینسۆنگ " چ کەسێکی نەفرەتیە ! وەرە لەگەڵم کایلا " زمانی بە لێویدا هێنا
کایلا " ئەو نەفرەتی نیە ئەوە تۆیت ! دەستم بەردە ئەگینا لای بەڕێوبەر سکاڵات لێدەکەم ! "
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...