part 47

213 48 9
                                    

تایهیۆنگ " کایلا ، تکایە پێم بڵێ چی بوە ؟ تەنانەت لە بەیانیەوە  بە تەواویش قسەت
لەگەڵ نەکردوم " تایهیۆنگ دەپاڕایەوە تا شتێک بڵێ ، زۆر نیگەران بوو بەڵام هیچ بیرۆکەیەکیشی نەبوو کە بۆچی لەناکاو بەساردی و بەبێدەنگی ڕەفتار ئەکا

بەردەوام سێری دەکرد بەهیوای ئەوەی وەڵامێکی دەسکەوێ بەڵام نەبوو ، بێزار بو بەڵام
لەهەمان کات خەمبار ، قۆڵەکانی گرت

تایهیۆنگ " ئایا دوێنێ شتێک ڕوی دا ؟ باوکت شتێکی پێ وتی ؟ یان ئەوە من بووم ؟ "
بە ئارامی پرسی ، بەڵام هەمو ئەوەی کایلا کردی خۆدورخستنەوە بو لە سەرنجە
نیگەرانیەکانی تای

کایلا " هیچ شتێک نیە تای " چرپاندی ، وە تایهیۆنگیش بەدەگمەن گوێی لێبو ، ڕقی
لەوە بو ، دەیویست کایلا دڵی بۆ بکاتەوەو هەمو شتێکی بۆ باس بکات ، بەڵام ئەو چاوەڕێی
زۆری لێکرد

تایهیۆنگ " تکایە خۆشەویستم ، ئەگەر شتێکم کردوە ئەوە زۆر داوای لێبوردن ئەکەم
بەڵام قسەم لەگەڵ بکە تکایە "چاوەکانی تای فرمێسکاوی بوون وە کایلاش تێبینی کرد و
بەبێ هیچ قسەیەک باوەشی پیاکرد وە تایهیۆنگیش یەکسەر باوەشی پیاکردەوە

کایلا " ٚئەوە تەنها . . نامەوێ بەدەنگە بێزارکەرەکەم توشی سەرئێشەت بکەم تای "ٚ تای
باوەشەکەی پچڕاند

تایهیۆنگ " م-من وام وت ڕاستە ؟ ڤەینت بوو ؟ ک-کێ بەوە بانگی کردوی هم ؟ " بە
بێچارەی پرسی ، کایلا یاری بە پەنجەکانی کردو سەری بەبەڵێ جوڵاند بەخەمباری

تایهیۆنگ " بۆچی قسەت لەگەڵی نەکرد ؟ ئ-ئەبوایە سەرزەنشتت بکردایە ، ئەو مەبەستی
ئەوە نەبو__"

کایلا " تای ئارام بەوە . . ئەزانم مەبەستی ئەوە نەبوە . . ئەزانی هەمو شەوەکە جێی
نەهێشت "ٚ تایهیۆنگ برۆی گرژ کرد چونکە هیچ دڵخۆش دەرنەئەکەوت

تایهیۆنگ " تۆ بێزارکەر نی خۆشەویستم تۆ__"

کایلا "ٚ بوەستە تکایە " چرپاندی و جانتاکەی هەڵگرت و ژورەکەی جێهێشت ، تایهیۆنگ
ئاهێکی خەمباری هەڵکێشا

(کەمێک کاتی بەرێ با بەتەنها بێ . . ئەو زۆر خەمبار دیارە )ٚ گوێم لە دەنگێک بو لە مێشکما
بەبێ هیچ قسەیەک سەرم بەبەڵێ جوڵاند و دوای کەوتم و دەرگاکەم قفڵ کرد

تێپەڕینی کات . .

کایلا " ئاساییە ، بمبورە باشە ؟ " ڕۆس کەمێک پێکەنی

ڕۆس " پێویست ناکا ! بەتەواوی ئاساییە ئەوە هەڵەی تۆ نەبوو . . بەجدی پێم وابو ئەبێ
زانکۆ جێبهێڵم "

کایلا " تەنها ئاشکرای مەکە باشە ؟ "

ڕۆس " ئایخوایە چی ؟ " بە سەرسامیەوە پرسی ، کایلا بەشڵەژاوی پێکەنی

کایلا " ئەو شتەی تایهیۆنگ "

ڕۆس " ئۆھ ! هاها بەڵێ بەڵێ نایڵێم متمانەم پێ بکە ! " ئەو پێکەنی و کایلاش بەهەمان
شێوە

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now